سۆلار و دورگەی تەم

وتار/ 05/04/2018 824 جار بینراوە

تابلۆ طیب عبدالرحمن

سۆلار و دورگەی تەم
تابلۆ طیب
لەشوێنێکی دوری ئەم زەویە لەباکوری ڕۆژھەڵاتی ئۆقیانوسی ئەژدیھا چەندین دورگە ھەبوو یەکێک لەو دورگانە بەدورگەی تەم ناسرابو بژێویان لەسەر ڕاوی ماسی و سەگی دەریایی بوو ئەم دورگەیە دورگەیەکی ئارام بوو بەڵام لەناکاو دوچاری کارەساتێکی تراژیدی بونەوە ئەویش نەخۆشیەکی دەگمەن و نامۆ و کوشندە بوو کە بوە ھۆی لەناوبردن و قرکردنی زۆربەی دانیشتوان وە ئەوەی توانای کۆچی ھەبوو بە پەلە ئەم دورگەیەی بە جێ ھێشت بەڵام ناوبانگی ئەو دورگەیە بەشێوەیەک خراپ بوو کە ھەندێک لە دورگەکان بە دورگەی شەیتان یاخود بە دورگەی نەفرەت لێ کراو ناویان دەبرد .
بەڵام تەنھا یەک کەس لەو نەخۆشیە کوشندەیە ڕزگاری بوو بە ناوی (سۆلار )بەھەرحاڵ ئەو منداڵە لە سەرەتادا وەک بێدەسەڵاتێک دەردەکەوت و شۆک بوبو بەلەدەست دانی خانەوادەکەی چونکە ئەو تەنھا تەمەنی دەساڵان بو وەلەبەر دیمەنی تۆقێنەرو سامناکی گوندەکەیان نەیدەوێرا نزیکی ئەو ناوچەیە ببێتەوە جگە لەبۆنی لاشەی مردوەکان و چەندین دڕندەو باڵندەی کەلاک خۆر لەسەر لاشەکان بو بەو ھۆیەوە دورکەوتەوە بەتەواوەتی لەسەرەتادا کاتێک شەوی بەسەردا ھاتو ھەمو لایەک تاریک بوو ئەمە جگە لە زریانێکی بەھێز و ھەورە بروسکەیەکی تۆقێنەر بۆیە بە پەلە لەو ناوچەیە دورکەوتەوە و خۆی گەیاندە ئەشکەوتێک یاخود کونێکی تاریک و ئەو منداڵە زۆر شڵەژابوو ھەموو گیانی تەڕ بو ھەڵدەلەرزی لەسەرمان پاشان سەیری ناو ئەشکەوتەکەی کرد و دو چاوی زۆر تۆقێنەری بینی کە لەچاوی ئەژدیھایەکی دڕندە دەچوو سۆلار زیاتر و زیاتر دەترسا بۆیە لە ترساندا خەوی لێکەوت پاشان کاتێک ڕۆژ ھەڵات و خەبەری بۆوە و دیسان سەیری ئەشکەوتەکەی کرد و ھیچی نامۆی نەبینی ئاخۆ دەبێ لەبەر ترس و شڵەژانەکەی ئەو دوو چاوەی بینیبێ ؟
بەھەرحاڵ زریان و بارانەکە وەستابوو بۆیە ویستی بچێتە خوارەوە شتێک بدۆزێتەوەو بیخوات پاشان دەستی کرد بە خواردنی گەڵاو لقی دارەکان ھەر چەندەتامی ئەو گەڵایانە زۆر ناخۆش و بێزارکەر بوو بەڵام لەبەر غەریزەی مانەوە لە ژیان ناچار بوو بیانخوات ئەو بۆماوەیەک بەردەوام بوو لەسەر خواردنی گەڵاکان  و زۆر لاواز بو بو بۆیە ھەستی کرد کە ئەو لەوە زیاتر برسیەتی کە تەنھا با خواردنی گەڵاکان تێر ببێ بۆیە کاتێک بەناو دورگەکەدا دەگەڕا و بەچکە کەروێشکێکی جوانی بینی و ویستی بیگرێو بیخوات بەڵام بەچکەکە بە پەلە ڕای کرد لەدەستی و سۆلاریش بە دوایدا ڕایکرد و دوای ڕاکردنێکی زۆر توانی بگرێ پاشان برسێتی زۆری بۆ ھێنابو بۆیە قەپاڵی لە کەروێشکەکە دەگرت و خوێن بەدەمیدا دەھاتە  خوارەوە  وە پاش ئەوەی تێر بوو ویستی بگەڕێتەوە ئەشکەوتەکەی بەڵام گیاندارێکی دڕندەی بینی و نەیوێرا لە جێی خۆی بجوڵێ ئەو زۆر دەترسا چونکە ھێشتا ئەو زۆر مناڵ  بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ھەموو مەترسیە  بۆیە تا چەند کاتژمێرێک لەشوێنی خۆی مایەوە و پاشان کە گیاندارەکە دورکەوتەوە بەپەلە گەڕایەوە ئەشکەوتەکەی ئیتر ئەو دورگە سامناکە بو بە قوتابخانەو ماڵی ئەو منداڵە بچوکە ئەو بەشەوان لەناو ئەو ئەشکەوتە تاریکەو بە ڕۆژیش سەرگەردانی شاخ و دەشتی ئەو دورگەیە بو بو  ڕۆژەکانی زستان زۆر ساردبو  سۆلار دەیویست بەکردنەوەی ئاگر خۆی لەو سارد و سەرمایا بپارێزێ بۆیە ڕۆنی دارێکی بە کار ھێنا بۆ کردنەوەی ئاگر کە پێشتر خێزانەکەی ھەمان ڕۆنیان بەکارھێنابوو پاش چەند ساڵێک گەڕایەوە گوند بینی کە ھیچ بۆنێکی ناخۆش و بێزارکەر نەماوە و تەرمەکان شیبونەتەوە و تەنھا ئێسک ماوەتەوە  سۆلار لە سۆز و خۆشەویستی داک و باوکی بێبەش بو بو ھەرچەندە ئەو درکی بە زۆر شت نەدەکرد بەڵام لە بارودۆخێکی زۆر دژواردابوو بەھەرحاڵ ئەو چوە ماڵەکانی گوند و ھەندێ کەرەستەی ھێنا بۆ ناو دارستان وەک چەقۆ بۆ بڕینی لق و پۆپی دارەکان ئەو لەو خانوانە نەدەمایەوە چونکە دەیگوت ئەو خانوانە شوم و خراپن و نابێ کەس تێیاندا بژی بۆیە کوخێکی لە دوری گوند دروستکرد بۆ مانەوەو خۆپاراستن لە گیاندارە دڕندەکان شەوێک کاتێک خەریکی دروستکردن و ئامادەکردنی کوخەکەی بوو تارماییەکی زۆر درەوشاوەی بینی کە بەھاتنی تاریکی شەوی ڕوناک کردەوە و سۆلار زۆر دەترساو شڵەژابوو بەڵام تارماییەکە زۆر لە سۆلار نزیک بۆوە سۆلار بە دەنگێکی لەرزۆک لێی پرسی تۆ کێیت ؟ و چی دەکەیت لێرە؟ تارماییەکە وتی مەترسە من ڕۆحی پاکی ئەو منداڵە بێتاوانانەی گوندم کە گیانیان لەدەسدا  سۆلار وتی باشە چی دەکەیت لێرە ؟
تارماییەکە وتی من نەھاتوم زیانت پێ بگەیێنم تۆ کوڕێکی ئازایت و وتیشی تۆ ئەو کوڕە بوێرەی کە لەو نەخۆشیە کوشندەیە ڕزگارت بوە و بەرگەی مەترسی ئەم دورگەیەت گرتوە سۆلار حەپەسابوو ھیچی نەوت پاشان تارماییەکە ئەوێی بەجێھێشت و تاریکی شەو ھەموو لایەکی داپۆشیەوە پاشان سۆلار قاچەسڕەکانی ڕاکێشاو خەوی لێکەوت کاتێک ڕۆژ ھەڵات لە دەنگی باڵندە و جریوەی چۆلەکەکان و لە برساو لە سەرما خەبەری بۆوە و دەستی کرد بە گەڕان بە دوای خۆراک بەرەو ناو قوڵایی دارستانی چڕی ناو دورگەکە ملی ڕێگای گرت بەڵام ئەم دارستانە پڕ بو لە گیانداری زیان بەخش وەک خشۆکەکان و شیردەرەکان زۆر ھەوڵی دا میوە خۆرسکەکانی ناو دارستانەکە بخوات بەڵام نەیتوانی سەرکەوێ بە سەر دارەکان لە کۆتایدا دوای ھەوڵدان و خۆھەڵدانێکی زۆر توانی دەستی بگاتە دارەکەو توانی سێ دانە لەو میوانە بەدەستبێنێ پاشان میوەکانی خوارد و بەرەو  قوڵای دورگەکە ڕێگەی گرتە بەر و پاشان پردێکی بینی کە بە دار دروستکرابوو پردێکی باریکی کۆن بوو دیار بوو خەڵکی گوندەکە دروستیان کردبوو سۆلار  زۆر حەزی دەکرد پێیدا تێپەڕێت و بزانێ لەو دیوی پردەکە چی ھەیە بەڵام نەیدەوێرا چونکە زۆر مەترسیدار دیار بوو وە خوار پردەکە دۆڵێکی قوڵ و ترسناک بوو بەڵام سۆلار گوێی لە دەنگێک بوو کە دەیگوت مەترسەو پێیدا تێپەڕە تۆ کوڕێکی بوێریت سۆلار لەسەر شانیەوە ئاوڕێکی دایەوە و ھیچ کەسێکی نە بینی و وای بۆ چوو کە ڕۆحی منداڵەکان ئەو قسەیەی کردبێ بۆیە سۆلار بڕیاری دا بپەڕێتەوە و بە ھیچ شێوەیەک تەماشای خوارەوە نەکات و دواتر توانی بپەڕێتەوە و کاتێک سەری ھەڵبڕی سەری سوڕما لە جوانی و پاکی و سروشتی ناوچەیە و ئەوێ ناوچەیەکی ئارام بوو و دوور بوو لە ھەموو گیاندارێکی دڕندە بەڕاستی دیمەنێکی جوانی ھەبوو ئەوەی ئەو ناوچەیەی سەرنجڕاکێشتر کردبوو بونی دارو درەختی جۆراو جۆر و باڵندەو پەپولەی ڕەنگا و ڕەنگ بوو کە مرۆڤ بە بینینی ھەستی بە ئارامی و ھێمنی دەکرد ئەو ناوچەیە زۆر جیاواز بوو لەناوچەکانی تری دورگەکە چونکە ھیچ کەسێک و گیندارێک لە وێ نەژیابوو تا جوانی و ڕەنگاو ڕەنگی ناوچەکە بشێوێنێ جێگای سەرسورمانە کەلە دورگە ناخۆش و سەختەدا شوێنێکی ئاوا جوان و پاک ھەبێت پاشان بە لە شەو داھاتن سۆلار ئەوێی بە جێ ھێشت ھەرچەندە نەیدەویست ئەوێ بە جێبھێڵێت بەڵام نەیدەتوانی لە تاریکی شەودا بگەڕێتەوە دواتر گەڕایەوە بەڵام خەیاڵی ھەر لەو ناوچەیە مایەوە پاشان کاتێک ڕۆژ بۆوە لەدەنگی گیاندارانی دارستان خەبەری بۆوە کاتێک خەریکی پەلاماردانی یەکتری بوون لەسەر بەدەسھێنانی خۆراک ساڵ دەھات و دەچو تەمەنی سۆلار بوو بە ١٨ساڵ و بەتەواوەتی بوو بە کوڕێکی پێگەیشتوو و سۆلار باڵای زۆر بەرز بو بو بەڵام زۆر لاواز بو بە شێوەیەک کە پێستی بە ئێسکیەوە نوسابوو کە لە مردوو مردوتر دیار بوو بەھەرحاڵ زریانێکی بە ھێز دەستی پێکرد و سۆلار بە پەلە گەڕایەوە کوخەکەی ھەرچەندە ئاو تکەی دەکردە ژورەوە لە لایە چۆڵەکانی کوخەکە بەڵام شوێنێکی باش بوو بۆ خۆپاراستن لە گیاندارەکان سۆلار بە تەنیا لەو دورگەیەدا زۆر بێزار بوو چونکە ئەو تاکە کەس بوو کە لەو دورگە ڕەشەدا بژیت پاشان شەو داھات و زریان و ھەورە بروسکە بەردەوام بوو سۆلار دەترسا لەبەر دەنگی نامۆی دارستان و دەنگی تۆقێنەری ھەورەبروسکە وە زۆر سەرمای بوو چونکە ئاو تا لای ئەژنۆکانی ھاتبوو لە کوخەکەیدا و سۆلار ئەو شەوە ھیچ خەوی لێنەکەوت کاتێک ڕۆژھەڵات بارانەکە وردە وردە وەستا پاشان سۆلار لەکوخەکەی ھاتە دەرەوە و دەرگای کوخەکەی کردەوە بۆ وشک بونەوەی کوخەکەی پاشان سۆلار بەرەو دارستان ڕۆیشت بۆ بەدەسھێنانی ھەندێ میوەی خۆرسک سۆلار باڵای زۆر بەرز بو و دەیتوانی بەئاسانی دەستی بگاتە لقەکانی دارەکان و میوەکان لێبکاتەوەو بیانخوات دواتر سۆلار لە دارە زەبەلاحەکانی دارستان چەند گەڵایەکی پانی لێکردەوە  بۆ ئەوەی لەناو کوخەکەی دایانبخات لە کاتی لێکردنەوەی گەڵاکان ھەستی کرد کە سەری گێژ دەخوات و زەوی وەک مزراح لە ژێر قاچەکانیدا دەجوڵێتەوە پاشان بۆی دەرکەوت کە بومەلەرزەیەکی بەھێزە پاشان بەپەلە گەڕایەوە کوخەکەی بەڵام سەیری کرد ھیچ شتێک بونی نیە واتە کوخەکەی ڕوخابوو کە لەسەر پایەیەکی بێ ھێز دروستی کردبوو ئەو زۆر زۆر پەشۆکاو شڵەژابوو چونکە بیری کردەوە چیتر شوێنێک نیە بیپارێزێ لە گیاندارەکان بۆیە لەسەر زەویەکە دانیشت و زۆر دڵتەنگ بوو سەری لەسەر ھەردوو ئەژنۆکانی دانابوو پاشان شەو داھات و شەوێکی زۆر سارد بوو سۆلاریش کە زانی چیتر کوخێکی نیە ببێتە حەشارگگەی زیاتر و زیاتر ھەستی بە تەنیایی و بێزاری دەکرد و پاشان تارماییە درەوشاوەکە دەرکەوتەوە و لە سۆلار نزیک بۆوە و پێی وت سۆلار مەترسەو دڵتەنگ مەبە تۆدەتوانی لە شوێنێکی دور لەم دورگەیە دەست بە ژیانێکی ئارام و ئاسودە بکەی سۆلار بە دەنگێکی گریاناوی پێی وت چۆن دەبێت؟
ھەرگیز ناتوانم کارێکی وا بکەم تارماییەکە پێی دەڵێت تۆ کوڕێکی ئازایت دەتوانیت لە کەنار دەریا بەلەمێک دروست بکەی و لەم دورگە سامناکە دور کەویتەوە سۆلار بە زەردەخەنەیەکی گاڵتە پێکردنەوە پێی وت بەلەم؟
من چۆن دەتوانم بەلەم دروست بکەم ؟
تارماییەکە دەڵێت سۆلار تۆ دەتوانیت ھەوڵبدەیت ھەر خۆی ھەوڵدانەکەت بەشێکە لە دروستکردنەکەت ھەوڵبدەو دروستی بکەو ئەگەر تۆ بڵێی ناتوانم چۆن دەتوانی دروستی بکەی سۆلار دەڵێ ئاخر من پێشتر ھیچ کارێکی وام نەکردوە و شارەزایشم نیە و ھەم ھیچ کەلوپەلێکیشم نیە بۆ ئەو کارە تارماییەکە پێی دەڵێت  سۆلار گیان بۆ ئەوەی کارێک بکەی پێویست ناکات پێشتر ئەزمونت تێیدا ھە بوبێت وە بۆ کەلو پەلیش دەتوانی دارو درەختی دارستانەکە بەکاربھێنی
سۆلار وتی ... نازانم چۆن دە بێت بەڵام ، ھەوڵ دەدەم و قسەکانت بەرز دەنرخێنم تارماییەکە سوپاسی کردو و خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی پاشان تارماییە کە ئەوێی بەجێھێشت و سۆلاریش ھەر لەسەر گیایەکە خەوی لێکەوت کاتێتێک ڕۆژ ھەڵھات و خە بەری بۆوەو چووە خوارەوە واتە بۆ ناو دارستان بۆ کۆکردنەوەی ھەندەک لە لق و پۆپی دارەکان بۆ دروستکردنی بەلەمێک پاشان گەیشتە کەنار دەریاو زۆر ھیلاک و شەکەت
بوو و شەپۆلە زەبەلاحەکانی دەریا ئەویان زۆر دەترسان سۆلار یەکەم ڕۆژ لەبەر ماندویێتی نەیتوانی ھیچ بکات و یە کسەر خەو بردیەوە کاتێک ڕۆژ ھەڵھات لە دەنگی شەپۆلی دەریاو لە سەرمابەخەبەر ھات پاشان ویستی دەست بە دروستکردنی بەلەمەکە بکات بەڵام نەیدەزانی لە کوێوە و چۆن دەستپێبکات دواتر دەستی کرد بە پێکەوە بەستنی دارەکان بۆ بنکی بە لە مەکە   رۆژەکان تێدەپەڕین و سۆلاریش بە بەردەوامی خەریکی بەلەمەکەی بوو رۆژێک کاتێک خەریکی دروستکردنی بەلەمەکەی بوو پۆلێک باڵندەی سەرنج راکێش و دڵڕفێنی بینی کە لە ئاسمان شێوەی منداڵیکییان دروستکردبوو زۆر جوان ناوەزە بوو سۆلار ھەستی بە جوانی سروشت دەکرد. سۆلار ھەموو ڕۆژەکانی بەدروستکردنی بەلەمەکە بەسەردەبرد و ھیچ پشوی نەدەدا لە کۆتایدا دوای دوو مانگو و نیوو توانی بەلەمێکی سادە و ساکار دروست بکات پاشان دەستی کرد بە گەشتەکەی ئەو نەیدەزانی بۆ کوێ بچێ بەڵام وتی.. ھەر وشکانیەکم بینی راستەوخۆ ڕوی تێدەکەم پاشان بەناو دەریای پڕ مەترسیدا ملی ڕێگەی گرت و چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو لەگەشتەکەی و ھیچ وشکانیەکی نەبینی بەمەش زۆر بێھیوا بوو و لە ناوەڕاستی دەریادا زریانێک و بایەکی بە ھێز دەستیپێکرد و ئاڕاستەی بەلەمەکەی گۆڕی و دەنگی ھەورە بروسکە ھەموو لایەکی داگرت پاش چەند کاتژمێرێک ڕەشەبایەکە وەستاو سۆلار لە ناوەڕاستی دەریا خۆی بینیەوە و ھەموو گیانی تەڕ بوو بوو ھەڵدەلەرزی و زۆری سەرما بوو نەدەزانی  چیبکات  و پاشان کاتێک ڕۆژ ھەڵات لە برساو لە تونیا خەبەری بۆوە و نەیدەزانی لە ناوەڕاستی دەریادا چی بخوات بۆیە دەستی کرد بە خواردنی گەڵا ڕزیوەکانی ناو بەلەمەکەی و بۆ ئاویش ناچار بوو ئاوی سوێر و کوشندەی دەریا بخواتەوە سۆلار زەحمەتی و بەدبەختیەکی زۆری بینیی ئەو چەند ڕۆژێک ھەر لە ناوەڕاستی دەریا گیری خوارد پاشان چەند کەشتیوانێک کە خەریکی گەشتکردن بون بەناو دەریادا سۆلاریان بینی و لێی نزیک بونەوە و لێیان پرسی کوڕی باش چی دەکەی لە ناوەڕاستی دەریادا بە تەنیا ؟
سۆلار وتی بەڕێزم من ڕێگام ون کردوە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەھۆی زریانەوە کەوتمە ئێرە ئەگەر یارمەتیم دەن سوپاستان دەکەم
کەشتیوانەکان وتیان باشە بەڵام بۆکوێ دەچی ؟
سۆلار وتی ئەوەی ڕاستی بێ نازانم من ھیچ شارەزا نیم و تەنھا دەمەوێ بچمە دورگەیەکی تر ئەوانیش وتیان باشە لەگەڵ ئێمە وەرە بۆ دورگەکەی ئێمە سۆلار وتی زۆر سوپاستان دەکەم و ھەرگیز ئەم چاکەیەتان لە بیر ناکەم پاشان سواری کەشتیەکەی ئەوان بوو لە گەڵیان ڕۆشت دواتر گەیشتە دورگەکەی ئەوان و ڕۆیشتنە گوندەکەی ئەوان خەڵکی ئەو گوندە زۆریان پێ سەیر بوو ھەر دیقەتی سۆلاریان دەدا پاشان چوە ماڵی پیاوەکە و خێزانەکەی بەخێر ھاتنی سۆلاریان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ دەربڕی ئەو پیاوە خێزانێکی زۆر جوان و ڕێکوپێکی  ھەبوو لەگەڵ دوو کچ و کوڕێک کچێکیانی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوو کە عەزیەکی سەوزی درێژی لەبەر بوو کچەکەی تری بچوک بوو کوڕەکەشی ھاوتەمەنی سۆلار بوو واتە «٢٠»بوو کاتێک شەو داھات و نانیان خوارد و دواتر لەگەڵ سۆلار دانیشتن و لێیان پرسی باشە تۆ ناوت چییە؟
سۆلار بەدەنگێکی  لەرزۆک وتی ناوم سۆلارە بەڕێزم دواتر وتان ئەی باشە ئێستا خێزانەکەت نیگەرانی تۆ نابن کە نازانن لەکوێی ؟
سۆلار بە چاوی پڕ فرمێسک وتی بەڕێزم من خانەوادەکەم «١٠»ساڵ لەمەوبەر لەدەستدا بە ھۆی نەخۆشیەکی کوشندە و دەگمەنەوە و لەگوندەکەمان من تاکە کەس بووم دەرباز بووم ھەمویان بە بیستنی ئەمە ئەبڵەق بوون و بەیەکەوە وتیان   چییی؟
یانی تۆ خەڵکی دورگەی تەمی؟
سۆلار وتی بەڵێ بەڵام ئێوە چۆن ئەوە دەزانن ؟
ئەوانیش وتیان نەک ئێمە ھەموو دنیا چیرۆکی ڕەشی دورگەی تەم دەزانێت ئەو دورگەیە ناوبانگی ھیچ باش نیە سۆلاریش وتی ڕاست دەکەن پاشان جێگەیان ڕاخست و خەوتن پاشان ڕۆژھەڵھات سۆلار لەگەڵ کوڕی خاوەن ماڵ زۆر ڕێک کەوتبوو بەڵام خەڵکی گوندەکە کەزانیان سۆلار خەڵکی دورگەی تەمە زۆر توڕەو بێزار بوون و وتیان باشە ئەوەی لەو دورگەیەوە ھاتبێ دەبێ چ جۆرە کەسێک بێت!!!
بەڵام ئەو پیاوەو خانەوادەکەی ھاوڕانەبون لەگەڵ و گوێیان بە قسەکانیان نەدەدا پاشان سۆلار وەکو کوڕی ئەو ماڵەی لێھات و لەگەڵ ئەوان دەخەوت و لەگەڵ ئەوان ھەڵدەستاو لەگەڵ ئەوان ئیشی دەکرد و لەسەرەتادا سۆلار ھەستی بە بێگانەیی دەکرد بەڵام دواتر ئەو ھەستەی نەماو وەک کوڕی ئەوان ھەڵسوکەوتی دەکرد و زۆر دڵخۆش بوو لەگەڵیان پاش ماوەیەک خەڵکی گوند ڕەفتاریان بەرامبەر سۆلار گۆڕاو باش بون لەگەڵی  ئەمە سۆلاری زۆر دڵخۆش کرد و سۆلار کچی خاوەن ماڵەکەی زۆر خۆشدەویست و کچی ماڵەکەش بەھەمان شێوە بوو دوای ماوەیەک پیاوی خاوەن ماڵ ناتاشای کچی کرد بە ھاوسەری سۆلار و ھەر لای ماڵەکەی خۆیان خانویەکی خنجیلانەی بۆ دروستکردن ئەمە سۆلاری زۆر ئاسودە کرد و سوپاسی تارمەییەکەی کرد و ئیتر سۆلار دور لەھەموو زەحمەتیەک دەستی ژیانێکی نوێ کرد و زۆر دڵخۆش بوو سۆلار ناخۆشی و زەحمەتی و سامناکی دورگەی تەمی بیرچۆوە لەکۆتاییدا بۆمان دەردەکەوێ کە سۆلار سەڕەڕای ئەو ھەموو دڵتەنگی و ئاستەنگە دڵخۆش بوو واتە ھەرگیز نابێ بێ ھیوا بین ھەر وەک یەکێک لەپاشاکان ئەڵێت « ڕەنگە بوونی ھەر بەربەست و ڕێگرێک ببێتە ھۆکارێک بۆ گۆڕینی ژیانی مرۆڤ»



          «کۆتایی»

نوێترین نوسینەکانی تابلۆ طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌