ئافرەت و ھونەر
وتار/
19/06/2018
2702 جار بینراوە
تاژان سۆران عهلی
ئافرەت و ھونەر
تاژان سۆران
ئافرەت لە بواری ھونەریدا ئامادەبونێکی قوڵ و فراوانی ھەیە
کە ڕەنگدانەوەی سمبولی ژیان و سروشت و
جوانی و خۆشەویستی یە لەچەندین سیفەتی ھومەڕەنگ
پێکەھاتووە کە تێکەڵاو دەبێت بە ئایدیای ھونەری چەندین سیفەتی هەمەڕەنگ پێکهاتووە
،کە تێکەڵاو دەبێت بە ئایدیای هونەری و چەندین لایەنی جوانی دەردەخات ،لەگەڵ ئەمەشدا
ڕۆڵی ئافرەت لە هونەردا تەنها ئامادەبونێک نەبوو وەک ئایدیاو سمبولێک بەڵکو زیاتر
بەربڵاو بوو تاکو ئافرەت بوبی خۆی بسەلمێنێت لە بواری گەشەپێدانی هونەر و داهێنان
،ئافرەت بووە هونەرمەند،ئەدیب،بەرپرسێکی کاریگەر لە پرۆسەی هونەریدا.
ئەمەش وامان لێدەکات بۆ هەوڵدان و گەڕان بە دوای تێگەیشتنی
بونی ئافرەت لە پرۆسەی هونەری وە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕۆڵی کاریگەری ئافرەت و سەلماندنی
خۆی وەکو لایەنێکی کاریگەر لەم بوارەدا ..
ئافرەت هاوشانە لەگەڵ خەیاڵ و داهێنان و ڕەنگ ،هەروەک وێنەیەکی
بە پێزو جۆراوجۆر ،ئافرەت ڕەمزی خۆشەویستی و بەردەوامی ژیان و دایکایەتی و پەروەردەی
دروست و ویستن و گەیشتن بە باشترینە، ئافرەت هیواو نوێ بوونەوەیە ،کۆمەڵە هەستێکی
تێکەڵاوە،لەهەمان کاتدا بابەتی سەرەکی کۆمەڵگایە،لەبەر ئەوەی جەستەو ڕۆحە،لەبەر ئەمەش
دەربڕین لەبارەی بوونی ئافرەت لە پرۆسەی هونەریدا پێویستی بە بیرکردنەوەی قوڵ و
ئاسانی دەربڕین و بەهێزی لە بەکارهێنانی سمبولدا هەیە .
ئەدەبی کلاسیکی وێنەیەکی جۆراو جۆری لەسەر ئافرەت پێشکەش کردین ،چ لە شعری عەرەبی و چ لە چیرۆکی
هەزار شەوە و چ لە سمبولی شەهرەزاد ،ئافرەت وەکو دروست بوونی جیهان سمبولی سەرسوڕمان
و وروژاندن بووە ،هەروەک چۆن لە تابلۆی کۆمەڵەی (مستشرقین) بەدی دەکرێت بەتایبەتی
لە تابلۆی هونەرمەند ئوجین دیلاکروا بەناوی (حرملک) ،وێنەی ئافرەت لە ئەدەب و هونەری
مۆدێڕن گۆڕانی بەسەردا هات وەبەپێی ئەو بارودۆخ و ڕوداوانەی کە بونەتە کەیسێکی
گرنگ و بەربەست بوون لە نێوان ڕەسەنایەتی و نوێگەری وە لە نێوان سەربەخۆ بوون و
کرانەوە بەڕووی بوارە جیاوازەکانی هونەردا ، وە لە نێوان بوونی ناسنامەیەکی جێگیر
بۆ ئافرەت و دیاریکردنی سنورێک بۆ کاری ئافرەت لە بواری هونەریدا .
ڕەنگە گفتوگۆکردن و دیاریکردنی سنوری دیاریکراو بۆ کاری
هونەری لای ئافرەت بووبێتە پاڵنەرێک بۆ برەودان بە خودی خۆی و بڕیاردان بە
دروستکردنی ڕۆڵێکی کاریگەر بە خۆی ،وەکو داهێنەرێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی وێنە
و خەیاڵ هەڵچونەکانی کە دەربڕینێکە لە کەسایەتی خۆی،چەندین ڕێگای بۆخۆی دیاری کرد
تاکو داغڵی کۆمەڵگا بێت ،چونکە ئافرەت خاوەن بڕیار و بۆچون و فیکر و جوانییە ،توانی
دیدگایەکی تایبەت بە خودی خۆی هەبێت لە هونەردا وە توانی قوتابخانەیەکی هونەری تایبەت
بە خۆی دابمەزرێنێت کە پەیوەست بێت بە کەیسی
ئافرەت ،بێ ئەوەی کە ژینگە و داب و نەریت ناسنامەی خۆی فەرامۆش بکات ،توانی ببێتە
سەرۆک و نوێنەری وڵات وە پێشکەوتوو بێت لە بواری هونەری و هاوشانی پیاو کاربکات و
بیرو ئایدیای داهێنەرانر بەدەست بهێنێت.
ئەتوانین بڵێین هەموو ئامادەبونێکی ئافرەت لە هونەری شێوەکاری
واتە جیهانێکی نوقم بوو لە جوانی و ڕەنگ هێما و بیرۆکە و چیرۆکی خوازراو کە خەیاڵ
و سروشت و ڕاستی و خەون و جەستەو بیرۆکە دەدوێنێت ،پێگەیشتوی لە ڕەنگ و وێنە بۆ بەئەنجام گەیاندنی بیرۆکەی نادیار و ئاڵۆز
،وە لە نێوان دەربڕین بۆ هەڵوەشاندنەوەی لە ژێر چەند ناوێکی کۆمەڵایەتی و زیادەڕەوی
لە ئاشکرا کردن لە ژێر ناونیشانی نوێگەری ئافرەت و ململانێی ئافرەت و خودی خۆی لە نێوان ئافرەت لە وێنەیەکی هونەری و ئافرەت
لە کردەوەدا و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەگریەنێت .
نوێترین نوسینەکانی تاژان سۆران عهلی
-
تاژان سۆران عهلی
18/01/2019
-
تاژان سۆران عهلی
19/06/2018
-
تاژان سۆران عهلی
09/03/2018