ئەرکی قانونی پەرلەمانە ئەزیەت نییە!

وتار/ 28/11/2017 552 جار بینراوە

سالار مەحمود

ئەرکی قانونی پەرلەمانە ئەزیەت نییە!
سالار مه‌حمود
ئەوەی عەزیەتی خەڵکی داوە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێ. پەرلەمانتاران بەئەرکی ویژدانی خۆیان دەزانن بەدواداچوون بکەن بۆ بڕینی مووچەی خەڵک و ناشەفافیەت و لەیاسا دەرچوون. با ئەوان بە سیاسەتی شکستخوردوویان خەڵک و نوێنەرانی گەل چیتر عەزیەت نەدەن!
پرسەکە پەیوەست نیە بەهاتنەوەو نەهاتنەوەی ئاشتی هەورامی پەیوەستە بە چارەنووسی قوتی ئەو خەڵکە زەحمەتدیدەی کوردستان..
کە ئێستا بەهۆی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی کوردستانەوە دەبێ چاویان لەحکومەتی دەستڕەش و حکومەتی بەغدای تاوان بێ!
لەبەر ئەوە بفەرموون لەگەڵ دەقی داخوازی پرساندنی وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە لەلایەن پەرلەمانەوە..
ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان
 کەلە خوارەوە واژۆمان کردوە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان مادەی (٦۹) و (۷٠) بۆ پرساندن داوایئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ پەرلەمان بەمەبەستی وڵامدانەوەی ەم پرسیارانەو چەندین پرسی ناڕوونی تر، سەبارەت بە پرۆسەکانی نەوت و داهات چارەنووسی گرێبەستەکانی نەوت.
۱_ ئەو گوژمە پارانەی پێشوەخت وەرگیراوە لە بری فرۆشتنی نەوت چەندە؟ چیلێکراوە؟ (۲٥٠) هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمی رۆژانەی ئیستای هەرێمی کوردستانە،  ئایا قەرزی تورکیای پێ دەدرێتەوە؟ یا کۆمپانیاکانی نەوت یا دەدرێتە عێراق؟ بۆچی وەزارەت زانیاریە داراییەکان بەگشتی و داهاتی فرۆشتنی نەوت ئاراستەی پەرلەمان نەکردوە؟
۲_ هۆکاری چیە دوو مانگە وەزیری سامانە سروشتیەکان کوردستانی بەجێ هێشتوە.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌