پێکهاتەکانی کوردستان و گرفتەکانیان

وتار/ 22/11/2017 633 جار بینراوە

سالار مەحمود

پێکهاتەکانی کوردستان و گرفتەکانیان
" بەرەو گۆڕینی ریشەیی لەپێناو راستکرنەوەی هەنگاوە خوارەکان"
سالار مه‌حمود

بوونی فرەیی ئاینی و نەتەوەیی لە هەر کۆمەڵگایەکدا سەروەتێکی گرنگە، ئەگەر سیستەمێکی دادپەروەرو دیموکراسی ماف و ئازادیەکانیان رێک بخات. بەڵام لە کوردستاندا وەک هەر سەروەتێکی تر ئەمەش خراپ بەکارهێنراوە. ئەم مۆدێلە حزبیە دوا کەوتوو نادادپەرە پێکهاتەکانی دابەشکردوە بەسەر حزب و لەبۆتەی ململانێ حزبیەکاندا شەتەکی داون.  بەپێی سیستەمی کۆتا نوێنەرایەتیان دیاریکراوە بەڵام ئەو نوێنەرایەتیە هێشتا نوێنەرایەتی راستەقینەی نەتەوەو ئاینەکان نییە نوێنەری حزب و تەکەتولە ناشرینەکانیانە!
ئەمڕۆ ۲۲/۱۱/۲٠۱۷ لەپەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیەکی کراوە سازدرا بەسەرپەرشتی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی پەرلەمان لەسەر یاسای مافی پێکهاتەکان و بەمەبەستی پیاچوونەوە. بەبەشداری هاوپەیمانی دەولی پێکهاتەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان لەپەرلەمان و بەشێک لە رێکخراوە مەدەنیەکان.  لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە گیرساینەوە..
یەکەم: پێکهاتەکان ئەمجارە خۆیان هاواریانە لەسەر ئەو بێدادیەی بەرامبەریان پیادە دەکرێ لەسایەی ئەم مۆدێلە حوکمڕانیە.
دووەم: بەپێویست دەزانرێ یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێ بۆ زامنکردنی مافی راستەقینەی نوێنەرایەتیکردنی پێکهاتەکان بە ئیرادەی خۆیان نەک لایەنی تر!.
سێیەم: هێشتا نەتوانراوە ئەو فرە رەنگیە بکرێتە دەستکەوتی سیاسی درێژخایەن، چونکە وەک کارتی دەستکەوتی حزبی کوردی کورتخایەن بەکارهێنراوەن.
چوارەم: گلەیی لە نوێنەرانی بەشێک لە پێکهاتەکان هەیە کە بوونەتە پاشکۆی ئەجندای حزبیی لەسەر حسابی ماف و ئازادیەکانی پێکهاتەکان خۆیان.
پێنجەم: گرنگی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (٥)ی ساڵی ۲٠۱٥ی یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان لەکوردستان و فشار بکرێ کە یاساکە جێبەجێ بکرێ، بێگومان ئەمەش بەم حکومەتە شکستخواردوە ئەنجام نادرێ.
ئەم بابەتەش پێویستی بەچاکسازیی ریشەیی هەیە بۆ راستکردنەوەی هەنگاوە خوارەکان، راستکرنەوەی هێڵە لارەکان، چونکە سەربەخۆیی سیاسیی بۆ پێکهاتەکان و دەرکردنیان لە هەیمەنەی حزبەکان هەنگاوێکی باشە بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی خودی پێکهاتەکان و گۆڕین و چاکسازیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌