رامین و میدیای کوردستان
وتار/
02/05/2018
526 جار بینراوە
سالار مەحمود
رامین و میدیای کوردستان
سالار مەحمود
ئەو شێوازی لەسێدارەدانەی لە
ئێران پەیڕەو دەکرێ، بۆ کورد وێنەی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی و هاوڕێکانی لەسەردەمی
شای ئێران بەبیر دێنێتەوەو لە هۆشماندا نوێ دەکاتەوە.
بۆ یەکەم جارو بە شێوەیەکی فەرمی
لەپەرلەمانی کوردستانەوە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە داوا کرا سزای لە سێدارەدانی
چەندان گەنجی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رابگیرێ و ئینجا هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئەم هەوڵە وەک زۆر هەوڵی تر
بێگرفت نەبووە بۆ واژۆکەران و پشتیوانانی خەباتی رەوای گەلەکەمان لە پارچەکانی تر..
لیستی ئەو ناوانەی کە پەرلەمانتارانی
کوردستان داوایان ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە سزای لەسێدارەدانی ئەو گەنجانە
رابگرێ، ناوی رامینی حسێن پەنای تێدایە. وا رامین لەبەردەم پەتی سێدارەدایە بەدەنگەوەهاتنی
کۆمای ئیسلامی ئێران بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی ئەو غەدرە، داوایەکی سەرتاسەریی ویژدانیی
خەڵکی کوردستانە.
بە نیگەرانییەوە میدیای
کوردستان لەبەرامبەر ئەم ژیان وەستانەدا خەمساردە، ئاخۆ هۆکار چی بێ!؟ کاتێک یاداشتی
فەرمی پەرلەمانتارانی کوردستانمان ئاراستەی زۆرێک لەکەناڵەکانی میدیا کرد کەمیان نەبێ
نە بڵاویان کردەوەو نە کاریان لەسەر کرد!
کێشەو مەسەلەی کورد راستیەکی
حاشا هەڵنەگرەو پێویستی بە چارەسەری ئاشتیانەو واقیعی هەیە. دۆزی کورد پرسێکی گرنگی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو پێوست بەسەلماندنی مافەکانی هەیە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەی
کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە.نە زیندانیکردن و نەلەسێدارەدان هیچ لە رەوایەتی
مافی کورد وەک مافی گەلان کەمناکاتەوەو ، دەرس وەرگرتن لە هەوڵە سەرنەگرتوەکانی سەرکوتکردن
و لەقەنارەدان با ببێتە وانەی کۆتایی هێنان بە میکانیزمی چارەکردنی ناکۆکیەکان.
داوا لەپەرلەمان و دەسەڵاتدارانی
باشور دەکەم ئەم هاوارنامەیەی پەرلەمانتاران و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بگەیەننە
کونسڵخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ راگرتنی لەسێدارەدانی رامین و دەستپێکردن بە
قۆناغێکی نوێ و جیاوازتر لە چارەسەری کێشەکان و لەبەرچاوگرتنی خواستی گەلەکەمان لەلایەن
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021