دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )
وتار/
20/09/2016
795 جار بینراوە
عهلی حاجی زەڵمی
دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )
حكومەت جاڕی شەڕی ئاشكرای داوە لەگەڵ میللەت ..!!
عهلی حاجی زەڵمی
ئاشكرایە كەماوەی زیاتر لە(24)ساڵە لەهەرێمی كوردستاندا
دەسەڵاتێكی خۆ جێی كوردی كاروباری ئیداری و سیاسی هەرێمەكە بەڕێوەدەبا ، لەسەرەتای
دەسەڵاتدا كۆمەڵی گیروگرفت وتەنگژە ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتەبویەوە بەڵام لەبەرئەوەی گەلی
كورد زۆرنەهامەتیو دەردی سەری بەدەست دەسەڵاتدارانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوە چەشتبوو
,هەمانكات گەلی كورد ئاشنایەتی و دەست وپەنجەی لەگەڵ ئەلف وبێی دیموكراسیدا نەرم نەكردبوو
بەهەموكەم وكوڕیەكانی دەسەڵاتی لۆكاڵی ڕازی بوو ،بەڵام پاش ماوەێكی كەم دوبارە دێوەزمەی
پۆلێنكردنی هاووڵاتیان لەهاوكێشەسیاسی وئیداریەكاندا بەشێوەێكی زۆر زەق ڕەنگی دایەوەو
هەموو حەزوو هیواو ئاواتەكانی گەل بوون بەبڵقی سەر ئاو، لەلاێكەوە شەڕی وێرانكەری
ناوخۆو لەلاێكی ترەوە ئابڵوقەی ئابوری بەرگی ڕەشی بەباڵای گەلی كورددا كرد ، كارگەیشتە
دابەشكردنی سنورو ناوچەكانو لەیەككاتدا چەند دەسەڵاتێكی میلیشیایی لەچەندهەرێمێكی
كوردستاندا پێگەی خۆیان قایم كردو ئەم پاشاگەردانیە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت بەردەوامە
، ئەوەی دەمانەوێت بیڵیین ئەوەیە هەرحكومەت ودەسەڵاتێك جاڕی شەڕی نائاشكرای لەگەڵ
گەلەكەی خۆیدا داو درزی جیاكاری قۆرغكردنی دەسەڵاتی بۆخۆی بەڕەوا بینی ئەوا پێش وەخت
جاڕی مەرگی خۆی داوە ، ،
بۆیە پێموایە سیاسەتمەداری كورد جێگەی ئومیدی خەڵكی
كوردستان نیە، لەبەرئەوەی متمانەی لەدەستداوە. هەر لەسەرەتاوە خۆشباوەر بووە، بەبەڵینی
نەیارە راستەقینەكانی خۆی، هەر بۆیە دابرانی دەسەڵاتو كۆمەڵانی خەڵكی
كوردستان تادێت لەهەڵكشاندایە، هۆكاری ئەمەش خودی پیاوانی دەسەڵاتن نەك هێزە دەرەكیەكان،
دنیابینی بەرپرسانی ئەم وڵاتە هێندەی بۆ بەرژەوەندی مادی ئێستاو ئایندەی خۆیانە،
هێندەش بۆ وێرانكردنی ئێستاو ئایندەی گەلی كوردستانو كۆمەڵانی خەڵكە، ئەم هەڵسوكەوتە
خراپەی بەرپرسان لەكاتێكدایە كەئەوەی شەرعیەتی داوەتە دەسەڵاتەكەیان، لیاقەو لێوەشاوەیی
خۆیان نیە، بەڵكو تەنها دەنگی خەڵكی كوردستانە كەچی ئەمرۆشی لەگەڵ بێت، كە خەریكە
قەیرانەكە نقومی دەكات، ئەوەندەی ئامادەیە موجامەلەی هەر كەسایەتیو گروپو هێزێكی
دەرەكیو تەنانەت لاوەكیش بكات، نیو هێندە ئامادە نیە گوێ لە داخوازیەكانی خەڵكی
كوردستان بگرێ، ئەوخەڵكەی سەرچاوەیەكی لەبن نەهاتووی دەسەڵاتەكەشیەتی؟! سەیرە
ئەو هێزانەی دەسەڵاتی كوردی موجامەلەیان دەكات جگەلە " براعەرەبەكان"ی
عێراق، توركیاو ئێران كە بە ئاشكرا دژایەتی هەر قەوارەیەكی سیاسی كوردیو بەرژەوەندیەكانی
مرۆڤی كورد دەكەن لەناوچەكەدا، بێگومان فەلسەفەی بەرێوەبردنی دەسەڵات لەوەدایە
بەرپرس، لەهەموو هاوڵاتیەكی تر بەرپرسیارێتی بكەوێتە ئەستۆ، كەچی بەپێچەوانەوە
پۆستو بەرپرسیارێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هێندەی بۆ ئیمتیازە نیوهێندە
بۆ خزمەت نیە، ئەوەش بەڕاشكاوی لە دابەشكردنی بەرپرسیارێتیوتەزكیەی حزبیو
موچەی بەرپرساندا دەردەكەوێ، وەكو دەبینین جیاوازی لەنێوان بەرپرسێكی باڵای
حزبیو حكومی لەگەڵ هاوڵاتییەكی ئاسایدا یان لەنێوان فەرمانبەرێكو بەرێوەبەرێكی
گشتی یان وەزیرێكدا لە هەرێمی كوردستان سنوری ویژدانو هەموو یاساو رێسایەكی بەزاندووە،
كەس نازانێ داهاتی هەرێمی كوردستان چۆن خەرج دەكرێ..؟ ئەگەر ئەمە جیابوونەوەی
راستەقینەی دەسەڵاتو خەڵك نەبێ چیترە؟ ئەگەر ئەمە بێ بەهاكردنی مافی هاوڵاتیو
دواجار بێمنەتی لە هاوڵاتی نەبێت چیترە؟!
نوێترین نوسینەکانی عهلی حاجی زەڵمی
-
عهلی حاجی زەڵمی
18/04/2020
-
عهلی حاجی زەڵمی
17/06/2017
-
عهلی حاجی زەڵمی
02/05/2017
-
عهلی حاجی زەڵمی
20/09/2016