سەلەفیەتی مدخلی و ئەمن و ئەمان بۆستەم کاران
وتار/
01/04/2018
1356 جار بینراوە
عادل عزت جباری
سەلەفیەتی مدخلی و ئەمن و ئەمان بۆستەم کاران
الحمدلله الصلاة والســلام علی رسول الله
سەلەفیەتی مدخلی و ئەمن و ئەمان بۆستەم کاران
#سـەرەتـا
پێم خۆشــە هەندێـک شەن وکەوی بیروباوەڕی برایانی بەناو (سەلەفی) کەزیاتر مدخلی یان تبدیعین و سلف لێیان بەریە وەک بەری بوونی گورگ لەخوێنی کوڕی یعقوب بکەم کەبەردەوام جوان کاری بۆدەسەڵاتداران ئەکەن بەناوەی پاراستنی [ئەمن و ئەمان] هتد.
خۆشەویستان بەردەوام ئەڵێن خۆپیشاندان سلمی و غیر سلمی کاری خەوارجە...!
ئایا لەبیریان چــووە ئەم کوردوستانە بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد ئازادکراوە لەڕابردوو دا ئایا باوک و باپیرانی ئێمە خوارج و سەگـی دوزەخ بوون؟
نموونە...
۱.عێراق وڵاتێکی موعتەرف بوو ئیسلامیەن وە دەولیەن.
۲.عێراقی صدام حســێن وڵاتێکی پڕ خێرو بێروو پڕاوپڕ بوو لە ئەمن و ئەمان وەک جاران ئەیان وت هەرزانی فەرزانی.
۳.عێراق هەموو مافێکی بەکورد دابوو خوێندن بەکوردی تەنانەت پارێزگاری شارەکانیش کورد بوون هەڵبەت بەهەمان هاوشێوەی تەزکیەی ئێستای دەسەڵات دەبا بەعسـی بن.
٤.عێراق درع و صەمامی ئەمن و ئەمانی مدی شیعی بوو صدام شەڕی بۆشکۆی سونەو کەنداوی عەرەب ئەکردو شەڕەکانیشی ناو ئەنا قادسیەی دووەم.
#بەڵام لەبرامبەردا
۱.یەکێتی و پارتی و بزوتنەوەو سۆسیالست و کۆی ئەحزابە کوردیەکان قەڵای پۆڵاینی ئەوان ئێرانی شیعەبوو بەچەک و پارە هاوکاری ئەکردن.
۲.ئایا کەسوکاری ئێمەی کورد لەوکاتەدا خەوارج و ئاژاوە گێڕبوون کەپشتیان لە ئاسایش و خۆش گوزەرانی وڵاتی خۆیان کردو هاوکاری و کۆمەکیـان لەئێرانی شیعە وەرئەگرد.
۳.ئایا ئەگەر عێراقێک لەچوارچێوەی دەسڵاتێکی تۆتمەوە دامەزراودا بیرەنەوتەکانی بتەقێنرێتەوەو ئێران شیعە داخلی خاکی عێراق بکەی خەوارج بوون نیە.؟
ئایا؟
ئەوان پاڵەوان بوون لەباوباپیرانمان نانا واللە ئێستە ئەوسابا ئەتان وت ئێمە نامانەوێت ئێرانی شیعە زاڵبێت بەسەرماناو ئەمن و ئەمانی وڵاتمان تێک چێت هەروەک سلفیە عارەبەکان ئەیان وت صدام ولی ئەمرە.نمونەی سعد نایف هەڵبەت پێش کەوتنی صدام.
#لەکۆتایدا...
کوردێکی موسڵمان خەو بەموچەکەیەوە ئەبینێت.
خەو بەکارەباوە ئەبینێت.
خەو بەخاکی فرۆشراویەوە ئەبینێت.
خەو بەتەعین کردنی کوڕەکەی یان کچەکەیەوە ئەبینێت.
خەو ئەبینێت هەر لەدینەکەیەوە هەتاوەکو دادی کۆمەڵایەتی و مافی یەکســان و سەدان هیواو ئاواتی خۆی و ماڵ و مناڵی هەر خەونەو هەر خەون، بەڵام لەپای هەمووی میللەتێکی مەزڵوم ئەنفال کراو بەگاز خنکێنراو سەدان ۳۱ی ئاب و ۱۷ی شبات و ۲٥ی سێپتەمبەری ڕیفراندۆمی درۆینەو ۱٦ی ئۆکتۆبەری ڕادەست کردنی ٥۱ی خاکی وڵات...
بەڵام لەل و فز بکەیت بچیتە سەر شەقام و ناڕەزای دەربڕی بەبێ (چەقۆو دەمانە) خوارجیت سەگی دۆزەخیت ئارام بگرە ئێمە لەگەڵ ئاژاوە نین ئەرێ ئێوەی بەناو سلفی مدخلی تبدیعی ئەزان ئاژاوە واتای چیـــیە؟
عادل عزت
گەرمیان
نوێترین نوسینەکانی عادل عزت جباری
-
عادل عزت جباری
01/04/2018
-
عادل عزت جباری
17/01/2018
-
عادل عزت جباری
25/12/2017