سوڵاحەدینی موهتەدی

وتار/ 10/11/2017 758 جار بینراوە

سالار مەحمود

سوڵاحەدینی موهتەدی
سالار مەحمود


جگە لە کورد زۆربەی نەتەوەکانی جیهان قەدری سەرکردەکانی خۆیان بە زیندوویی دەگرن. یەکێک لە ئەستێرەکانی کورد سوڵاحەدینی موهتەدییە، هاوڕێی زیاتر لە پەنجا ساڵ خەباتی مام جەلال ئەدیبێکی سیاسیی و سیاسیەکی ئەدیب.
لە مێژووی هاوچەرخی کوردایەتی لە رۆژهەڵاتی کودستاندا بەتایبەتی لە دوای دەورانی کۆمارەوە ناتوانرێ ناوو پێگەی ئەم کەسایەتیە نادیدە بگیرێ.
ئەو ناوێکە لەگەڵ قاسملۆو شێخ عیزەدینی حوسێنی د جەعفەری شەفیعی و فوئادی مستەفا سوڵتانی و شەرەفکەندیدا دێت. موهتەدی نزیکایەتیەکی زۆری لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی کورد لە باشوریشدا هەیە، بۆ زۆر پرس و بابەت مام جەلال راوێژی پێکردوەو تا لەسەر شانۆی سیاسەت لەکاردا بوو موهتەدی وەک هاوڕێ و گەورە راوێژکارێکی ئەو رۆڵی لەدەوڵەمەندکردنی بیرو تێزەکانی مامدا هەبووە.
ئەم کەسایەتیە لە خانەوادەیەکی دیاری بۆکان و کوڕی حاجی رەحمان ئاغای خانی زادەیە، باوکی لە کۆماردا وەزیر بووە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران، لەباری سیاسیەوە بەیەک مەسافە نزیکایەتی لەگەڵ حزبەکاندا هەبووەو هەیە هەمیشە رۆڵی کۆکردنەوەو یەکڕیزیی بینیوە.
لە رووی ئەدەبییەوە خاوەن چەندین دەقی شیعریی و چیرۆکی دانسقەیە.
لە چلەی مام جەلالدا وەک وەفاو ئەمەک ناسیەک بۆ ئەو مێژووە پڕ لە تێکۆشانەو هاوڕێیەتی و تێکەڵی و پێکەوە گرێدانی خەباتی ئەو لەگەڵ باشورو رۆژهەڵاتی کوردستاندا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا ئەمڕۆ سەردانیم کردو چەند ساتێک لە خزمەتیا بووم.
بەڕاستی گوفتارو جوڵەی بەرامەی مامجەلالی پێوەیەو خاوەن ئەزموونێکی زۆرو فەرهەنگێکی گەورەی ئەزمووندارییە لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسی گەلەکەماندا.
بە پێویستی دەزانم تا زووە بەزیندووی پەیکەریی رێزلێنان یا ناوەندێکی ئەکادیمی سیاسی و رۆشنبیری لە باشووردا بەناوەوە بکرێت..
وەک گوزارشتێک بۆ پێزانین لەتێکۆشانی ئەم گەورە پیاوەی کوردستان..

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌