گۆڕان بۆ وا دەكات؟

وتار/ 02/10/2016 960 جار بینراوە

سلێمان عەبدوڵڵا یونس

گۆڕان بۆ وا دەكات؟

سلێمان عەبدوڵڵا یونس


پێداگری هەندێك لەیەكێتی نەیهێشت، گۆڕان پەڕاوێز بخرێت‌و لەهاوكێشەكانی پارلەمان‌و حوكمڕانی بكرێتە دەرەوە. كەچی گۆڕان لەبری ئەوەی ڕێز لەپشتیوانی ئەو بەشەی یەكێتی بگرێت، ڕووی لەپارتی‌و پیرمام كردو پێكەنینی هاوبەشی بۆ نەمانی یەكێتی كردو ئەو بەشە هاوسۆزەی خۆی لەناو یەكێتی توشی ئیحراجییەكی گەورەكرد!

بەشێك لەیەكێتی، ئەندازیاری نەخشەڕێگای ڕێكەوتنی دەباشان بوو، لەم پێناوەشدا،  ئەو بەشە خۆی توشی دەیان تۆمەت‌و هەڵمەتی بەبەرنامە ڕێكخراوی، بەشە دژەكەی تر كردەوە. كەچی گۆڕان بەبێ هیچ پاساوێكی لۆژیكی، چانسی سەركردایەتیكردنی ڕێكەوتنەكەی، بەئاڕاستە دژەكە، بەخشی!

بەشێك لەیەكێتی، سوربوو لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی، كەچی گۆڕان لەكاتژمێری سفری بەرەبەیانی ڕێكەوتنەكەی دەباشان، سەری ڕەزامەندی بۆ ڕێكەوتنێكی دیكەی ناڕەوا لەقاند!

دواجاریش لەساتی ئیمڕۆدا، بەبەرچاوی گۆڕانخوازە زیندوەكانیەوە، گۆڕان ناوەندی بڕیاری پەراوێزخست‌و ڕووی لەئاڕاستەی (زۆرینەی ماڵباتخوازانی یەكێتی) كردو بەقازانجی ماڵباتخوازان، كەوتە ناو ململانێی خاوەندارێتی‌و قەیرانی بەڕێوەبردنی یەكێتیەوە. ئەرێ لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا كەسێك نیە بپرسێت، گۆڕان بۆ وا دەكات؟ جیابوونەوەی گۆڕان بۆ ئەوە بوو؟!

نوێترین نوسینەکانی سلێمان عەبدوڵڵا یونس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌