ئیتر کاتی پێنوس شکاندنە لە سایەی ئەم بێ دامەزراندنیەدا
وتار/
01/04/2018
897 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
ئیتر کاتی پێنوس شکاندنە لە سایەی ئەم بێ دامەزراندنیەدا
ديارى حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
/گرنگی ( اقْرَأْ)ی ئەو کاتـــوو (اقْرَأْ)ی ئێستە کوجا مەرحەبا/
ببوورە قەڵەم بەجێتدەهێڵین
و بەرەو کاروانێکی کە هەنگاو هەڵدێنین وە ناشمانەوی بەرەو تۆ هەرگیز بگەرێنەوە تۆ کاروانێک بویت پر لەنەهامەتی و شەو
نوخنی و پر چاوەروانی و ئازار بویت تۆ سەرچاوەی
نەهامەتی زۆربەی ژیانی مڕۆڤەکانبوویت
، لەهەمانکاتدا هەرگیزیش ناتەوێ ڕوژێک لە ڕۆژان
ژیانی ئاسیان بۆ فەراهەم کەیتەوە لە سایەی سەری جەنابتەوە. تۆ چەندێک بەگرنگت بزانن ئێمەمانان سەد ئەوەندە زیاتر بە بێ نرخت دەزانین و رەش پۆشین بەرامبەرت شاالللە تۆ هەر نەبویتایە لە ژیانی نیوەی مرۆڤەکاندا
و بەرەو ژیانی تاریکستانی بڕۆشتینایە و بەس
نەبوو ئێستە چاوەروانی دەستی کەس و ئەملا و اولامان نەدەکرد. هەر چاوەروانی باشیەکانی تۆ بوین لە داهاتودا پێمان ببەخشیت بڵام تۆ و دڵ ڕەقی خۆت و ئەمسالەکات رەقتر لە بەرد
ئێمەتان لە بیر کرد و هەزوووووو ئێمەماناتان خستە گێژاوی چاوەروانی ئیمزا و واژوووێ ئەوانەی کە بە فلتەر و پازگەی
تۆدا نەڕۆشتن ئەمە دوو رووی و دوو بانی تۆ
نین هەی ناکەس بەجێ .
٭٭ ماڵ ئاوا قەڵەم ٭٭
هەر بۆیە دووبارە دەڵێمەوە پێت ببورە قەڵەم ئتر کاتیەتی لە تۆ دوورکەوینەوە و بەرەو جیهانێکی کە برۆین و سەداو پێشەو جیهانێکی کە بە پەنجە و گوێماندا هەڵخەین کە تۆ نەتوانی ژیانی ئەندامەکانت بپارێزیت لە هەژاری و دەس کورتی و داماوی و دانیشتن بەدیار بێ موچەیی و بێ دامەزراندنیەوە لە کاتێکا ئەندامەکانت هەموو ژیانیان بۆ تۆ
بوو شەو ڕۆژیان خستبوە سەر یەک تا تۆ شاتکەن
و بەڕزی و گرنکی تۆ نەهێننە خوارەوە کەچی تۆ زۆر بێ باک بویت لە گەڵیان و ئەوەی شایەنی تۆ نەبوون هەموویانت خستە پلە یەکی جیهانی مادی و مەعنەویەوە اوەشی دڵ و ئاوەزو و
هزری لای تۆ بوو هەر زوو کپت کردن و بەجێتهێشتن و پێت وتن تەنها ئێوە فەقیری و داماوی و چاوەروانی و کۆیلەی و بێ پارەی ئەستۆتان دەگڕێت .... ئەمە لە پای چی نا قەڵەم
ئەزانی کێ شایەنی تـــۆیـــــــــە::
۱// ئەوەی تۆ ئاگاداری بویت و هەر زوو مژدەی سەرکەوتنت پێدا لە هەمانکاتدا ئەویش
زوو بەزووی تۆی دۆراندو شکاندیتی و بێ منەت
بوووو لێت .
۲// ئەوەی بێ تۆ لە
هەموو کات و شوێن و سەردەمێکادا ئایلاڤ دەژی لەسایەی تۆووە .
۳// ئەوەی قەدری خۆشەویستی و گرنگی تۆی زانی بڵام تۆ خۆشەویستیەکەی
ئەوت نەبینی و ئیهمالت کرد خۆشەویستی کەسانێکت
دەبینی کە دوور بوون لە خۆشەویستی و گرنگی تۆ بڵام ناچاری ژیان وای ڵێکردوون بۆ
چرکەیەک ڕوو لە تۆ کەن .
"تۆ هەر شایەنی کورتبوونەوە و شکاندنی
ئیتر بەسە باچیتر لاستیک
و خەتکوژێنەوەی داماویش هەر خەریکی کوژانەوەی نوسینە هەڵەکانت نەبن تەمەنی چەندین
لاستیک و خەتکوژێنەوەشت بە خۆتەوە بەکۆتا هێناوە "
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019