ھونەر و سیاسەت

وتار/ 09/03/2018 1809 جار بینراوە

تاژان سۆران عه‌لی

ھونەر و سیاسەت      
ئامادەکردنی : تاژان سۆران عه‌لی
وا باو بووە کە ووشەکان و زاراوەکان و ڕەنگەکەن و قەبارەکان و وێنەکان و ھێماکان و پێکھاتەکان دەنگی تایبەتی خۆیان ھەبێت ،وە شاعیرەکان و وێنەکێشەکان و میوزیکسازەکان و ئەکتەرەکان و شانۆکارەکان کاریگەریەکی بەھێزیان ھەبووە بەجۆرێک کە باڵادەست بوون بەسەر ھەموو ئەو لایەن و چاودێریانەی کە سیاسیەکان دەیانسەپاند بەسەر ویژدانی ھونەری و ئەدەبی و جوانناسی نەتەوەکان ،لەگەڵ ئەمەشدا ھونەر بەبەردەوامی دژی سیاسەت نەبووە بەڵکو لەزۆربەی بۆنەکاندا ھاوکارێکی باشی پڕۆسەی سیاسی بووە ،ھونەرمەندان پاڵپشتێکی بەھێزی ژنان و پیاوانی سیاسی بوون بۆ تێپەڕبوون بەسەر ئەو کۆسپانەی تووشی بوون ،چونکە سیاسەت بوارێکە لەبوارەکانی داھێنانی ھونەری بە ناوەڕۆک وئایدیا و بیر و ھزرەوە، ئەمەش ئەبێتە کەرەستەیەک بۆ ھونەرمەند چونکە ھونەرمەند داڕێژەری بەھای جوانکارییە و دروستکەری ھەڵوێستەی مرۆڤانەیە .
لەبواری شێوەکاریشدا ئەگەر ھاتوو سەیرێکی ڕابردوو بکەین لەبەرجەستەکردنی ھەڵوێستی ھونەری لەسیاسەتدا ،ئەوا ئەتوانین لە( مایکڵ ئەنجیلۆ) وە دەست پێ بکەین کەلەسەردەمی شۆڕشی فەڕەنسادا ڕۆڵێکی دیاریان ھەبووە ھەروەھا چەندین شێوەکاری گەورەی ئەو سەردەمە وەک( جاک کلو) و (بۆجین دیلاکراوا)
کە دیلاکراوا لە کارێکی بەناوی ( سەربەخۆیی پێشڕەوی نەتەوەیەکان) (الحریة تقود الشعب ) بەدەردەکەوێت ،پاشان شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا کە لە لایەن شێوەکار فرانسیسکۆ گۆیا زۆربەی دیمەنەکانی  ئەو جەنگە بە نەمری مایەوە ،ھەروەھا دەتوانین باسی شۆڕشی شیوعی ڕووسی بکەین ،کەشەڕی ھونەرمەندە سەربەخۆکانی وەک (کراسمۆف و رودشینکۆ ) توانی دیوێکی تری پەیوەندی کۆتای نێوان دەسەڵاتداران و ھونەرمەندان دەربخات ،لێرەشدا پرسیارێک دێتە ئاراوە ئایا لە نێوان ھونەر و سیاسەتدا ڕێگایەکی دیاریکراو ھەیە ؟
لەنێوان ھونەر و سیاسەتدا ھیچ ڕێگایەکی دیاریکراو نییە بۆیە پەیوەندی نێوان ئەم دوو جیھانە جیاوازە، یاخود دەتوانین بڵێین پەیوەندی نێوان ھونەرمەند و سیاسەتمەدار ،وە شێوازی مامەڵەکردنی ھەردوولا  مانای ڕاستەقینەی ھەردوو کاری ھونەرمەند وسیاسەتمەدار دیاری دەکات .

ئایا ھونەرمەند خۆی دیاریدەکات کە بچێتە باوەش دەسەڵاتەوە تاکو بیپارێزێت و ڕێگای بۆ بکاتەوە بۆ چونە نێو ھەڕەمی سیاسی ،بۆ سود وەرگرتن لە بەھاری دارای و ڕێزگرتنێکی تایبەتی ،یاخود خۆی ئەو ڕێگا پڕ لە سەرکێشی و قورسە دەگرێتە بەر بۆ بڕینی ڕێگایەک  بۆ داھێنان و بەرگریکردن لە بیروباوەڕی درووستانە
خۆی ،تەنانەت ئەگەر ھاتوو ئەم بیرو بۆچون و داھێنانەش دژی دەسەڵات و کۆمەڵگا بوو؟، ئایا سیاسەتمەداران ڕێگە دەدەن کە پانتاییەکی کۆمەڵگا دەنگی سەربەخۆی و داھێنانی تێدا گەشە بکات.
دور لە سنوری سیاسەت و دەسەڵات ؟
یاخود تەنھا بەوە ڕازی دەبن کە ھونەرمەند وەک سەربازێک بێت؟
لە کۆتایشدا چ شتێک بەو شێوەیە کە ناوەڕۆکی ھونەردا  دەمێنێتەوە ؟                                           

نوێترین نوسینەکانی تاژان سۆران عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌