شەڕی ژمارەكان بەرەو هەڵبژاردن

وتار/ 10/04/2018 730 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

شەڕی  ژمارەكان بەرەو هەڵبژاردن
عەلی مەحمود  محەمەد
ئەحمەق ئەمە ئابوورییە  ئابووری , ئەمە دەستەواژەیەك  بوو ئاراستەی جۆرج بۆشی باوك  كرا لە میانی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە هەمبەر بیل كلنتۆن, دوایش هەروا دەرچوو, ئەو ئەحمەقە كە ئابورییەكی خراپی بۆ وڵاتەكەی جێ هێشتبوو  نەیتوانی شیرینی سەركەوتنەكانی شەڕی كەنداوی یەكەم و  روخانی دیواری بەرلین  بۆ 4 ساڵی داهاتوو نۆش بكات, بەرامبەر بە كلنتۆن  لە هەڵبژاردنەكاندا دۆڕا,لە زانستی ماتماتیك  هەمیشە  بۆ هەر پرسیارێك  یەك وەڵامی راستی هەبووە, تەقریبەن و نزیكی قەبوڵ نەكردووەو مامۆستا ئەو وەڵامانەی رەتكردۆتەوە, داهاتی نەوت و كەمهێنانی بودجەو بڕی داهات و خەرجیەكانی حكومەتیش بۆ خۆی زانستی بیركارییە تێكەڵ بە فەلسەفەی ئابووری و نەك هەڵەی ترلیۆن دینار قەبوڵ  ناكات بگرە 250 فلسیش رەتە كاتەوە, بەتایبەت لەسەردەمی كۆمپیوتەری پێشكەوتوو و پیشەسازی زیرەك, وەلێ لە وڵاتی ئێمەدا  داهاتی  نەوت و خەرجی حكومەت   یەك پرسیارە  و یەك وەڵامی راستی  هەیە كەچی لای ئێمە هەزار وەڵامی هەڵەی بۆ دراوەتەوە, لەبەر  ئەوەی وەڵامە راستەكە سڕێكەو كەس نایزانێت, لە گیرفانی عەلی باباكانی كوردستان شاردراوەتەوە, ئیتر كۆمەڵێك مامۆستای بۆ دروست  بووەو هەر یەكەی رمی خۆی لێدەدات, هیچیشیان لە زانستی ئابووری سەر دەرناكەن, خاوەند فەلسەفەیەكی ئابووری دیاریكراویش نین لە ژیانی سیاسیدا, بۆیە ئەنجام ئەم عاجباتیەی لێدەرەچێت وەك دەبینین, سەیر كەن لە ماوەی 24 كاتژمێردا  تەنها لە سایتی خەندان كۆمەڵێك  هەواڵم لە سەر داهاتی نەوت خوێندەوە, هیچی بەوی دی ناكات, لە یەكتریش ناچن, ئیتر خوێنەرو بینەری كوردیش یان وەك من ناچارە 9 مانگە  سەیری تەلەفزیۆن نەكات و دەیكوژێنێتەوە, یاخود دەم بۆ هەمووی  بەشبكاتەوەو هەر رۆژەی ژمارەیەك بڵێتەوە .
كاك عەلی حەمە ساڵەح كە رۆژانە  ئاماری تازە بڵاو  دەكاتەوە دەڵێت " 
"250 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت نادیارە"
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49501&babet=1&relat=1024",حاجی كاروانیش كە پەرلەمانتارێكی یەكگرتووە دەڵێت" حاجی كاروان: چاودێری دارایی پێیوتین هەندێك وەزارەت ڕێگری لە كارەكانمان دەكەن -ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان رونیكردەوە، "250 ملیۆن دۆلاری داهات دیار نییە، كاتێك داوامان لە حكومەت كردووە ڕوونکردنەوە بدات، دەڵێت بۆ قەرز بەكارهاتووە بۆ قەرزی كۆمپانیاكان، كاتێكیش پرسیومانە قەرزتان لە كێ وەرگرتووە و چەند وەرگیراوە و چۆن ئەیدەنەوە، هیچ وەڵامێكمان وەرنەگرتووە".
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49503&babet=1&relat=1024 ",وەلێ  قادر رەزگەیی كە ئەویش لەسەر لیستی ینك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە و لە لێدوانەكەی  زۆر خاتری حكومەتی گرتووە دەڵێت "سەرەڕای گۆڕانکاری لە پاشەکەوت حکومەت بە چەند خشتەیەک مووچە دابەشدەکات-قادر ڕەزگەیی، بەخەندان-ی راگەیاند،" داهاتی نەوت لە ئێستادا نزیکەی ٣٥٠ ملیار دینارە، ئەو داهاتەش کە لەبەغداوە دێت ٣١٧ ملیار دینارە،  ئەمریکاش مانگانە ٢٥ ملیار دینار دەنێرێت، داهاتی ناوخۆو ڕسومات و باجیش مانگانە کەمتر نییە لە ١٠٠ ملیاردینار".

"بە کۆی ئەو داهاتانەش بێگومان حکومەت دەتوانێت بێ پاشەکەوت مانگانە مووچە دابەشبکات، ، لەگەڵ خەرجییەکانیش، چونکە حکومەتی هەرێم پێش بایۆمەتری دەیوت ٨٩٠ ملیار دینارمان پێویستە، بەڵام دوای بایۆمەتری ڕیژەکە هەر کەمی نەکردووە، ئەمەش مانای وایە حکومەت دەبێت لە ژێرەوە خەڵکی دامەزراندبێت" قادر ڕزگەیی وای وت.
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49464&babet=1&relat=1024",هەرچی خاتوو  ساكار عەزیزە كە مامۆستای زانكۆیە دەڵێت "ساكار عه‌زیز: داهاتی هه‌رێم 350ملیۆن دۆلاری له‌ پاره‌ی مووچه‌ زیاتره‌-ساكار عه‌زیز وتی، به‌پێی به‌داواداچوونێك كه‌ كردوویانه‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم زیاتره‌ له‌ یه‌ك ملیار دۆلار و به‌شی ته‌واوی مووچه‌ ده‌كات و 350 ملیۆن دۆلاریشی لێده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ بڕوای ئه‌و مامۆستایه‌"ئه‌گه‌ر داهات شه‌فاف بێت، ئه‌وكاته‌ دیار ده‌بێت كه‌ ئه‌و داهاته‌ له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌ ده‌برێت و به‌سه‌ر بندیواره‌كانی خۆیان دابه‌ش ده‌كرێت".
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49461&babet=1&relat=1024",وەلێ سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤە دەڵێت "سۆران عومەر: لە ساڵ و نیوێکدا چوار ترلیۆن دیناری داھاتی نەوت دیار نییە-
سۆران عومەر بە خەندان-ی راگەیاند، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە حکومەتی ھەرێم خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، لە ماوەی ١٥مانگی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا بایی چەند نەوت فرۆشراوە، بەچەند فرۆشراوە، لە سەدا چەندی فرۆشتووە، داھاتی ناوخۆی چەندبووە وە چەندێکی داوە بە مووچە، خراوەتەڕوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بەڵگەکانی خۆیان بڕی چوار ترلیۆن و ٢٧٣ ملیار دیناری خەڵکی کوردستان دیارنییە، جگە لەو پارەیەی کە بەغدا بۆی ناردوون.
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49444&babet=1&relat=1024".بەڵام  لە راپۆرتێكی ڤیدیۆیی كەناڵی خەندان كە نامۆ سەربەست ئامادەی كردووە "ڤیدیۆ..به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه‌، حكومه‌ت توانای پێدانی مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه
http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=49449&babet=1&relat=1024", راپۆرتەكە داهاتی نەوتی بۆڕی بە 443 ملیار دۆلار دەداتە قەڵەم و كۆی داهاتی كوردستان بە 905  ملیار دۆلار بە هاتنی 317 ملیار  دینارەكەی بەغداو  پارەی پێشمەرگە لە  ئەمەریكاوە, ئەم راپۆرتە  رۆژنامەوانیە كەموكوڕی زۆری تێدایە وەلێ نزیكترینیانە لەە حەقیقەتەوە, دەبوایە بچوایەتە  سەر خەرجییەكانی حكومەت, گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار و  رێژەی كەرتە جیاجیاكان لە خەرجیەكان و خەرجی یەكەی حەفتاو هەشتاو  هەردوو ئاسایشەكە.....كە  ئەمانە كێشەیان بۆ دارایی كوردستان دروست كردووەو تووشی قەیرانیان كردووە,  هاوكات بیزانیایە یەك مانگە ئەو 317 ملیارە هاتووە دەبێت  دوبارە بێتەوە؟؟.
كێشەی  سەرەكی لە پاڵ ئەوەی حاسیبەكانی ئێمە شارەزای ئابووری نین و خاوەند دورنمای ئابووری  فەلسەفەی ئابووری نین, بۆیە ئاستی گفتوگۆ ئابوریەكانیان زۆر لە خوارەو  دایانبەزاندۆتە سەر ئاستی ژمارەی بەرمیلەكان, لەوەشدا شارەزا نین كە نەوت بڕی تێچونی دەرهێنانی هەیەو ترانسفێری كرێی خۆی هەیە, نەوتی كوردستان برێنت نییەو لە بازاڕ بە كەمتر دەفرۆشرێت, نرخ لە بۆرسەدا مامەڵەی پێوە دەكرێت هەموو چركەیەك نرخەكەی لە هەڵبەزو دابەزدایە و .... كێشەی ئێمە  نەبوونی شەفافیەت  و  سستەمی سەقەتی ئابووری نیولیبراڵی یە لە كوردستان, كە سەرچاوەی نایەكسانیەكانە نەك تەنها لە كوردستان بگرە هەموو جیهان, كوردستان بە قەیرانی دارایی و ئابوریدا دەگوزەرێت و پێویستە  سستەمی ئابووری لە رەگەوە بگۆڕێت, داهات بە دادپەروەرانە  بەسەر سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگا دابەش بكرێت, نەبوونی ئەم دادپەروەری و شەفافیەتەیە وایكردووە گوێ  لە هەموو  لێدوانێك  بگرین كە دوورن لە راستیی و عەقڵ و مەنتیقەوە, زانستی ئابووری بە گوێگرتن لێی هێڵنجی دێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌