عەلی عەبدوڵاكانی یەكێتی و كۆنگرەی چوارەم
وتار/
27/11/2017
640 جار بینراوە
عەلی مەحمود محەمەد
عەلی عەبدوڵاكانی یەكێتی و كۆنگرەی چوارەم
عەلی مەحمود محەمەد
لە ناوەڕاستی چلەكان پارتی لە لایەن دوو گەنجی ماركسی كوردەوە دامەزرا بە
ناوەكانی هەمزە عەبدوڵا و عەلی عەبدوڵا, هەمزە عەبدوڵا لەساڵی 1959 مەلایی و جەلالیەكان
پێكەوە كودەتایان بەسەریدا كرد و لە سكرتێری لایانداو كۆتاییان بە رۆڵی پێشەنگی لە
ژیانی سیاسیدا هێنا, عەلی عەبدوڵا مایەوەو بەردەوام بوو تا لە كۆنگرەی 13ەمینی
پارتی كە لە 12 بۆ 18ی نۆڤەمبەری 2010 بە بەشداری 1501 كەس لە شاری هەولێر بەسترا
دوای 11 ساڵ لە كۆنگرەی 12ی, كشی لێكرا و لە جێگیری سەرۆكی پارتی وەلا نراو ئیتر
ببڕای ببڕ لەناو پرۆسەی سیاسی كوردستان نەبینرایەوە, تەنانەت وا لە سیاسەت غەریب
ببوو لەكاتی بەشداریكردنی لە ریفراندۆم بە پەنجە مۆركردنێك راچەڵەكی, لە كۆنگرەی
13ەی پارتی 13 بارزانی پیاو بۆ كۆمیتەی ناوەندی دەرچوون دەیكردە 23%ی ئەندامانی كۆمیتەی
ناوەندی,ترس هەیە لە گەڵ هەر كۆنگرەیەكدا ژمارەیەك زیاد بكەن, سەرجەم پلە سیادییەكانی
حیزب و حكومەت لە پشكی پارتیان گرت, پەرلەمانیشیان بۆ حەزلێكەرانی شەڕە چەلەحانێ و
دەرچوون لە كەناڵەكانی راگەیاندن بەجێ هێشت, كۆنگرەی 13 یەكەم كۆنگرەی پارتی بوو لە
دوای روخانی بەعس و فرۆشتنی نەوت و بارینی دۆلار بەسترا,لە 2003 ەوە حیزب لە
كوردستان بووە ئامرازێكی گرنگ بۆ دەستكەوتی مادی, كورسی و دۆلار دەست لە ملانێی یەكتر
بوون و چینێكی سەرمایەداری ئۆلیگارشی گەندەڵی بەهێزیان لە كوردستان بەرهەم هێنا, كە
ئێستا كایەی سیاسەتیان لە هەردوو بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵ كردووە, بۆیە
بارزانییەكان لە رێگای كۆنگرەی چەپڵەوە ویستیان شەرعیەتی دەسەڵاتی حیزبی بدەنە خۆیان
و جومگە گرنگەكانی حیزب كۆنترۆڵ بكەن خۆیان بڕیاردەرو جێبەجێكەر بن لە یەك كاتدا.
لەم رۆژانەدا مشتومڕ گەرمە لەسەر بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لەسەرەتای
ساڵی 2018, كە بۆ ماوەی 8 ساڵە ئەم حیزبەش وەك پارتی كۆنگرەی نەبەستووە, گەرمبونی
باسی بەستنی كۆنگرەی ینك بەدوای روداوە تاڵەكانی كەركوك تێوە گلانی چەند كەسایەتیەك
لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو تاڵەبانی دێت لە گرتنەوەی كەركوك, ویستیان لەو رێگایەوە پێگەی
خۆیان بەهێز بكەن, وەلێ شانس یار نەبوو روداوەكان پێچەوانە كەوتنەوە, كە ئێستا لە
دەرەوەی شەرعیەتی حیزبییەوە یەكێتی بەڕێوە دەبەن و بڕیارە كاریگەرەكانی دەدەن, ئەم
باڵە جگە لەوەی ئابووری و رێكخستن و سپۆنسەری ینك واتا ئێرانیان لە پشتە , هاوكات
دەزگا هەواڵگرییەكان و هێزی مەعنەوی بنەماڵەشیان لە پشتە كە لە مانگی رابردوو لە كۆچی
تاڵەبانی زۆرترین جەماوەری كورد لە مێژووی باشوری كوردستاندا بەشداری بە خاك
سپاردنەكەیان كرد.
تاڵەبانیەكان لە بەرەی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتیەوە فشاریان
دروست كردووە كەمپەینی بەهێزیان پێكەوە ناوە بۆ بەستنی كۆنگرە لە سەرەتای ساڵی
داهاتوو, بەتایبەتیش لە ئێستادا كۆسرەت كە دوا كارێزمای ناو ینك ە نەخۆشە, هاوكات
پسپۆری كتلەكاریشە, بۆیە جادەیان بۆ چۆڵكراوە كودەتایەكی نەرمی سپی رەنگ لەناو ینك
ئەنجام بدەن بێ بوونی تارمایی كۆسرەت, كە بە دووەم دامەزرێنەرەوەی ینك دێتە ژماردن
لە دوای 31ی ئاب, لێرەدا دەپرسین ئایا كۆنگرەی ینك یش وەك كۆنگرەی پارتی بە چونە پێشەوە
هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد و بە دەستەوە گرتنی جومگەكانی دەسەڵاتی
حیزبی كۆتایی دێت؟,ئیتر ئەو رۆژە دێتە پێشەوە, سێڵڤیەكان لەناو هۆڵی ئەنجومەنی سەركردایەتی
و مەكتەبی سیاسی بگرن؟, لە كۆنگرەی چواری ینك چەند نازناوی تاڵەبانی لە ریزی یەكەمە
دەرچوەكانەوە دەبن بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی و چەندیان لەسەر كورسی مەكتەبی سیاسی
و كەسی یەكەمی حیزب دادەنیشن, ئایا كۆنگرەكە دەكەنە كودەتا بەسەر عەلی عەبدوڵاكان
ناو ینك و چەند عەلی عەبدوڵا و مەلا قادر دەنێرنەوە بۆ ماڵەوە لە سیاسەت خانەنشینیان
دەكەن؟, چەند مانگێك ماوە و چاوەڕوانی دووەم پارتی بنەماڵە بن لە كوردستان, ئەگەر
لە جیهان كۆمپانیا بنەماڵەییەكان باون, ئەوا لە كوردستان لەبەر ئەوەی سیاسەت باشترین
ئامرازی پەیدا كردنی پارەیە لای ئۆلیگارشییەكان, ئەوا پێك هێنانی حیزبی بنەماڵە پرۆسەیەكی
زەرورییە.
نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد
-
عەلی مەحمود محەمەد
30/04/2021
-
عەلی مەحمود محەمەد
14/04/2021
-
عەلی مەحمود محەمەد
29/01/2020
-
عەلی مەحمود محەمەد
04/09/2018
-
عەلی مەحمود محەمەد
31/08/2018
-
عەلی مەحمود محەمەد
27/08/2018