فەرقتان نییە, كۆتایی گرنگە

وتار/ 03/03/2018 649 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

فەرقتان نییە, كۆتایی گرنگە
عەلی مەحمود محەمەد
داخوا چەند لەو 38 پەرلەمانگیرفانەی دەنگیان بە نەخێر داوە, لە ژێرەوە لە ترسی خەڵك دوعاو نزایان بۆ سەركەوتنی 62 دەنگەكەی بەڵێ كردبێت, وەلێ لە ترسی فەیسبوك, نەیان وێرا بێت دەنگ بدەن بە ویستی خۆیان, بەهەر حاڵ هەم ئەمڕۆ شانازی بەنەخێری خۆیەوە دەكات, هەمیش سبەی لە نیعمەتەكەی بەڵێ دەخوات, ئەمەیە لە هەردوولاوە مەست و حەیرانە, خۆشبەختانە ئێستا بەڵێ و نەخێر و بەشدارنەبووان كە دەنگی ئەوانیش هەر بۆ بەڵێیە لە ترسی مەسیجی مەسئولین و كۆمێنتی خەڵك نەچونەتە ژورەوە, نیعەمەتی بەڵێ دەیانگرێتەوە , لەوانەشە زۆر لە نەخێرەكان وەك خاتوو بەهار مەحمود ئاسا نەیارانی بڕیارەكە بە زیان لێكەوتووانی بڕیارە باشەكانی ئەوان بداتە قەڵەم و لە ریزی گەندەڵكاران هەژماریان بكات, تەنانەت سنوری بەڵێش ببەزێنێت.
جۆن مەكین سەناتۆری پارتی كۆماری ئەمەریكا ,لەسەروبەندی دەنگدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئۆباما كیر , لە كاتێكدا نەخۆشی شێر پەنجەی بوو وە دەرزی كیمیاوی لێدابوو, بە پەلە گەڕایەوە شاری واشنتۆن و دژ بە هەڵوەشاندنەوەی ئۆباما كیر دەنگی دژ بە ترامپ و خودی پارتەكەی خۆیدا لە بەرژەوەندی خەڵك, كەچی پەرلەمانتارانی ئێمە لە ترسی دەنگدانەكە خۆیان دەشارنەوەو بەشداری ناكەن, تەنانەت یاسایی بوو ئەوانەشی ئیستقالەیان كردووە تا پەسەندە كرێت بەشدار بن لە دەنگدانەكە, ئەگەر مەكینانە مامەڵەیان بكردبایا .
لە كۆتادا هەمووی چەند مانگێكی دیكەیەو ئەم پەرلەمانگیرفانانە خانەنشین دەبن, لە ئێستاوە بەشێكیان خەریكی گرتنی كورسییەكن لە پەرلەمانی بەغا كە موچەكەی هەنووكە 16 جاری هێندەی ئەوەی كوردستانە , هیوادارم گروپی نەخێر و هاوئاوازانیان لە بەشدار نەبووان , فیرارەكانی هەڵوێست, كارەكانی پرۆسەی خانەنشین بوون وەك هەموو پەرلەمانتارانی خولەكانی پێش خۆیان ئەنجام نەدەن , كە هەزارو یەك پڕۆژەیان پێشكەش كردو بهانەی هاوكاری خێرخوازی درۆیان دا, چونكە حكومەت بەزۆر موچەت ناداتێ ئەگەر خۆت داوای نەكەیت و ژمارەی بانكی نەدەیتێ و وەری نەگریت, ئەوكاتە هەڵمەتی رەتكردنەوەی خانەنشینی بكەن, ئەمەی ئێستا لە فشەی بنەسەڵاوە خراوترە .
ماوەیەك هەندێك پەرلەمانتار لە موهەڕیجەكانی شەوان , دەهاتن سوێندیان دەخوارد كە موچەیان وەرنەگرتووە, لە كاتێكدا هاتبووە سەر هەژماری بانكیەكەیان, لەو حالەتە پێویستیان بە 30 هەزارەكەی حاجی كاروانیش نەبوو لە بری درۆكە سزاكەی بدەن.

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌