ئەرێ بە ڕاست بۆ ژن داینەسووڕ بێت ؟
وتار/
13/06/2018
1094 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
ئەرێ بە ڕاست بۆ ژن داینەسووڕ بێت ؟
"گەر ژن داینەسوور بێت ئەی من و تۆ چی دەبین ؟حەتمەن هێلکۆکەی داینەسوورکەین "
بــەدڵتــــــــە!!
گەر وابێ هەموومان لە داینەسوور بووین و هێلکۆکەی داینەسوورین دەبێ شانازیشی پێوە بکەین چونکە داینەسورێک لە نۆ مانگیەوە هەڵتگڕتێت و تینوی و برسێتیت بڕەوێنێتەوە و خەو و خۆراکی لە خۆی تێکدابێـت بۆ خەو خوراکی ئێمە تەنها بۆ ئەوەی چاک بژین و ئۆقرە و ئارام بنوین ئەمە شایانی ئەوەیە پێی بوترێ شا ژن و کەڵە ژن و ژنە شازادە وەییان داینەسوور هەموومان دەزانیین داینەسوور گیاندارێکی دڕندەیە و هیچی تر نایبەستێتەوە بە ژن و ئاکارەکانیەوە تەنها ام وەسفە مابوووو بۆ ئەوەی بدوڕێ بە باڵای دایک و خوشک و کچ و ژنمانەکانمانەوە وەسفی کە نەمابوو بینەخشێنن بە قەد و باڵا و ناوچەوانیانەوە .
بەڵێ منیش دەڵێم هەموو ژنێک ژن نیە و سیمای کەڵە ژنی تیا نیە و گوناحە نازناوی ژنێتێ لێ بنڕێ وەک چۆن هەموو پیاوێکێش پیاو نیە و سیما و ئاکاری پیاو و پیاوەتی تیا نیە گوناحه پێی بوترێ پیاو دەتوانی بڵێت بورە پیاو یان میاو ئەو جۆرە وشانەی کەڵە کۆمەڵکاگەی خۆماندا بەکاریان دێنن ئاوهاش دەمانتوانی وشە گەڵێک بەکاریان بهێنین و زۆر و زەبەنن بۆ ئەو جۆرە بەناو ژنانەیشی که پێمان وایە سیمای ژنێتیان تیا نیە و لە دەستیان داوە دەتوانرا پیان بوترایە ژن نیین بەخوا ئافاتن ، یان ئاگرن ، یان وەیی و شوومن ، یان تریشقەن ، یان ماڵ کاولەکەرن ، وەدەیانی تریش، ئەم جۆرە نازناو و وشانە لە چوارچێوەی ئینسانی و مرۆڤ بوون دەرنەچون بە جۆرێک لە جۆرەکان دەتوانرێت بەکاربهێنڕێت و کەم تا زۆرێک کێشەیەکی لەم جۆرەی دروست نەدەکرد .
چونکە ژن هەر چۆنێک بێت مڕۆڤە و خواش ڕێزی لە مرۆڤەکان گرتوە بە ژن و پیاوە وە خوای گەورە عەقڵ و پەیام و پەیامبەریشی داوە و ناردوە بۆ مرۆڤەکان کەچیش سەر پشکی کردون و وازی لێ هێناون چی دەکەن با بیکەن نە ناوناتۆرە نە داینەسوور و نە نەهیچ تری بۆ بەکارنەهێناون هێشتونێتەوە تا ڕۆژی خۆی بۆ سزا و پاداشت ئیتر ئێمە چۆن دەتوانین مرۆڤەکان هەڵسێنگێین و باش و خراپیان جیاکەینەوە و ناو ناتۆرە و نازناو و لەقەبی ئاژەڵیان پێ ببەخشین و ناویان بزڕێنین تەنها لەبەر ئەوەی ئێمە بە چاکیان نابینینن ئەی تۆ چاک بینی یان خوای من و تۆ و داینەسوورەکان؟
ئێمە دەبێ ئەوەندە هۆشیاریمان هەبێ گەر خۆمان یان ومرۆڤەکانی دەورو پشتمان گەر سنوری خوای و ئینسانی و عورفیان بەزاند ڕێ بگرین لەو جۆرە سنوور شکاندنە بە قسە و هەڵوسێت و ئاکاری جوانمان بە نیشاندنی خێر و شەری دونیا و قیمات و بە سزاو پاداشتی جەهەنم و بەهەشت نەک ئێمەش ئەوەندەی کە بەنزین کەین بە ئاگرەکا و تەشەنەی پێ بدەین و بیانکەینە ئاژەڵێکی درندە و هەرگیزش ئومێدی گەراندنەوەیان پێ نەدەین وفیز و تکتیان بۆ نەبڕین بۆ بەردەم بارەگا و ڕێگای خوا بۆ تۆ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە و پردی سیراتی یان بەرێوەبەری کەناڵی .
بەخوا برا ڕاستیش بڵێم هەموو ملایەکیش ملا نیە ،چونکە دەبیستین و بینومانە لەیرە و لەوێ بەناوی ملا و جمە و عەمامەوە چی رودەدات و چی دەگوزەرێ .
ژنی چاک داینەمۆی ژیانە و پێکهێنەری کۆمەڵگایە و پەروەردە و بەخێوکەری ئێمە مانانە ژن قودسێت و مەهامی خۆی هەیە، هەموومان لە ژن بووین و پاڵپشت و پشتگیریکەرمان هەر ژنــــە .....
"لە پشت هەر پیاوێکی بەهێزەوە حەتمەن ژنێکی بەهێز بوونی هەیە"
ديارى حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019