ئایا چ ئەجندایەک لەپشت پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوەیە...؟

وتار/ 03/08/2018 1114 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

ئایا چ ئەجندایەک لەپشت پارتی و بنەماڵەی بارزانیەوەیە...؟
سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم
لێرەدا پرسیار گەلێکی زۆرمان بۆدروست دەبێ ئاخۆ خەبات و تێکۆشانی ئەو بنەماڵەیە بۆ چ ئامانجێکە ،ئایا چ ھێزێکی ئقلیمی و نێودەوڵەتی ئاراستەی ئەو بنەماڵەیە دەکات ،

وەکودەزانین پارتی و یەکێتی ھەر لەدوای روخانی رژێمی بەعس یەکەم ھێزی سیاسی ئامادەبوون ،بۆدووبارە  بنیادنانەوەی عێراق نوێ لەژێر ناونیشانی عێراقی فیدراڵ ،لەھەمانکاتدا سەرکردایەتی سیاسی ئەوسای کورد بەشێکی زۆر لەپۆستە باڵاکانی عێراقی وەرگرت،بەڵام لە کۆی ئەوساڵانایەی کەکورد ھێزێکی کاریگەری سەر گۆرەپانی سیاسی عێراق بوو ،ھەوڵێکی جدی نەدرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا ،جێبەجێکردنی خاڵەکانی دەستوور بەھۆی مەشغووڵ بوون بە وەدەستھێنانی داھاتی زیارتر بۆ حیزب و بنەماڵەکانیان ...

بەڵام ئەگەر بگەرێنەوە بۆ رابردوو ھەر لەسەرەتای دروست بوونی کۆماری عێراق بەسەرۆکایەتی قاسم ،گەرانەوەی مستەفا بارزەنی لەروسیا ،پێشوازی لێکردنی لەلایەن قاسم ،دەرکردنی لێبووردنی گشتی لەلایەن دەوڵەتی کۆماری ،پێشنیازکردنی ھابەشی کورد وعەرەب  لە حکومرانی عێراق،لەلایەن قاسمەوە دەیانی دەرگای ئومێدی بەرەو رووی کورد داکردوە ،دووبارە بنیادنانەوەی عێراق بە ھاوبەشی سەرەکی کورد ،چونکە ھەمیشە عبدلکریم قاسم ئەوی دەووت من خوێنی کورد لە جەستەمدایە ،دەمەوی ئەو حەقە بدەمەوە ...

بەڵام ھەرزوو مستەفا بارزانی پەیوەندی نھێنی بەست لەگەڵ رژێمی شای ئێران ،ئیدی پرسیارەکە ئەوەیە ئاخۆ دەبێ چ ئامانجێک لەو رێکەوتنە بووبێ ،کە مەبەست لاوازکردن حکومەتی قاسم بوو ،لەئەنجامی ئەوەدا شۆرشی ئەیلول بە سەرکردایەتی پارتی وبارزانی ھەڵگریسا شەر کەوتە نێوان ھێزە عێراقیەکان و ھێزەکانی شۆرش تا لەکۆتایدا خەونی دەیان دەستکەوتی مەزن بۆ کورد لەگۆرنرا ،بەپشت بەستن بە بەڵگەکانی ساواک دەزگای ھەواڵگری رژێمی شا ،ھەڵگریسانی شۆرشی ئەیلول خودی رژێمی شای ئێران بوو،بۆ وەدەست خستنی دەستکەوتی زیارتر لە عێراق و لاوازکردنی عێراق لەوسەردەمە ،کوتای ھێنانیشی بەشۆرش بە فەرمانی خودی رژێمی شای ئێران بوو ،کە بەئاشبەتاڵە مەزنەکەی گەلەکەمان بەناوبانگە ،لە یدارێکدا لە رۆژنامەی کەیھانی ئێرانی (مستەفا بارزانی ھیواخوازە  رۆژێک کوردستانی باشوور بکاتە بەشێک لە دەوڵەتی ئێران،ھە لەدوای سەردانەکەی بۆ تاران کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی رژێمی شا پێرادەگەیەنرێت دەبێ کۆتای بە شۆرش بھێنیت و دەست لە خەباتی چەکداری لە نێوان سنووری عێراق -ئێران بێنیت ،ھەر لەدیدارێکی تیردا لە  کەیھانی ئێرانی مستەفا بارزانی رایدەگەیەنێت ئیدی کاری ئەو تەواو بوو ، کۆتای بە شۆرش ھێنراو ئاشبەتاڵی مەزن بەسەر کوردستاندا ھات کورد گەرایەوە خاڵی سفر ،

ئەگەر بگەرێنەوە سەر ئێستای ھەرێم و عێراق بەپشت بەستن بەقسەکانی محمود رەزاو بەشێک لە سەرکرە سیاسیەکانی عەرەب ،مسعود بەرزانی دەستی ھەیە لە ھێنانی داعش بۆ سەر عێراق -ھەرێم ،ئەمەش لەلایەن دەزگای ھەواڵگری عێراقی پشتراست کراوەتەوە ،چۆڵکردنی شەنگاڵ لەلایەن ھێزەکەنی پارتی ،روودانی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بازرگانی کردنی نەوت لەگەڵ داعش لەلایەن بەشێک.لەفەرماندەکانی پێشمەرگە ،کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتیەکان و ھەناردەکردنی بۆ بازارەکانی دەرەوە بەبێ ئەوەی ھیچ داھاتێکی دیاربێ ،ھێنانی ھێزی دەرەکی توورک بۆ سەر ھەرێم ...
پرسیارە جەوھەریەکە لێرەدا ئەوەیە پارتی بەھەمان سیاسە ت و عەقڵیەتی مستەفا بارزانی مامەڵەی لەگەڵ رووداوەکانی ئێستادا کردووە ھەوڵیداوە لەسەر ھەمان رێچکەی بارزانی باوک بروات کە لەباربردنی کۆی خەونەکانی گەلی کورد  دوبارەکردنەوەی ھەمان ئاشبەتاڵی حەفتاکانی  سەدەی رابردوو بەبێ ئەوەی بزانین ئامانج لەو سیاسەتانەیان چیە ...

ئەم نووسینە بەپشت بەستن بەبیرەوەریەکانی عیسا پژمام بەرپرسی دەزگاری ساواکی ئێرانی لە بەشی کوردستانی عێراق،دیدارەکانی مستەفا بارزانی لە رۆژنامەی کەیھانی ئێرانی ،محمود رەزا ئەندامی جفاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران ...

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌