مه‌لا غه‌بی!
وتار/
31/03/2018
690 جار بینراوە
ئازاد جه‌لال
مه‌لا غه‌بی!
ئازاد جه‌لال
من هه‌میشه به هاوڕێكانم ده‌ڵێم پارتی سه‌رئه‌نجام هه‌موومان
ئه‌كڕێت، من گومانم له خۆم هه‌یه له‌وانه‌یه پارتی ڕۆژێك بمكڕێت. پارتی له ناو
هه‌موو حیزبه‌كاندا به‌ناوی كوردایه‌تی و ئایندارییه‌وه ده‌یان كه‌سی كڕیوه. به
پاره‌ی زۆر خه‌یاڵی‌و ئیمتیاز و سه‌یاره و ڤێلا.
مه‌سعود بارزانی له ساڵی 2000 دا سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری
بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی ده‌كات‌و 12 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌دات به مه‌لاغه‌نی
تاها، ئه‌و مه‌لایه‌ی دوێنێ فتوای حه‌رامبوونی خۆپیشاندانه‌كانی دا له پای ناردنی
هه‌موو كۆنووسه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و پێ دانی زانیاری به‌و حیزبه،
كاتێك مه‌لا غه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵه‌بجه بۆ كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
م. ناسیح خوا لێیخۆش بێ ڕوو ئه‌كاته ئه‌ندامانی شورا‌و ئه‌ڵێ: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه
مه‌لا غه‌نی وه‌ریگرتووه بۆ حیزبه، یان بۆ خۆیه‌تی. به‌ڵام مه‌لا عه‌لی ئه‌ڵێ:
ناسیح واز بێنه. ئیتر ئه‌م مه‌لایه چۆن وه‌فای بۆ ئه‌و پاره‌یه نابێت و فتوای
حه‌رامبوونی خۆپیشاندان نادات، خوا ئه‌زانێ چه‌ندی تری وه‌رگرتووه‌و به‌شی مه‌لا
عه‌لی ـ یشی لێ داوه تا قسه نه‌كات.
ئه‌ڵێن: مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی له ئه‌تواره‌كانی
مه‌لا غه‌نی زۆر په‌ست بووه. ڕۆژێك بانگی ئه‌كات و ئه‌ڵێ: غه‌نی وازبێنه، ئه‌گینا
خاڵێك داتئه‌به‌زێین.
مه‌به‌ستی مامۆستا ئه‌وه ئه‌بێ خاڵی نونه‌كه ئه‌خه‌ینه ژێره‌وه
و ئه‌بێت به (بی) واته غه‌نی ئه‌بێت به غه‌بی! ههههههههه!
كه‌س باوه‌ڕی نه‌ئه‌كرد پارتی له ئاستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتێدا
ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی هه‌بێت. له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یبوو كه ده‌نگه‌كانی نه‌وشیروان
مسه‌فای بۆ تۆماركردوون. له زه‌حمه‌تكێشان هه‌بوو. له حیسك هه‌یه‌تی. ئه‌وه شیوعیه‌كان
له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ك سیخورمه ئه‌ڵێ شووتی ناو زه‌ردن. ئه‌وه سۆفی و سه‌له‌فیه‌كان
تاپۆی ڕه‌شیان هه‌یه. من گومانم هه‌یه كه پارتی له بادینان عومه‌ر كۆچه‌ر و خه‌لیل
ئیبراهیمی زاوای مه‌سعود بارزانی كڕیوه. من حیقدم به‌رامبه‌ر یه‌كگرتوو نیه، به‌ڵام
ئایه پارتی له به‌رژوه‌ندی خستنه ده‌نگی پڕۆژه بڕیاره‌كانی خۆیدا له به‌غدا مه‌لا
عوزه‌یری نه‌كڕی؟! له‌كاتی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌لا عوزه‌یر نه‌ناسرێته‌وه مه‌ندیله‌كه‌ی لابرد. برا یه‌كگرتوه‌كه‌ی خۆی وێنه‌ی
لابردنی مه‌ندیله‌كه‌ی گرتووه. خوا ده‌زانێ مه‌لا چه‌ند پاره‌ی وه‌رگرتووه له
پای ئه‌و لایه‌نگرییه‌ی مه‌لا بۆ پارتی. ماوه‌یه‌ك هه‌ر له‌خۆوه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی
ڕۆشنبیرییه‌وه ئه‌و هه‌موو نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له سلێمانی كۆكردبوو‌ه
مانگانه بڕێك پاره‌ی ده‌داینێ. من ده مانگ له‌سه‌ر یه‌ك بڕی 60 هه‌زارم وه‌رده‌گرت.
به‌ڵام هه‌رگیز ڕۆژێك دڵم بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ی لێی نه‌داوه هه‌رگیز خۆزگه‌م پێنه‌خواستوون.
دڵنیاشم له سلێمانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ته‌نیا مووچه‌خۆره. نه‌ك ئه‌ندام. مووچه‌كه‌ی
لێ ببڕه كۆتایی دێت.
نوێترین نوسینەکانی ئازاد جه‌لال
-
ئازاد جه‌لال
31/03/2018
-
ئازاد جه‌لال
05/03/2018