فاروق بۆ ئێوه و كۆمه‌ڵگاكانی به‌خشین بۆ ئێمه!
وتار/
05/03/2018
662 جار بینراوە
ئازاد جه‌لال
فاروق بۆ ئێوه و كۆمه‌ڵگاكانی به‌خشین بۆ ئێمه!
ئازاد جه‌لال
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسیی هه‌ولێر مێرد مناڵێك ده‌دوێنێ
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامدانى تاوانێكی كوشتن كه له به‌ره‌به‌یانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا
دراوسێیه‌كی خۆیانی به چه‌قۆ كوشت. پرسیاری لێ ده‌كات ئه‌م تاوانه له كێ ـ وه
فێربوویت؟ مێردمنداڵه‌كه له وه‌ڵامدا ئه‌ڵی: له فلیمه ئهكشنهكانهوه فێربووم،
كه له ته‌له‌فزیۆنی توووووووت لێ ده‌درا!
دوكانێكی زهرهنگهریان له سلیمانی بڕی بوو. كه تهمسیلهكهیان
به دزه‌كان كرد ڕێك له فلیمی كۆڵانه‌كانی پشته‌وه ته‌كنیكه‌كه وه‌رگیرا بوو.
ماوه‌یه‌كه دزینی ماتۆڕ سكیل و مه‌رزیه‌و و ماده‌ی هۆشبه‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌شێكی
زۆرى تهكنیكيى تاوانه‌كانیان په‌یوه‌ندی به‌و فلیمانهوه هه‌یه كه په‌خش ده‌كرێ‌و
زیانی بۆ تاك بهتاكمان هه‌یه.
من خۆم تێبینم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌خشین و هانای خێرخوازی
ته‌نیا پیشاندانی ده‌موچاوه‌كان بوو كه پیشان ده‌درا! به‌ڵام دیاره ئه‌وانیش
پاساویان هه‌بوو.
باشه كامیان زیانیان بۆ میلله‌ت هه‌یه، ئه‌و فلیمانه
كه ئه‌دگار و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی تێك ده‌ده‌ن و فێری ته‌كنیكی تاوانمان
ده‌كا، یان به‌رنامه‌ی خێرخوازی؟! كه هه‌زاران كه‌س تیایدا سوودمه‌ندبوون.
دیاره چاویان به‌رایی ناهێنێ كه نه‌خۆشخانه‌كانی
به‌خشین جمه‌ی دێ. كه‌چی له‌به‌رابه‌ردا هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره
له كه‌سوكاری قوتابی‌و خوێندكار هێنده‌ی دهغیلهیهكی منداڵیان بۆ كۆنهبوهوه.
ئیتر چۆن شه‌ق نابه‌ن و بڕیاری داخستنی ناده‌ن! خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ندیش په‌ییان به‌و
ڕاستییه بردووه كه ئیتر پاره‌كانیان بخه‌نه ئه‌و شوێن‌و جێگایانه‌ی كه ئه‌نجامی
هه‌یه‌و سوود به خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت ده‌گه‌یه‌نێ. نه‌خۆشخانه‌ی فاروق بۆ ئێوه
و كۆمه‌ڵگاكانی به‌خشین بۆ ئێمه!
نوێترین نوسینەکانی ئازاد جه‌لال
-
ئازاد جه‌لال
31/03/2018
-
ئازاد جه‌لال
05/03/2018