لەبەرەی خەڵکین و خۆپیشاندان مافێکی رەوایە

وتار/ 18/12/2017 494 جار بینراوە

سالار مەحمود

سالار مەحمود: لەبەرەی خەڵکین و خۆپیشاندان مافێکی رەوایە

داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکەم
بۆ پشتیوانی داخوازیەکانیان
ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردستان لە نەبوونی دەرفەتی کارو نەبوونی دادپەروەریی حەقەو، بۆ بەدیهێنانی داخوازی خەڵکی خۆمان لەبەرەی گەلەکەمان دەبین.  جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێ. بێباکیی حکومەت و ئەنجامنەدانی چاکسازیی و رێز نەگرتن لەئیرادەی گەل و ئەم مۆدێلە ناشرین و دواکەوتووەی حزبایەتی لە کوردستاندا، سەرچاوەی سەرەکی هاواری خەڵکەو حەقیانە مانبگرن و خۆپیشاندانی مەدەنی بکەن. بۆ دەربازبوون لەو نەهامەتیانەی تێیدان. نابێ هیچ لایەک چاوەڕوانی چاکسازیی لەم حکومەتە بکات، چونکە قوتی ئایندەی خەڵکەکەش هەرزان فۆشکراوەو هاونیشتمانیان خراونەتە ژێر باری قەرزێکی زۆری  کۆمپانیاکانی بیانییەوە لەئەنجامی ناشەفافی و نادادپەروەریی و نەبوونی حوکمڕانییەکی باش.
داواو هیوام پارێزگاریکردنیشە لەسامانی گشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان و گیانی هاوڵاتیان و کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش پێشمەرگە هەمیشە  پارێزراو بن وەک بیلبیلەی چاوان.
لەم بارەیەوە داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان دەکەم بۆ پشتیوانیکردنی داخوازی خەڵک و دروستکردنی فشار بۆ بەدیهێنانی داوا رەواکانیان.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌