دینیز گێچمیش

وتار/ 14/01/2018 406 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

دینیز گێچمیش
عەلی مەحمود محەمەد
مرۆڤەكانی ئەو وڵاتەش هەموو ئیبنزر سكروجی پاڵەوانە ناشرینەكەی رۆمان نوس چارلس دیكنز رۆمانووسی ئینگلیزی نین, تەنها خراپەیان وەك ئەردۆگان و باخچەلی و ئەتاتورك و ... بۆ گەلی كورد بوێت,جەنگیز چانداری رۆژنامەنوسی 70 ساڵانەی توركی دۆستی كورد, كە لە 20 ساڵیدا یەكێك بووە لە شۆڕشگێڕانی بزوتنەوەی لاوانی شۆرشگێڕ و لە بیری چەپیشدا بەلای ماویەتدا شكاندویەتیەوە, لە كۆنگرەی 14ی كوردو ئەوروپا لە 6ی دیسەمبەری رابردوو لە پەرلەمانی ئەوروپا بەسترا باسی روداوێكی سەرنج راكێشی كرد و شایەدیەكی گەورەی شاراوەی لە جوانی هاوبیركانمانی ئاشكرا كرد, كە وتی دەنیز گێزمیش لەكاتی ئیعدامكردنیدا دروشمی بژی برایەتی كورد و توركی وتووەتەوە, ئەم نموونەیە لەناو توركیشدا هەیە, هەموو ئەردۆگانیانە بیر ناكەنەوە, ماوییەكانی توركیا وەك ئەوانەی كوردستان و عێراق لەوانە نەبوون دواتر تەسلیم بە جامانەی ناسیۆنالیزم و كاسكێتی مارینزو جبەو عەبای مەلاو دۆلار ببن, بەڵكە لە شۆڕگێڕیدا بەردەوام بوون و گەیشتنە كۆبانی و ئاڵا سورەكەی بەرلینیان لە رەقە هەڵدایەوە, ئاخر ئەوان نەبوونە دوژمنی كۆبانی و عەفرین, پێچەوانەوە ئەوان سوپا سورەكانیان زەوییە ئازادكراوەكانی رۆژئاوایان بەخوێنی خۆیان سور كرد.
جەنگیز بۆ خۆی لە ساڵی 1971 پاش كودەتای سەربازەكان لە توركیا ئاوارەی ئەوروپا دەبێت هەر لەوكاتەدا دنیز كە بڕیاری بەرەو روبونەوەی كودەتای سەربازی دابوو دەگرترێت و لە دادگایەكی نا دادپەروەرانەدا وەك دواتر چینی دەسەڵاتدار دانی پێدا دەنێن بڕیاری ئیعدامی بۆ دەردەكرێت.
دنیز گێزمیش لە 28ی فیبریوەری "شوبات"ی 1947 لە ئەیاشی ی ئەنقەرە لە دایك بووە, لە قۆناغی زانكۆ ئاشنای بیری سۆسیالیزم دەبێت و دەچێتە ریزی چەپە شۆڕشگێڕەكانەوە, ماوەیەك لە فەڵەسین شان بە شانی ئەوان خەبات دەكات, لە 16ی یۆلیۆ 1971 دەستگیر دەكرێت پاش بە بارمتە گرتنی چەند كرێكارێكی ئەمەریكی, لە 9ی ئۆكتۆبەر بڕیاری ئیعدامی لە دادگایەكی نا دادپەروەرانەدا بۆ دەردەچێت بە پێی مادەی 146 ی دەستوری توركیا, لە 6ی ئایاری 1972 بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت و بە سلۆدانەوە بەرەو روی پەتی مەرگ دەبێتەوە , بە خۆڕاگری دەچێتە ئاستی ئیبراهیم كایبكایا, دەنیز بە جیڤارای توركیا بەناو بانگە, یەكێك لە دامەزرێنەرانی سوپای رزگاری گەلی توركیایە ناسراو بە تیكۆ كە لە لیستی تیرۆری ئەمەریكادایە.
یاسا ناسان رەخنەیان گرت لە بڕیاری ئیعدامكردنەكەی, بەوەی نابێت لەسەر تاوانی سیاسی بەهۆی ئەندامەتی لە تیكۆوە بڕیاری ئیعدامی بۆ دەرچێت , سلێمان دیمریل لەو كاتە سەرۆكی پەرلەمان بوو , دوای 15 ساڵ داوای لێبوردنی كرد و وتی هۆكاری ئیعدامەكەی شەڕی سارد بوو.
هالیت سیلینك پارێزەری دینیز گیچمیش لە دیداری شبیگلی ئەڵمانی وتی لە كاتی ئیعدامكردندا سلۆدانی دا " بژی توركیای سەربەخۆ, بژی ماركسیزم لینیزم, بژی برایەتی كورد و تورك , بژی كرێكاران و جوتیاران مەرگ بۆ ئیمپریالیزم " , هەمان وتەكانی چینداری دوبارە كردەوە.
هەرچەندە زۆربەی رێكخراوە شۆڕشگێڕە چەپەكانی توركیا ململانێیان لەگەڵ گیچمیشدا هەبوو لە روی تیۆری و پراتیكی شۆڕشگێڕانەوە, بەڵام بەسەركردەی شۆرشگێڕی خۆیانی دەزانن و وەك ئەفسانە سەیری قارەمانێتی دەكەن, ناونانی بە جیڤارای توركیا گەورەترین رێزلێنانە بەو بەخشراوە.

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌