عفرین مێژوو دەنوسێتەوە

وتار/ 22/01/2018 552 جار بینراوە

سالار مەحمود

عفرین مێژوو دەنوسێتەوە
سالار مەحمود
کورد پشتی بەخۆی ببەستێ دەتوانێ وەک کۆبانێ مێژوو بنوسێتەوە. ئیرادەیەک وەک مرۆڤ سەیری ژنی کورد بکات مەحاڵ بۆ دونیا دێنێتە بوون، لە رۆژئاوا نمونە زیندوەکەی ببینن. ئەی دونیای کەڕو لاڵ ئەی کوردی خۆخۆری تر، لە خۆ بپرسن ئەو ئیرادەیە چییە لە عفرین کە سنگی کچان بووەتە قەڵغانی تانک و فڕۆکەی داگیرکەری کوردستان!
رووداو بۆ پەندە مرۆڤیش گەر هۆشی نەبێ لە رستەی مرۆڤایەتی دەکەوێ. تاکەی ئەی زلهێزانی سەردەست بەرژەوەندیتان بەستەمکاریەوە دەبەستنەوە، کوا جاڕنامەی گەردونیتان؟ ئەی کوا پرەنسیپەکانی پەیمانی مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی؟. دروشمی سەر تابلۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری پێناکرێ؟ چاوتان بۆ تەمی بەرژەوەندی تەڵخی کردوە؟ ئەی دونیای سەردەست ئیدی بەس نییە خوێن رشتنی کورد، ئیتر بەس نییە ئاوارە کردن، ئیدی کەی ئەم ستەمە بەکۆتا دەگا؟
کەی تێر دەبن لە دیمەنی
دەربەدەری کورد، کۆڵکێشی کورد..
ئەم جەهەنمە چییە بەکام پێوەرو یاسا لەسەرخاکی خۆی بۆی حەشر دەکەن؟
کوردە تۆش کەی دەردی بێ ئیتفاقی بەرت دەدا، کەی خۆت یەکدەخەی کەی؟ ببینە لەدوای ئەنفال و کیمیباران  لەهەزاران مینبەرەوە جاڕی لەناوبردنت لێ دەدرێ. چ چەرخێکە دەبوو هەموو  دونیا لەشەرمی ژنان و کوڕانی عفرین هەڵوێستیان یەک جار لەمێژوودا بەرەو لای کورد بچەرخانایە..
دەنا هەقە ئەم چەرخە بەجۆرێک بچەرخێ ئاسمان و زەمینی تێدا نووقمی فەنابوون ببێ..
گەشبینم بە نوسینەوەی ئەم مێژووە عفرینییە بە پەنجەی پشت بەخۆ بەستووی لاوی کورد.
پەستم لەو بێباکییەی دونیای بەناو ئیسلام، دونیای بەناو مافی مرۆڤ و دادو دیموکراسیی.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌