نەعلەتی نەوت...ساویلكەی میللەت!!!

وتار/ 18/09/2016 731 جار بینراوە

كارزان كه‌ریم

یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو دۆخە خراپە ئابوریی و سیاسییەی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە بوونی نەوتەوە هەیە. هەوڵی دامەزراندنی قاعیدەی سەربازیی ئەمریكیش لە هەرێمی كوردستان، دیسانەوە پەیوەندییەكی زۆری بە سامانی سروشتی كوردستانەوە هەیە!
ئەوانەی كە گۆرانی بەسەر نەوت و غاز و سامانی سروشتی هەرێمی كوردستاندا دەڵێن، دوو جۆرن: جۆرێكان ئەوانەن كە بەوهۆیەوە سوودمەندبوون جا ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، جۆرێكی دیكەیان ئەوانەن كە وەكو منی جاران ساویلكەن!

وەختی خۆی كە دەمبیست كوردستان خاوەنی نەوت و غازێكی زۆرە، ئای كە دڵخۆشدەبووم، چەندین ئومێدی گەورەم لەسەر هەڵدەچنی، لە دیدی من و زۆربەی پسپۆرانی بواری ئابوری ئەدیب و نوسەران و سیاسەیكان پێموابوو كوردستان دەبێتە نەرویج، پێموابوو هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان لەو سامانە سروشتییە سوودمەند دەبێت، وڵات دەبوژێتەوە...هتد. بەڵام ئێستا دەزانم نەعلەتی نەوت چەندە كاریگەرەی جێهیشتوە بەسەر كۆی ئەوانەی كە دلخۆش بوون لە رابردوو ئێستا ئەزانین ئای چەندە ساویلكە بووین بە درۆی ئەم سیاسیە بازرگانە گیرفان بەتاڵانە هەڵ خەلاتین. هەرگیز بیری ئەوەمان نەبوو كە ئێمە ساویلكەبوین، لە جیاتی نموونەی وڵاتە گەندەڵەكانی ئەفریقا رۆژهەڵات بەبینم، چاوم بڕیبووە نەرویج. ئاخر دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لە دەسەڵاتدارەكانی ئەفریقا دەچن نەك بەرپرسەكانی نەرویج!

 پێم وابوو زۆربەی ئاواتەكانی باو باپیران وكورد بەدەرهێنانی نەوت دێتە دی هێندەساویلكەبووین كە زۆربەمان خەونمان و ئایندەمان لەسەر بوونی نەوت هەڵچنی بوو.كۆی جومگەكانی تری سەرچاوەی ئابوریم لەبەرچاو كەوت چونكە ساویلكەبوین پێموابوو بەشێك لە داهاتی نەوت بۆ پەرەپێدانی پەروەردە و كەرتی تەندروستی و كارەبا و خوێندنی باڵا و توێژینەوە بەكاردێت ,نەمانزانیوە لە هەر شوێنێ نەوت هەبێ، لەو شوێنە چەند بنەماڵە و كۆمەڵە كەسێك دەبنە ملیاردێر و ملیۆنەر و میللەتیش بە گشتی دەبێت خەریكی سك هەڵگوشین بێت! وەك ئەوەی ئێستا دەبیندرێت هەر رۆژەو و داتا و ئامارێك لەسەر فرۆشتنی نەوت بڵاو دەبێتەوە میللەتیش بە90 رۆژ جارێك نیو موچە وەرئەگرێت.

ساویلكەبووم كە نەمدەزانی نەوت ئەوەندەی تاكڕەویی و دیكتاتۆری بەرهەم دەهێنێ، نیوهێندە لەگەڵ دیموكراسیدا تەبا نییە، ئاخر كە حیزبە باڵادەستەكان منەتیان بە دەنگی خەڵك نەبوو، دیموكراسی چی مانایەكی هەیە؟! (نەرویج لەمڕووە جیاوازە)
نەمانزانیوە ئاخر لە هەر شوێنێ نەوت هەبێت، لەو شوێنە دەسەڵات بەردەوام ناشەرعییانە خۆی بەهێز دەكات،شەرعەیتی یاسا و گۆماناوی دەبێت, وەلائی خەڵك دەكڕێت، هەمیشە خەڵك چاولەدەستی حیزب و و مافیا  دەبێت نەك بە پێچەوانەوە، ئەو سیستمی كە ئێستا رەهایە بەسەر تاكی كورد لە سەردەمی هیچ دیكتاتۆرێكی عێراق وا زاڵم و ستەمكار نەبوە.ئەم سیتەمە ئێمە هەمانە سیستمێكی كۆنە‌و لەسەردەمی حوكمڕانیی دیكتا تۆرەكان بەمیرات بۆمان ماوەتەوە.لە پێش هەبونی نەوت رێژەی35% بۆ45%ی دانیشتووان لەدێهاتەكاندا دەژین‌و پشتیان بە كشتوكاڵ‌و چالاكییە دێهاتییەكان بەستووە‌و هەروەها بەشێك لەدانیشووانی شارەكان پشتیان بەپیشەو پیشەسازییە سوك‌و ناوەنجییەكان بەستووە لەدەرەوەی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت.بەڵام لە ئێستادا ئەم كەرەتەش پەكی كەتوە بەهۆی نەرەخساندنی بازاری ساخ كردنەوە یان هاوردەكردنی كەلوپەلی بیانی بۆ ناو بازارەكان.هیچ شوێنێك نییە بۆ لەخۆگرتنی زیاتری ئەو بێكارانە كە ئێستا لە كوردستان گوزرە دەكەن.ئەوەی لە ئێستادا زەرو رەو پوێستە حكومەت دەستبەرداربێت قورخكاریە لە سامانی نەوت ,پشت بەستن بە كەرتی كشتوكاڵ ,كەرتی پیشەسازی،گەشت و گوزار  چیتر دەوڵەت مافی خەڵك قۆرغ نەكات.

گەندەڵی لە كەرتی نەوتدا بۆتە شێرپەنجەیەكی كوشندە،تاك حیزبێك حاك و حوكمرانی ئەم هەرێمەیە هەرچی دەسەڵات و پۆست و پایە گرنگ و باڵا و هەستیارەكان قۆرخ كراوە , دەستیان بەسەر  ئابووری, نەوت و غاز تەنانەت كۆمپانیاكانی ئەو بوارەشدا گرتوە كە سەرچاوەی داهات پەیداكردنن بۆ هەرێمی كوردستان, چی دەزگاكانی حكوومەت لەژێر ركێف و كۆنترۆڵی خۆیان دایە و، دەسەڵاتیشیان كردووە بۆماوەی بنەماڵەیی و،هێزی چەكداری داپڵۆسین و سەركوتكردنشیان هەیە . گەندەڵی بە گەورەتری هۆكاری دواكەوتن و ستەم و چەوسانەوە و نایەكسانی و نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئیفلیجكردنی پێشكەوتن و گەشە نەكردنی ئابووری و پێشێلكردنی یاسا و دەستوور و، بە هۆكاری بێكاری و دزیكردن و  بەرتیل و، بەفێڕۆدانی سامانی گەل دەزانرێت.( سوكـرات ) دەڵێ : " دەسـەڵات پیـاوان گەنـدەڵ ناكــات .. بەڵكو گەر هاتـوو گەمژەكـان بخـرێنە دەسەڵاتـەوە، ئەوان دەسەڵات گەنـدەڵ دەكـەن "  

راستییەكە و ناشارێتەوە و بەبەرچاوی هەموومانەوەیە، كە لە ئەمڕۆدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ناقڕگەی لە گەندەڵیدا نوقم بووە .. گەرچی حكوومەتی كوردستان تەنیا ناوی ماوە و، نە كاری دیارە و نە دەسەڵاتی هەیە .. زۆر رێكەوتنی نهێنی دەكرێت كە هەر ئاگاشیان لێ نییە .؟! چونكە نە شەفافییەت و نە لێپرسینەوە و نە بەدواداچوون هەیە ..؟؟ باجێ ئەم گەندەڵییانەش گەلە چەوساوەكەمان دەیان داتەوە .. ئەگینا حكوومەتی كوردستان و،كاربەدەستان، زۆر بێباكن لەم باردۆخە ناهەموارەی كە خەڵكی تێدان .. برسی و نەبووبێ .. بێ دەرمانی و بێ چارەسەر .. بێ ئاو و بێ كارەبای .. بێ خزمەتگوزاری .. بێ نەوت و گاز .. بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری و بێكاری .. بێ مووچەیی.

نوێترین نوسینەکانی كارزان كه‌ریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌