منداڵی زێڕین

وتار/ 19/02/2018 1025 جار بینراوە

تابلۆ طیب عبدالرحمن

منداڵی زێڕین
تابلۆ طیب عبدالرحمن
٠٠٠من هیچ شەوێک بە بێ گریان و بیرکردنەوە لە ئازارەکانم خەو نە دەچوە چاوەکانم ،بەڵام هەرگیز نەمدەهێشت دایکم هەستم پێبکات لەبەر ئەوەی دەمزانی ئەگەر بزانێ وێران دەبێ و ناهێڵێ کار بکەم ٠

من لە تەمەنێکی زۆر بچوکەوە کار دەکەم سەرەرای ئەوەی زۆر حەزم دەکرد وەکو کورو کچە زەنگینەکان بژیم و جلی ڕێک بپۆشم و بچمە دەرەوە بۆ نان خواردن لە گەڵ خێزانەکەمدا ،بەڵام ئیتر ژیانی من زۆر جیاوازبوو هەمو ڕۆژێ لە کاتژمێر ۷ کارم دەکرد هەتا ٤پاش نیوەڕۆ ٠زۆر هیلاک دەبوم تا ڕۆژێک زۆر بێ هێز و لاواز بووم لە بەر ئەوەی ۳ ڕۆژ بوو هیچم نەخواردبوو جگە لە پارچەیەک سەمونی کۆن.
ڕۆژێکیان دەهاتمەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگادا سەرم سوری خوارد و کەوتم تا ئافرە تێک دەستی گرتم و بردمی بۆ مالی خۆی کاتێک چومە ژورەوە دوو ژن بەرەو لامان هاتن منیش زۆر بێم سە يربوو کەبەخێرهاتنیان کردم وام هەست دەکرد لاشەیەکی نامۆم لەوماڵەدا لەبەر ئەوەی ماڵێکی یەکجار  خۆش وشاهانە بو. ئەتوانم بڵێم ئەوە ماڵ نەبو بەڵکو کۆشک بو و ژنی ماڵەکە هەستی بەبرسێتی و شەکەتی من کرد کەلەپڕ یەکێک لەخزمەتکارەکان هاتو دەستی گرتم و بردمی بۆسەر مێزێکی پر لە خواردنی جۆراوجۆر کە ئەتوانم بڵێم بەس لە شۆربای ماری کەم بوو یەکجار خۆش بوو بەڵام من هەر بیرم لای خێزانەکەم بوو کە ئەوان ئێستا تەنھا  کەرتێ نان دەخۆن بۆیە دەستم بۆ هیچ نەبرد کاتێکم زانی ژنی خاوەن ماڵەکە هات بۆ لام ئەوەندە بە ناسکی و بە نەرمی قسەی دەکرد هەروەک ئەوەی بڵێی ناسکترین ژنە لەدونیادا پێی وتم بۆ هیچ ناخۆی بە دڵت نیە منیش بە دەنگێکی لەرزۆک وەڵامم دایەوە و وتم نا نا زۆر خۆشە ئێستا دەخۆم وام هەست دەکرد لە دنیا یە کی تردا دەژیم کە شارەزای ئەم دنیایەیان نەبوم بەهەرحاڵ هەرچۆنێبێت نانم خوارد پاشان پیاوێکی هەیکەل زلم بینی کەبە هە یکەل هەر لە دێو دەچوو دوای زانیم کە هاوسەری ئەو ژنە بوو کە منی هێنا بۆ ئێرە پیاوێکی زۆر باشبوو هەرلەیەکەم کاتژمێرەوە خۆشم ویست کاتێکم زانی کات زۆردرەنگ بوە بۆیە یەکێک لەخزمەتکارەکان بردمی بۆ ژوری نوستن کەتایبەت بە میوان بووسەرەڕای ئەوەی لەوماڵەدابوم هیچم دەربارەی ئەوانم نەدەزانی پاشان بۆمدەرکەوت کە منداڵیان نیە کاتێک چومەژوری نوستن حەپەسام باشەئەوە ژوری پاشاکانی ناوچیرۆکەکانە  ئەوژورەی کەمن دەیبینم نەمدەزانی سەیری چیبکەم بەڕاستی هەموو شتێک زۆر جوان بوو پاشان ویستم  بخەوم بەڵام نەمتوانی من زۆربیرم لای خێزانەکەم بوو دڵنیام ئێستا دایکم زۆر خەمم بۆدەخوا لەبەرئەوەی نازانێ من لەکوێم ئاخ دەبێ ئێستا ئەوان چیبکەن و چیبخۆن دایکم زۆر لاواز بوو بەڵام ئەم لاوازییەی وای نەکردبوو کە کار نە کات ئە و هەر کاری دەکرد و ماڵی خەڵکی خاوێن دەکردەوە بەڵام چەند ماڵێکی گۆڕیوە لەبەر ئەوەی زۆر زوو ماندوو دەبوو بەرگەی نەدەگرد. وردە وردە خەریک بوو خەوم لێ دەکەوت و دواتر خەوتم بەیانی هەستام چومە خوارەوە سەیرم کرد خواردن ئامادەیە هەموان هەستاون لە خەو بەڵام چ خواردنێک زۆر شاهانە بوو پاشان خاتوو ناز کە خاتونی ئەو ماڵە بوو دەستی گرتم و وتی کچی جوان با بچین نان بخۆین خوان ئامادەیە دواتر چوم بۆ سەر مێزەکە وە کاک نۆژەن واتە هاوسەری ناز خان  وتی ناوت چیە لە وەڵامدا گوتم دەرونە  دواتر وتیان ئەمشەو چۆن خەوتی لە وەلامدا گوتم زۆر باش هەر بەراستیش وابوو من لەومالەدا زۆر شەرمم دەکرد لەبر ئەوەی کەسم نەدەناسی ئەوەی راستی بێ من بێگانە بووم بەڵام خاتوو ناز وکاک نۆژەن لەگەڵمدازۆر باش بوون وەکو منداڵی خۆیان سەیریان دەکردم منیش بۆ ئەوان وابوم وردە وردە خۆشەویستی ئەوان لە دڵی مندا پەرەی دەسەند بەراستی ناتوانم باسی باشی ئەوانتان بۆ بکەم ئەوان دەربارەی خێزانەکەم پرسیاریان دەکرد منیش وەڵامم نە دەدانەوە و خۆم لێکەڕدەکرد نەک لەبەر ئەوەی شەرم بکەم لە خێزانەکەم بەڵکو نازانم چ هێزێک بوو نەیدەهێشت هیچ بڵێم ئەمڕۆ دوو ڕۆژ بوو نەچوبومە سەر کار دڵنیام خاوەنکارەکە زۆر تورە بووە بە ھەرحاڵ من قاپم بۆ چێشخانەیەکی زۆر کۆن کاول دەشۆرد کە ھەردەتگوت کەلاوەیە من زۆر بێزار بووم ھەرچەندە ئەوماڵە زۆر خۆش بوو خاتو نازو کاک نۆژەن زۆر خۆشیان دەویستم بەڵام من ھەمیشە بیری یادگاریە ناخۆشەکانم دەکەوتەوە و پەیتا پەیتا بە ناویاندا مەلەم دەکرد پاشان ئامینە خان کەیەکێک بوو لەخزمەتکارەکانی ئەوماڵە ھاتو پێی وتم خاتو ناز بانگی تۆدەکات کاتێک چومە خوارەوە وەکو ھەموو کاتێک خاتوو ناز لەسەر تاکە قەنەفەکەی لای چەپ دانیشتبو قاوەی دەخواردەوە و کۆمەڵێ زەرفی لەبەردەم بو وەکو ھەموو کتێک بەدەنگە ناسکەکەی کە دەتگوت جریوەی بولبولە بانگی کردم و وتی دەرون گیان کۆمەڵێ جل وبەرگم بۆکڕیوی بۆ ئەوەی تالێرەی بیپۆشێ منیش سوپاسم کرد وسەیری جلەکانم کرد بەڕاستی قەت جلی واجوانم لەخەیاڵ نەبینیبوو ئای چەن خۆش دەبو کەخێزانەکەشم لەم خۆشیە بەشداربونایە دەڵێن کە دایکم بەگەنجی زۆر جوان بووە بەڵام ئێستا زۆر نەخۆش و لاوازو بێھێز بوە بەشێوەیەک کەپێستی دەموچاوی خەریکە لەگەڵ چاوی دەبێ بەیەک من ڕۆژێک زۆر زۆر بێتاقەت بووم بەشێوەک کە تەواوی ڕۆژ نەچوبومە خوارەوە تەنانەت بۆنان خواردنیش کاتێک زانی کە یەکێک لە دەرگای دا کە کردمەوە بینیم خاتو ناز بوو منیش حەپەسام و ھیچم نەوت خاتو ناز وتی دەرون گیان تۆ زۆر بێزاری ھیج بوە من ھیچم نەوت ئەویش وتی دەرون کەمێک قسە بکەین منیش بە دەنگێکی لەرزۆک وتم بەڵێ بەڵێ باقسە بکەین نەمدەزانی چۆن بۆی باس بکەم بەڵام ناچار بووم لەبەر ئوە بۆم باس کرد خاتو نازکەسێکی تێگەیشتو بو لەمن تێگەیشت و پێی وتم دەرون گیان بۆچی پێشتر قسەت نەکرد ھموو شتێکمان چارە دەکرد من وتم بمبورە خاتون نەمتوانی بیڵێم و ئێوە بێزار بکەم خاتو ناز وتی دەرون ئێستا ئەمڕۆ زۆر درەنگە بەیانی دەتبەم بۆلای خێزانەکەت تەنھا تۆ بێاقەت مەبە بەڕاستی من سەرم سوڕما لەو ھەموو میھرەبانیەی خاتو ناز
بۆیە زۆر سوپاسم کردو چوینە خوارەوە کاتی نانی ئێوارە بوو کە سەیرم کرد کچێک لە سەر کورسیەکەی لای کاک نۆژەن دانیشتبوو بەڕاستی کچێکی جوان بوو بەڵام ئەو شتەی کە سەرنجی منی زۆر ڕاکێشا قژە درێژو ئاوریشمیەکەی بوو وە کچێکی زۆر ناسکو لەسەر خۆبوو کە منی بینی سڵاوی لێکردم و وتی کچی جوان ناوت چیە منیش وتم ناوم دەرونە خاتون وە خاتو ناز وتی دەرون گیان ئەوە خوشکمە ناوی ژیانە منیش وتم خۆشحاڵم. ئیتر دانیشتین و دەستمان بەنان خواردن کرد خواردنێکی خۆشیان ئامادە کردبو و خاتو ژیان وتی دەرون گیان لە چ قۆناغێکی خوێندنی منیش وتم من ناخوێنم کاک نۆژەن وتی ئەو ناخوێنێ بەڵام کچێکی زۆر ژیرو عاقڵە نانمان خواردو چوین بۆ ژوری دانیشتن کاک نۆژەن بە ھەیکەل کەسێکی زۆر زل و گەورە بوو بەڵام دەمو چاوێکی زۆر پاک و بێگەردی ھەبوو من زۆر بە پەرۆش بوم بۆ بەیانی بۆ بینینی دایکم و براکەم بەڵام لەلایەکەوە سەختیش بوو  کەدەگەڕامەوە ژیانەکەی جارانم بەھەرحاڵ بۆیە پێم وتن مۆڵەت بدەن  من دەچم پشوو دەدەم بۆیە خاتوو ناز وتی دەتوانی بڕۆی دەرون گیان ئیتر چومە ژورەکەم وخەوتم ھەرگیز ئەوەندە زوو خەوم لێ نەکەوتبوو بەیانی ئامینە خان ھاتو ھەڵیساندم و منیش ھەستام وخۆم ئامادە کردوو چومە خوارەوە سەیرم کرد ھەمویان ھەستاون لە خەو و نان دەخۆن    خاتوو ناز وتی وەرە نان بخۆبەس من ھیچم بۆ نەدەخورا بۆیە وتم ناخۆم سوپاس  ئیتر ئامادە بوین و سەیرم کرد خاتو ناز کۆمەڵێ کەلوپەلی زۆری کڕیبوو من بەبینینی ئەوانە زۆر دڵخۆش بووم من ھەموو کەلوپەلەکنم پێچابۆوە بۆیە ماڵئاواییم لە ھەموویان کرد و ماچی خاتوو ژیانم کردو ماڵئاوایم لە خزمەتکارەکانیش کرد ئیتر من ئەو ماڵەم بەجێ دەھێشت ھەستێکی ناخۆش بوو بەڵام ئەمڕۆ یان ھەر ڕۆژێکی تر بێ دەبێت ھەر بگەڕێمەوە ماڵەکەم بۆیە بەڕێ کەوتین و گەیشتینە گەڕەک کاتێک سەیری خانوەکەمانم کرد ئەو دیمەنەم بینی کە ھەرگیز لەیادی ناکەم و دیمەنێک کە تا ئەمرم لە مێشک و ھزرمدا ئەمێنێ ئەزانن ئەوەی بینیم چی بوو دیمەنی خانوەکەمان بوو کە لەگەڵ خاکا یەکسان بوو  نازانم چۆن باسی ئەو ھەستە ناخۆشەی خۆمتان بۆ بکەم و خاتووناز وتی چی بوە دەرون بوا حەپەساوی منیش فرمێسک بە چاوەکانمدا دەھاتە خوارەوە و ھیچم نەوت خاتوو  ناز وتی دەرون گیان  بوات لێھات شتێک بڵێ کوا ماڵتان کوا خێزانەکەت منیش بەدەنگێکی گریاناوی وەک بڵێی بێدەسەڵات ترین بونەوەری سەر زەوی بم وتم ئەوەتا ئەمەیە ئەویش وتی دەرون گیان کوا ئەوە تەنھا خاکە منیش وتم بەڵێ ئەوە تەنھا خاکێکە کەماوەتەوە لەخێزانەکەم ئیتر دراوسێکەمان ھاتو وتی . دەرون گیان ئەوە تۆ چی ئەکەی لێرە ؟
منیش وتم بینای خان چی لەماڵمان ھاتوە کوا دایکم کوا بێژەن .
وتی دەرون گیان دایکت تاکو لەژیانا بو هەموو ڕۆژێ ئەگریاوبەدوای تۆدا ئەگەڕا بەڕاستی دایکت لەدوای ونبونی تۆ وەکو شێتی لێ ھاتبو من نەمھێشت قسەکەی تەواو بکات و پێم وت مەبەستت چیە لەوەی کە تا لە ژیاندا بو ؟
ئەو وتی دەرون گیان دایکت و بێژەن (٥)  ڕۆژ لەمەو بەر بەھۆی کۆنی خانوەکەتانەوە خانوەکە ڕوخا وە دایکت بێژەنیش لەژورەوە بون بەداخەوە گیانیان لەدەسدا من بە بیستی ئەو ھەواڵە وەک بڵێی شێت بوبم دەستم کرد بە ھاوار کردن و گریان و ئەم نا ڕاست نیە دایکم من بەجێ ناھێڵێ ئەو بەڵێنی بە من داوە خاتو ناز زۆر ھەوڵی دا ئارامم کاتەوە بەڵام بێسود بوو من ئەموت دایکە گیان لەکوێی من ھاتوم بۆلاتان  ئەو خواردنانەم ھێناوە کە ھەمیشە خۆزگەمان پێئەخواست دایکە مەرۆ من بێ تۆ چیی بکەم من ئێستا کەسم نیە ھەرچۆنێ بێ خاتو ناز بردمیە نا ئۆتۆمبێلەکە من ھێزم نەبوو خاتو  ناز زۆر یارمەتیدەرم بوو  نەیدەھێشت ھەست بەتەنیایی بکەم ھەمیشە ورەی منی بە قسە پڕلەماناکانی بەرز ئەکردەوە یەکێ لە قسەکانی ئەوەبو وتی دەرون گیان (تاکە تەمەنی ڕاستەقینە مردنە ) قسەکەی زۆر ڕاست بوو  ئەوەی کە زۆر بەئازار بوو بۆ من ئەوەبوو کەبۆدواجار نەمتوانی دایکم و براکەم ببینمەوە ئەوەش لەئەنجامی خۆپەرستیم بوو کە نەمئەویست بگەڕێمەوە ژیانە ئاسایەکەی خۆم ئااخ .
زۆر پەشیمانم ئێستا تێگەیشم کە ھیچ شتێک لەم دونیایەجێگای خێزان ناگرێتەوە بەڕاستی دایک بەنرخ ترین گەوھەری دنیایە بەھەرحاڵ من زۆر بیری دەستە چرچ ولەرزۆکەکانی دایکم و گریانە بێگەردەکەی بێژەن ئەکەم کە ھەمیشە بۆ ئۆتۆمبێلی مناڵان دەگریا بەڕاستی زۆر سختە لەم دنیایە بەبێ دایک و باوک بژی ئای دایکە گیان ئێوە لەکوێن بەھەرحاڵ ئەوەی ڕاستی بێ من لەو ماڵەدا وەکو شازادە دەژیام پاش ساڵێک بەڕەسمی بوم بە کچی ئەوان و ناوم چوە سەرنازناوی ئەوان زۆر دڵخۆش بووم  و دواتر چومە خوێندنگایەکی نمونەی و دەستم بەخوێندن کرد وکەسی باشم ناسی و بوم بە ھاوڕێیان  ئایا بیرتان دێ کەلەسەرەتای چیرۆکەکەما وتم زۆر حەزدەکەم وەکو کوڕو کچە زەنگینەکان بژیم ئەوەی ڕاستی بێ من ئێستا وەک ئەوان بەڵکو خۆشتریش لەوان دەژیم بۆیە ھەرگیز بێھیوا مەبن لە ژیان ھەروەک ئەڵێن (مرۆڤ کۆمەڵی لەو شتانە نیە کەھەیەتی بەڵکو کۆمەڵی لەو شتانەیە کەنیەتی و بەڵام ئەتوانێ بەدەستیان بھێنێ و ھەین) .
دواتر من کەسێکی ترم ناسی کە ئەویش کاک ڕامان بوو کەبرای کاک نۆژەن بوو کەسێکی زۆر ڕوخۆش و باش بوو بەڵام ئەو ھەمیشە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوت کە کڵاوێکی زۆر زلی لەسەر دەکرد و جلی گەورەی دەپۆشی کە دوو کەسی دیکە دەیتوانی لەگەڵی تێی بچێ ئیتر ئەو ماڵە وەکو ماڵی منی لێھات من لەگەڵ ئەو کەسە باشانە زۆر دڵخۆش  بوم  بەڵام ھەرگیز لەدەسدانی دایکم و بێژەنم لەبیر نەکرد وە ڕۆژێک خاتو ناز و کاک نۆژەن بەمنیان وت دەرون گیان تۆ ئەو مناڵەی کە ھەمیشە ئاواتمان پێوە ئەخواست من بە بیستنی ئەو  قسەیە زۆر دڵخۆش بووم و زۆر سوپاسم کردن من ھەمیشە قەرزاری ئەوانم کە دەرگایان بۆ کردمەوە ئەگەر ئەوان نەبونایە من چیم بەسەر ئەھات بەھەرحاڵ ئیتر من بە دەڵ ودەرونێکی زۆر جیاواز لەجاران دەستم کرد بەژیانێکی زۆر خۆش لەوماڵەدا من زۆر سوپاسی ھەموویان ئەکەم  زۆر خۆشم ئەوێن بەڵام ھەمیشە بیر لە دایکم وبێژەن ئەکەمەوە پێش ئەوەی کۆتای پێ بێنم ئەمەوێ بڵێم  ژیان سەڕاڕای ھەموو سەختیەکانی جوانە بۆیە ھەمیشە باش بیربکەنەوە بیرکردنەوەی باش بەرەو شوێنی باشتان ئەبات بۆیە ئەڵێم (بێھیوایی لوتکەی سەرنەکەوتنە )
بەھیوای ژیانێکی خۆش بۆ ھەموو لایەک

           (کۆتایی)

نوێترین نوسینەکانی تابلۆ طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌