هەدەپە دەیباتەوە

وتار/ 13/06/2018 592 جار بینراوە

سالار مەحمود

هەدەپە دەیباتەوە
سالار مەحمود


بهەڵبژاردنی ئەم جارەی تورکیا دوا نوزەی دیموکراسی یا دەبوژێنێتەوە یا بە یەکجاری دەکوژێتەوە. ئاماژەکان دەریدەخەن هەدەپە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. بەتایبەتی لە باکوری کوردستان متمانەی زۆرینە بەدەستدێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم هێزە مەدەنیە لە تورکیا پێنج هەزار کادری کارای لە زیندانە، زیاتر لە دەهەزار ئەندامی کارکەری لە زیندانە، لەوانە هاوسەرۆک و چەندین پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانیەکانی.. هێزێک بەبێ بوونی هیچ کەناڵێکی راگەیاندن. هێزێک بارەگاکانیان سوتێنراوە، هێزێک سەرچاوەی دارایی لەلایەن دەوڵەتەوە نییەو خۆ ژێنە. هێزێک لە زیندانەوە نوێنەرەکانی شەڕی بردنەوە دەکەن.
ئەمەیە ناسنامەی هەدەپە، سەرکەوتنی هەدەپ لە تورکیا، ژێرکەوتن و شکستی پیلانی لەشکرکێشی و داگیرکاری تورکیایە لە باشوور. بێگومان هەدەپە لە هێزو سیحری ئاکپارتی داوەو لاوازی کردوە، ئەنجامی کەمکردنی دەنگەکانیشی لەم هەڵبژاردنەدا گەواهیدەر دەبن. لەهەموو روویەکەوە هەدەپە سەرکەوتوەو  ئیرادەیەکە تەسلیمبوون ناناسێ، پاشەکشە نازانێ.
سێ هۆکاری سەرەکی تایبەت بەکورد کاریگەریان لەسەر کەمکردنی دەنگەکانی ئاکپارتی دەبێت، بەتایبەتی دەنگی ئەکپارتی لە باکوری کوردستان کەمدەکات کە لەوێ زۆرتر کامپینەکانی بانگەشەشی  چڕ کردۆتەوە.
یەکەم: بابەتی عفرین توڕەیی کوردی لە باکور بە تایبەتی دژ بەئاکپارتی زۆرتر کردوە.
دووەم: شکستی ئابوریی و نەمانی ئومێد بەحکومەتی ئاکپارتی لە پێشکەشکردنی خزمەت و پەرەپێدان. ترساندن و بەسەبازکردنی شارەکان و  نێوانی گوندەکان.
سێیەم: دژایەتی قوڵی ئاکپارتی لە ریفراندۆمی باشور کوردانی باکوری زۆرتر توڕە کردوە. بیرمان نەچێ لەدەرەوەی وردەکاری ململانێی ناوخۆی هەرێم، لەپارچەکانی تری کوردستان بابەتی ریفراندۆم وەک هەنگاوی کرداری دەخوێنرایەوە بەرەو سەربەخۆیی.
هەموو راپرسیەکانی تورکیا کە ناوەندی گرنگ و خاوەن سەنگ ئەنجامی دەدەن، هەموویان ئاماژەکانی دەربازکردنی دە لەسەدی دەستوری لەلایەن هەدەپەوە دەسەلمێنن. تەنیا یەک راپرسی نییە ئاماژە بە تێنەپەڕاندنی دە لە سەدی هەدەپە بکات. ئاکپارتی گەر ساختەکاری نەکات و رێگری نەکات لە چوونی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن دەنگەکانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی رابردوو زیاتر دەبێت. ئەمەش بەمانای غلۆربوونی دەنگەکانی ئاکپارتی، لەم هاوکێشەدا هێزەکانی تریش بەلایانەوە گرنگە هەدەپە دەنگی زیاتر بکات چونکە زیادبوونی دەنگی هەدەپە یەکسانە بەکەمکردنی دەنگی ئاکەپە. کەواتە کلیلی دیاریکردنی سەرۆکی تورکیای ئایندە بەدەست هەدەپەیەو ئەو یەکلای دەکاتەوە. ئەم قۆناغەی خەباتی هەڵبژاردن تەواو جیاوازە، رۆڵی هەمیشەیی ژن و رێبەرایەتیکردنی کامپەینی هەڵبژاردن لەدەرەوەو، بەربژێر( دەمیرتاش) لە زیندانەوەو بە مۆبایلەکەیەوە رووبەڕووی ئاکپارتی و ئەردۆغان و ئاکپارتی بونەتەوە. دەمیرتاش سەرەڕای رێگریەکان بە چیرۆکی (سەحەر)و بە گۆرانی وتن دەستپێکی بانگەشەکەی ئاوا کرد. ئەردۆغانیش بەتەنیا دەیان کەناڵی میدیایی لە تیڤی و رایۆ بانگەشەی بۆ دەکات! هەموو توناکانی دەوڵەت بۆ خۆی بەکاردێنێ. ئەمە جیاوازی ئیرادەو هێزی ئەم دوو بەرەیە. هەدەپە بەخەباتی مەدەنی نمونەیەکی بەرزی بانگەشەی دیموکراسی و رەنگاڵەیی وەک پەرچەمەکەیان بەڕێوە دەبەن، ئاکپارتیش لە رێگەی خۆێنڕشتن و شەڕەوە هەر خەریکی زیندوو کردنەوەی قەوانە سواوەکانی سەردەمی سوڵتانە.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌