نه‌ریتی بچڕاندنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاكامی باش نیه‌

وتار/ 16/07/2018 525 جار بینراوە

یعقوب كاكل

نه‌ریتی بچڕاندنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاكامی باش نیه‌
یعقوب كاكل

  ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ناره‌زایی و خۆپیشاندان باشور و ناوه‌راستی عیراقی گرتۆته‌وه‌ و رۆژ له‌ دوای رۆژ ناره‌زاییه‌كان فرانتر ده‌بێت ، هه‌ر له‌ كاتی دروستبوونی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق بریاری راگرتنی تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ئاكتیڤه‌كانی ده‌ركرد و ئه‌م بریاره‌ هه‌ریمی كوردستانیشی گرته‌وه‌ ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ ناره‌زایی و تانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ هه‌بێت !، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا له‌كاتی راگرتنی گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و چه‌ندین بریاری تری گشتگیری فیدراڵی خێرا هه‌رێم ناره‌زایی توندی ده‌رده‌بڕی و ته‌نانه‌ت وه‌فدیشی ده‌نارده‌ به‌غدا و هه‌وڵی ته‌واوی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بریاره‌ مه‌ركه‌زی و فیدراڵه‌كان هه‌رێم نه‌گرێته‌وه‌ ، به‌ڵام جیاواز له‌هه‌ر  پیشهات و روداوێكی تر  ئه‌مجاره‌  نه‌ك ڕه‌خنه‌ی له‌و بریاره‌ نه‌گرت به‌ڵكو پێده‌چێت زۆریشی پێ خۆش بێت ، چونكه‌:
یه‌كه‌م : ئه‌م بریاره‌ زیانی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كاربه‌ده‌ستان و پێڕی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمدا نیه‌ ( زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كان نیه‌ ).
دووه‌م : ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت ئه‌وا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌بیستنی  ده‌بڕینی ناره‌زایی خه‌ڵكی هه‌رێمی، له‌ تاو بێ كاره‌بایی و بێ ئاوی و بێ موچه‌یی و دواكه‌وتنی .
سێیه‌م : له‌ ئه‌نجامی پچڕاندنی ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ چالاكانه‌دا ، هه‌واڵ و گۆرانكاریه‌كان له‌باره‌ی خۆۆپیشاندان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌  نا دروست ئه‌گاته‌ خه‌ڵك و به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندی پیَڕی ده‌سه‌لاتبه‌ده‌ست داده‌ڕێژرێت.

ئه‌م نه‌ریته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ پیاده‌ی ئه‌كه‌ن كه‌ نزیك بوبێتنه‌وه‌ له‌ داڕمان و له‌ناوچوون و له‌ لێواری كه‌وتندا هه‌ڵبه‌زه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌تان نه‌ك چاره‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵكو نیشانه‌ی پرسیاری قورس له‌سه‌رتان دروست ئه‌كات و وه‌صیه‌تی دیكتاتۆره‌كان دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

نوێترین نوسینەکانی یعقوب كاكل

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌