قسەیەک لەبارەی بەڕێز کەریم گوڵانی گۆرانی بێژەوە!؟

وتار/ 16/02/2018 2255 جار بینراوە

ئەبوبەکرهەڵەدنی

قسەیەک لەبارەی بەڕێز کەریم گوڵانی گۆرانی بێژەوە!؟
ئەبوبەکر هەڵەدنی
بەدڵنییاییەوە داهاتی زۆروزەبەندی ئەم ووڵاتە گەر بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت وپیسخۆری ودزی تیانەکرێت,دەتوانین خزمەتی سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای پێ بکەین,بێ ئەوەی ویست وئیرادەیان بکڕین وچاوبەرەوژێریان بکەین وکەش وفش بەداهاتی میللەتەوە بکەین وبەناڕەوا تەخشان وپەخشانی پێوەبکرێت.
ئەمەی ئەم بەڕێزە باسی دەکات دڵۆپەیەکە لە دەریای گەندەڵی  ئەم بیست وشەش ساڵەی حوکمڕانیە ناکامڵەکەمان.
ئەم کاکەیە سادە وبێ پێچ وپەنا هەندێ ڕاستی لەسەر خۆی ووت,باپرسیار بکەین ئەی دەیان هەزاری تر کە بەناڕەواسەفتە دۆلارو زەوی ڕوکن وگرانبەها وموڵک وسامانی گشتی وپۆست و پلەی سەربازی وزانستی وحکومیان پێدراوە کەچی باسیشی ناکەن ونایدرکێنن.ئەو هەموو دەوڵەمەندەی قوت بونەتەوە(ڕێزم بۆئەوانەی بەحەڵاڵ وئارەقی ناوچەوان وڕیسک کردن لەسەر ژیانی خۆیان سامانیان کۆکردۆتەوە),ئەنجامی ئەم بەهەدەردانەی داهاتی ئەم ووڵاتە بوو.
 قوتابی زانکۆدەناسم پێنج سەد دیناری پێ نیە,ئەمشەو مامۆستایەکی بەڕێز گێرایەوە کەلەحانوتی قوتابخانەکەیان دوومنداڵی یەک خێزان شەڕیان بوە چونکە دایکیان دووسەدو پەنجادیناری پێداون کەبەهەردوکیان شتی پێبكڕن بەڵام هەر یەکەیان  حەزیان لەشتێ بوە   نرخەکەی زیاتر بووە لەوپارەی پێ یان بوە.
بۆیە تەنها داوامان لەخودا ئەوەیە نزای   نەنە وداپیرەکانمان کەدەستیان بەرزدەکردەوە,دوبارە بکەینەوە,کە خودایە سەبەبکارانی ئەمڕۆمان خوایە گەڕوگول بکەی,خودایە هەرچی دزوخوێنمژ وتاڵانچی هەیە  ڕیسوا بکەی,خودایە چۆن سەداممان بینی ملی بەپەتی سێدارەوە کرا ,خودایە بەرپرسە چەتەکانی لەمەڕخۆمان کەسامان وبەها وخەون وئاوات وئومێدو ژیانیان دزین خودایە مەمانکوژە تامەرگ وزەلیلی  ئەوانیش ببینین,خودایە کام نەخۆشیە دەرمانی نیە خودایە توشیانی بکە ولەکۆڵ ئەم میللەتەیان بکەیتەوە,چونکە هەرگیز هەندێک لەوانە ئیسلاح نابن,وەک خۆت دەفەرموی(ولوا ردوا لعادوا لمانهوا عنە).

نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌