پێوەری خۆشگوزەرانی لای واعیزەکانی دەسەڵات

وتار/ 25/12/2017 1205 جار بینراوە

عادل عزت جباری

پێوەری خۆشگوزەرانی لای واعیزەکانی دەسەڵات
عادل عزت جباری
بــەناوی خــــودای بـەخشــندەو مــیهرەبــان
خۆشەویستان و ئازیزانم بێگومان مرۆڤ کاتێک ئەگـات بەخۆشگوزەرانی کەخۆی بدۆزێتەوە، واتا لەڕوی تێرکردنی ڕۆح ئەمەش مەبەستم لەخودا پەرستی و بەجێهێنانی ئەرک و فرمانی چاکەکاریە کەمرۆڤی موسڵمان بەردەوام هەوڵی بۆئەدات، یاخود بانگخوازان خەڵکی بۆهانئەدەن کەبیکەن بەچڵەپۆپەی خۆشگوزەرانی و ژیانیان بگوزەرێنن لەڕوانگەی ئیمان و ئیسلامەوە هەروەک خۆشەویست ئەفەرموێت.
(ان تعبد اللە کانک تراە فان لم تکن تراە فانە یراک)

بــەڵام!!!
سەرسوڕ هێنەرترین شت ئەوەیە هەندێک لەواعیزەکــان ئەیانەوێت کۆمەڵگەیەکــی میثالی دروست کەن لەخەون و خەیــاڵ وەک بڵێن خۆشگوزەرانی بونی نیە ئەگەر نوێژ نەکەین یاخود نەیەین بۆمزگەوت وایە لەدیوی ڕۆح خودا بەیەک پەرستن ڕاستە بەڵام مرۆڤ لەولاوە پێویستی بەسەدان شتی ترە.
بەزاراوەی سەردەم بۆ نمونە
موچـە، شەقام و ڕێگاوبانی جوان، بازاڕی گەورە، ئاو، کارەبا، کەرامەتی مرۆڤ، زۆرشتانێکی تر کەمڕۆ کۆی جیهان هەوڵی وەدەست خستنی ئەدات بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە واعیزەکـان ئەڵێن خۆمان خراپین بۆیە خودا عقوبەی داوین وانیە...
دەستەواژەی خۆمان (خراپین) ڕێژەییە چونکە میلەت هوشیار بێت دوای ستەمکار ناکەوێت و بۆمشتێک پارە خۆی نابوت ناکـات، کەواتە کێ وای لەکۆمەڵگا کرد ببێت بەکۆیلەو سەروەت و سامان و قوتی ڕۆژانەی بەهەدەر بەرێت و لەخۆشگوزەرانی دایبڕنێت بێگومان (دەسەڵات داران و ستەمکاران)
ئەوەیان جێگەی پرسیارە کەزۆربەی واعیزەکـان لێی نزیک نابنەوەو ناتوانن سەیری مێژوی خودی ئیسلام بکەن یاخود ئێستەی وڵاتانی پێشکەوتوو بکەن...

نـــموونــــەیــەکــی گـرنـــــگ...
ئایا خۆشەویستمان (صلی اللە علیە وسلم) نافەرمووێت
(خير الناس قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم)
واتـە: باشترین چین خەڵکانی زەمانی منن پاشان و پاشان واتا سێ جیل و نەوە،
پرسیار ئەمە ئایا واعیزەکان؟
ئایا ئال و بەیت و هاوەڵان خراپ بوون توشی کوشت و بڕوو قات و قڕی بونەوە لەلایەن بەنی ئومەیەوە
یان
٭ ئەنەسی کوڕی مالک لەمناڵیەوە خزمەت کاری پێغەمبەربوو تاوان باربوو یان شایسەتە بوو حجاجی لەعنەتی سوکایەتی پێبکات.
٭ شەهید کردنی حسینی کوڕی عەلی(رضی اللە عنهم)
٭ ڕودانی وەقعەی حەڕڕەی مدینە.
٭ منجەنیق باران کردنی مەککەی پیرۆز
٭ شەهید کردنی ئەمیری ئیمانداران عبداللە ی کوڕی زبێر یەکەم مداڵێک بوو دوای کۆچ لەدایک بوو پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خۆی گۆچی کردو خورمای خستە نێو دەمی کەوابوو مێژوو ستەم کاران لێی بەرپرسن نەک ئەوەی واعیزەکــان ئەیڵێن...

یاخود ببینــن ئـێستــا...

وڵاتانی ڕۆژئاوا پڕاوپڕە لەهەموو ئەو هۆکارانەی کەواعیزەکــان کردویانەتە هۆکار گوایە ئێمە خراپین بۆیە خودا عەزەبی لێگرتوین.
نەخێر وانیە هۆکاری دادگەریە کۆماڵایەتیەکەیانە وای لێکردوون موسڵمانێکی ڕیش دارو ئافرەتێکی پەچە لەوێ هەست بەخۆشگوزەرانی بکات...

لەکۆتایدا.
زۆرم بەلاوە سەیرە واعیزەکــان خۆیان لەوەهم و خەیاڵ پڵاوی دا نقوم کردووە تا هەموومان تەوبە نەکین نەگەڕێینەوە هاوشێوەی هاوەڵان نەبین هەرئاوها زەلیل دەبین ئەرێ ئێوە ناوێرن بڵێن یان نازانن...

خۆشگوزەرانی دونیا بەندە بەدەسەڵاتی دادگەرەوە خوداش بۆمرۆڤ ئەوەی ناردوە...
قال تعالی
(لقد أرسلنا رسلنا بالبينات وأنزلنا معهم الكتاب والميزان ليقوم الناس بالقسط)
خودا ژیان و خوشگوزەرانی وابەستەی دادگەری کردووە نەک وەهمی واعیزەکان...

ربنا لا تؤاخذنا ان نسينا أو أخطأنا

نوێترین نوسینەکانی عادل عزت جباری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌