دەسەڵاتێكی فاشل میللەتێكی بێدەنگ

وتار/ 18/09/2016 978 جار بینراوە

كارزان كه‌ریم

دەسەڵاتێكی فاشل میللەتێكی بێدەنگ
كارزان كریم
هەرێمی كوردستان و دۆخە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكەی كەوتۆتە نێوانی دوو دیاردەی زۆر خراب و مەترسیدار، ئەویش بەهۆی دەسەڵاتێكی شكستخواردوو و بێبەرنامەی تا ئاستی ئەوەی دەتوانین بڵێین حوكمڕانیەكی فاشیل هەروەها ومیللەتێكی بێدەنگ . ئەگەر بەو دەسەڵاتە بڵێین فاشیل دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بكەین  یەكسەر دونیایەك تۆمەتت بۆ درووست بكرێت كە چۆن دەبێت بە حوكمڕانی خۆماڵی بووترێت فاشیل دونیاك موزایەدەت بەسەروە دەكرێـت ، بۆیە دەلێم فاشیل تۆمەت نیە بگرە هەلسەنگاندنە بۆ شكستی كەسێك یان حزبێك وەیان حكومەتێك .كاتێك لەئاست ئەو بەڵینانەی كە بە خەڵكی دەدەن شكست دەخۆن ، وەیان بەڵینەكانیان نابەنەسەر جا بە هۆكاری خودی یان بابەتی بێت ، دەتوانرێت بەو دەسەڵاتە بووترێت دەسەڵاتی فاشیل .چونكە هەموو سیماكانی تێدا كاڵ بۆتەوە ,لە بێ‌ بەلێنی و بێ‌ ویژدانی نا یاسایی و نایەكسانی لێ‌ بەدی دەكرێت, نەمان بنیوە لە دونیای دیموكراسی دەسەڵاتی فاشیل پێداگری لەسەر مانەوەی خۆی بكات لەسەر كورسی درێژە بە حوكمرانی فاشل بدرێت ،چونكە میللەت لێی قەبوول ناكات حكومەتێك لەبەرامبەر ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابووریانە بەرۆكی خەڵكی هەرێمەكەی گرتوە  دەستەوەستان بێت و بەردەوام بەڵێن بدات و جێبەجێی نەكات ،  تۆمەت نیە ئەگەر بەو حكومەت بووترێت شكستخواردوو .بەڵام  بێدەنگی نیشانەی رازی بوونە ئەم میللەتە ئەسەلمنێت یان بێدەسەڵاتی ؟

حكومەت بۆ بێدەنگكردنی خەڵك سیاسەتێكی زۆر سەركەوتووانەی پەێڕەوكردووە ، بەوەی زۆر خراب ئیستغلالی مەترسیە دەرەكیەكانی كردووە بۆ بێدەنگكردنی خەڵك ، خراب كەلكیان لەو بێدەنگیەی چین و توێژەكانی وەرگرتووە ، بەڵام كات و زەمان بۆ شكاندنی ئەو بێدەنگیە تا ئێستا لەبارنەبووە ،

گاڵتەجاڕییەكی گەورەیە جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و سەروەت و سامانی وڵات بەئەقڵیەتێكی خۆسەپێن بەڕێوەدەچن! سەرەنجام بووە بەدەسەڵاتێك ناتوانێ خەڵكەكەی بژیێنێت و رۆژ لەدوای رۆژیش دەبێتە قەرزاری خەڵك و لەهەمانكاتدا هەوڵدەدات خەڵكەكە قەرزاربار بكاتەوە!

ئەوەی كە هیچ كەسێك ناتوانێ گومانی لێی هەبێت ئەوەیە وەك مانگەشەوی چواردە دیارە دەسەڵاتەكەی هەرێمی كوردستان دەیەوێ بەم ئەقڵیەتە تاكڕەوییە حزبییە بەردەوام بێت و تەواوی دام و دەزگا فەرمییەكانی وڵات لەژێردەستی ئەودا بێت و بەگرنگیشی نازانێ خەڵك لەكولەمەرگیدا بژیت !ماوەی دوو ساڵە خەڵكی كوردستان بەگشتی بێزارە، بێزارە لە درۆی سیاسیەكان چونكە بەهۆی ئەوە ژیانی ئاسایی لێ‌ تێكچوە , بەبڕیاری دەسەڵاتدارایەتی مل هوری خۆزگەبەمردن ئەخوازێت .ئەوەندە لەژیان و گوزەرانی خۆی بێزارە  ، خەڵك هەقی نییە، نرخی نەوت دابەزیوە یان شەڕی داعش بەردەوامە، هەقی نییە، لەبەرئەوەی تینی ئاگرەكە گەیشتە ناو ماڵەكانیان، كاریگەرییەكە راستەوخۆ هاتە سەر قوتی ژیان و بەخێوكردنی ماڵ و منداڵ، بێگومان لەوەها حاڵەتێكیشدا ئەوەی كە گرنگ نابێ بەلای خەڵكەوە بابەتی ئینتیمای حزبی و تەنانەت نەتەوەیشە! چونكە وەتەیەك هەیە دەلێت (سەرم بەبرە بەڵام نانم مەبرە)

ئێستا پرسیاری هەرە سەرەكی خەڵكی كوردستان ئەوەیە كێ دەتوانی روبەڕووی برسیكردنی خەڵك ببێتەوە؟ خەڵك لە بێدەنگی هۆشیار بكاتەوە ؟  ئایا دەوڵەت یا ئەو ئیمپراتۆریا ئابورییە حزبیەی چەند ساڵێكە هەوڵی بۆدەدرێت، بەم هاوكێشەیە دەتوانێ بەردەوام بێ "خەڵك برسی بكرێت و دەسەڵاتدارنیش شاهانە بژین" ؟!دەسەلاتدارانی هەرێم بە زۆربەی بەرپرسە سیاسیەكانی لە ماوەی ئەم 11مانگەی كە پەرلەمان پەك خراوە درۆی هەرە گەورەیان تا ئەم ساتەوەختەش گوتاری سیاسی ، بەجۆرێكە تەنانەت جورئەتی ئەوەی نییە بێ قەیدو شەرت داوای بەزووترین كات بەگەڕخستنەوەی پەڕلەمان بكات، كە داوایەكی تەواو یاساییەوە، بێجگەلەوەی خواستی زۆرینەی هەرەزۆری خەڵكی كوردستانە. بە بروایی من ئەم دۆخە نالەبارە دواجار ئاماژە یە بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی تر؟ ، بۆنی سەرهەڵدانەوەی شۆرشێكی سپی ئەكەم  ,چونكە لەماوەی 25سالی ئەم حوكمرانیە كوردجگە لە خۆسەپێنی و شكست و قەیران و ماڵوێرانی شەری ناوخۆ و سرینەوەی یەكتر و  برسی كردنی فەرمانبەر و دواجار بێ‌ شەرعی كردنی دەنگی خەڵك. بەدوورنازانرێت لەهەر ساتەوەختێكدا ئەم دەنگە نارەزایە بتەقێتەوەو زیانێكی گەورەی چاوەڕواننەكراوی هەبێت بۆسەر ئایندەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری كوردستان! لێ پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە، كێ دەتوانێ لەئاستی دۆخەكەدا بێت و روبەڕووی پڕۆژەو پلانی برسیكردنی خەڵك ببێتەوە؟ ئایا هێزێكی كاریگەر لەمەیدانەكەدا دەستبەكاردەبێت؟ ئایا هێزێك دەبێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندا بوەستێتەوە، لانیكەم بۆراستكردنەوەی هاوسەنگی سیاسی و ئیداریی؟!  ئەوەی روویداوە لەدۆخێكی ئاساییدا نەبووە، بەڵكو لەئەنجامی فشارو تاكڕەوی و دژایەتییەكانی پارتی بووە.

ئەوەی راستەوخۆ بەرپرسیارە لەهاتنەپێشەوەی ئەم دۆخە نالەبارە بەپلەی یەك  پارتی دیمكراتی كوردستانە,كە نەدەتوانێ ئیدارەی وڵات بدات، نەدەشیەوێ تەنانەت كەمێك دان بەهەڵەكانیدا بنێت و رێگابدات چاكسازییەكی راستەقینە ئەنجامبدرێت، بۆئەوەی لانیكەم ئەم قۆناغە بەسەلامەتی تێپەڕێنرێت.سەرەرایی ئەمەش گاڵتەجاڕییەكی زۆر بەناوی حوكمرانێتییەوە لەكوردستان هەیە، ئەگەر هەر كەسێكیش باسیان بكات لەدیدی سودمەندبووانی دەسەڵاتدا نەك تەنها دژە، بگرە دوژمنی كۆی ئەزموونەكەیە !

بەوردبوونەوە لەدۆخەكە دەتوانین بڵێین ئاماژەكان پێمان دەڵێن چیتر پڕۆژەی برسیكردنی خەڵك لەبەرژەوەندی تێربوونی دەسەڵاتداردا نابێت، هەروەها ئەوەی كە روودەدات هیچمان پێناڵێت بێجگەلەوەی دەیسەلمێنێ كورد بەم ئەقڵیەتە بەهیچ شێوەیەك لەتوانایدا نییە چاوێك بەرابردوودا بخشێنێتەوە، تەنانەت رابردووێكی نزیكیش، كە ئەگەر تەنها مێژووی ئەم چەند ساڵەی حوكمڕانێتی كوردی لەبەرچاوبێ، دەبێ تێبگات تەماعی دەسەڵاتدارێتی و خۆسەپاندنی حزبی چەندە كوێری كردووە! لەكاتێكدا لەهەر ئاقلێك بپرسی، لەوەڵامدا پێتدەڵێ ئەم تەماعكارییە هیچی لێوە بەرهەمنایەت بێجگە لە بەهەدەردانی دەرفەتەكانی هەنگاونان بۆپێشەوە.گەندەڵی یاسایی.. هەرچەندە لە ئێستادا چیتر پێویست ناكات  لێكۆڵینەوە لە ئەگەری بوون یان نەبوونی گەندەڵی بكرێ لە هەرێمی كوردستان، چونكە لێپرسراوان لە سەر ئاستی باڵای حیزبی و حكومی دان بەوەدا دەنێن كە گەندەڵی بونی هەیەو بۆتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان.

ئەو دۆخەی كە لە كوردستان هەیە زەمینەیەكی لەباری بۆ گەندەڵی ڕەخساندووە بەوەی نازانرێت داهات و سەرفیاتی ئەو هەرێمە چەندە و لە چیەوە پەیدادەكرێت و لەچیش سەرفدەكرێت ، بە هۆی پەككەوتنی پەرلەمانی كوردستان نەك ساڵانە بودجە ئیقڕارناكریت بگرە حساباتی كۆتایش كەس نایبینێت،بۆیە دەتوانین بڵێین  لە كوردستان شتێك نەماوە بەناوی حكومەت و پەرلەمان و دادگا و سەروەری یاسا . ئەوەی حوكمرانی كوردستان ئەكات دەسەڵاتێكی پاوانخوازو مافیایە .ئەوانە شونێك شك نابەن كە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكات .ئەوانەی لە كوردستان گەندەڵی دەكەن قوتی خەڵك دەبرن و فەرمانبەر برسی ئەكەن  هێندە زاڵم و بێویژدانن لەو دۆخە ئابووریە خرابە كە خەڵك برسیە و حكومەت نەك هەر مووچەی لێبڕیون ، بگرە نایەوێت نیو مووچەكەشی لە كاتی خۆی بداتێ !!كەچی ئەو كەسانە لەسەر گەندەڵی هەر بەردەوام و دەست هەڵناگرن لەو كارە مافیا ئاسایانەیان . ئەوەی دەتوانێت لەبەردەم ئەو دیاردەیە بچەقێت تەنیا فشاری جەماوەرە .

نوێترین نوسینەکانی كارزان كه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌