بومەلەرزەی سیاسی
وتار/
12/12/2017
637 جار بینراوە
سالار مەحمود
بومەلەرزەی سیاسی
سالار مەحمود
لەجیاتی بومەلەرزەی سروشتی کوردستان پێویستی بە بومەلەرزەی
سیاسی هەیە. بەو مانایەی گۆڕینی تەواو لە
زهنیەتی سیاسەتکردن لەکوردستان، سیاسەت بۆ بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەریی،
نەک وەک دۆخی چەق بەستووی ئێستا سیاسەت بۆ خزمەتی گەندەڵکارو شەوکوت و رێگرو ئاوکردنە ئاشی داگیرکەرانی کوردستان..
گۆڕینی مۆدێلی حزبایەتی کۆن و دواکەوتوو لەکوردستان هەنگاوە
کرداریەکەیە بۆ گۆڕینی مۆدێلی حوکمڕانی دیلی دەستی ناوەندی قۆرخکاریی حزبیی.
وەک چۆن هەر بومەلەرزەیەکی سروشتی خاڵێک هەیە لەرزینەکەی لێوە دەستپێ دەکات،
ئاواش بۆ هەر بومەلەرزەیەکی سیاسی پێویستە خاڵێکی جوگرافی هەبێ!
لەبەر ئەوەی نیگەرانی گەل لە کوردستاندا وەک یەکە، چونکە
ئازارو کێشەکان یەکن. نازانرێ ئەو جێیەی بومەلەرزە سیاسیەکەی تێدا روودەدات کوێ دەبێ.
وەک چۆن بۆ هەر بومەلەرزەیەکی سروشتی جوڵەو پاڵەپەستۆو بەریەککەوتنی
چینەکان لەهەناوی زەویەوە سەرچاوەی روودانیەتی،
ئاواش لە رووی سیاسیەوە گەندەڵی و نادادیی
و ماف زەوتکردن و نەبوونی گۆڕانکاریی سەرچاوەی روودانی ئەو جوڵە سیاسیەیە واتە ئەو
بومەلەرزەیەیە.
لەهەموو حاڵەتێکدا خەڵکی کوردستان شایستەی سزای سروشتی نییە، چونکە لەهەموو لایەکەوە
تاوان و غەدری لێ دەکرێ. بۆ رزگاربوون لەم هەموو غەدرە تەنیا پێویستی بە بومەلەرزەیەکی
سیاسیی هەیە.
نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود
-
سالار مەحمود
25/08/2021
-
سالار مەحمود
16/08/2021
-
سالار مەحمود
03/08/2021
-
سالار مەحمود
07/07/2021
-
سالار مەحمود
08/06/2021
-
سالار مەحمود
07/06/2021