نوێنەری ئۆباما بۆچی لەگەڵ یەکێتی کۆنەبۆوە؟
وتار/
16/09/2016
1296 جار بینراوە
سلێمان عەبدوڵڵا یونس
بارزانی بەپۆستی سەرۆکایەتیەکەوە کەلانیکەم ناکۆکی لەسەرە،
ڕۆژانە وەفدە ئاست بەرزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و ناوچەکە بەدەوری پارتەکەیدا کۆدەکاتەوە،
کەچی یەکێتی، بەپۆستێکی گەورە و گرنگی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق، ناتوانێت کۆبوونەوەیەک
لەگەڵ نوێنەرەکەی ئۆباما ڕێکبخات و بەهاتنی فەتلاوی و دیداری عامری مەمنونە.
پارتی بەپۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمەوە، واژۆی گرێبەستی
پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکەکان دەکات و هەر بەخاوەندارێتی نەوتی هەرێمیشەوە ناوەستێت و
بەو پۆستەوە دەچێت، هی کەرکویش لەگەڵ بەغدا، نیوە بە نیوە بەش دەکات. کەچی یەکێتی،
بەپۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و پارێزگاری کەرکوکەوە، خۆیان وتەنی بێ ئاگان لەنەوتی
هەرێم و بێ بەشن لەکێکە ڕەشەکەی کەرکوک.
پارتی فەرمانگەکانی هەرێم بەڕێوەدەبات کەوەزارەتی دەرەوەی
هەرێمە،کەچی پێدەچێت یەکێتی هێشتا هەر کار بەمەکتەبە حزبیەکەی بکات و نەیزانی بێت،
پۆستی جێگری ئەو فەرمانگە گرنگە، پشکی خۆیەتی، بۆیە هەتا ئێستاش، هەر بەچۆڵی ماوەتەوە
.
لەدوای مام جەلال ، هەرچی شوێنی شیاو هەیە، بەخەڵکی نەشیاو
پڕیانکردۆتەوە، کەچی ئەندامە دڵسۆزەکانی یەکێتی بەتەمان، نوێنەرەکەی ئۆباما لەگەڵ
سەرکردایەتی حزبەکەیاندا کۆببێتەوە. دەی باش نەبوو، پەڕاوێزێک دەسکەوت، بەرپرسی دەستەی
کارگێڕی یەکێتی، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی تیا بدات!
نوێترین نوسینەکانی سلێمان عەبدوڵڵا یونس
-
سلێمان عەبدوڵڵا یونس
14/11/2016
-
سلێمان عەبدوڵڵا یونس
02/10/2016
-
سلێمان عەبدوڵڵا یونس
16/09/2016