ئەوەی دوێنێ لەپەرلەمان ڕووی دا!؟
وتار/
30/10/2017
1332 جار بینراوە
ئەبوبەکرهەڵەدنی
ئەوەی دوێنێ لەپەرلەمان ڕووی دا!؟
ئەبوبەکر هەڵەدنی
دوێنێ پەرلەمان بۆکۆبونەوەیەکی گرنگ کۆبوەوە,بۆ بابەتێك
کە چەند ساڵە مایەی گرفت وکێشە بوو بۆهەرێم وهۆکاری دوورکەوتنەوەی لایەنە سیاسیەکان
بوو لە یەکدی وکەقەیرانی داراییشی بەشوێنی خۆی داهێنا,ئەویش ڕاگرتنی کارکردن بەیاسای
سەرۆکایەتی هەرێم ودابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم (کەلە ڕاستی دا نەمان و هەڵوەشاندنەوەی
پۆستەکەیە).
سەرەتا دەبوایە فراکسیۆنەکان وپەرلەمانتاران ڕەچاوی دۆخی
دەروونی ئەندام ولایەنگرانی پارتیان بکردایە(هەرجەندە گفتوگۆکانی ناوهۆڵ ئاسایی بەڕێوە
چوو) وکەمترین استفزاز هەبێت ,چونکە لەسەرڕۆیشتن وجوینەوەی هەندێک شت زیاد بوو کاتێ
تۆدەزانی کارەکە تەواو بووە.
پاشان هەرگیزباوەڕ بەوە ناکەم کە کوڕی شەهید وپێشمەرگە
سوکایەتی بە دامودەزگا شەرعیەکانی هەرێم لە کاتێكدا باوکی ئەوان گیان وبەشێک لە تەمەنیان
بۆبنیات نان وپاراستنی شکۆی نەتەوەیەک داناوە.
لەلایەکی تر شکاندنی شکۆو بەزاندنی حەرەمی پەرلەمان تابڵێی
نامەدەنی ونادیموکراسی بوو,ئەوەندەی تر ڕووی دزیوی ئەوانەی دەرخست کەباکیان بە
ناووناوبانگی گەلی کوردستان وئەزمونەکەی نیە,بەڕای من ئەوە نەخشە بۆ داڕێژراو
بوو,چونکە ئێمە کەسەعات دوو هاتینە پەرلەمان هەستمان کرد دەیان کەسی نامۆو گومان لێکراو
لەحەوشەی پەرلەمانن وجێگری سەرۆکی پەرلەمانمان ئاگادار کردوە بەڵام ئەوڕەتی کردووە,لەکاتێکدا
هاتنی خەڵک بۆپەرلەمان هەروا ئاسان نیە وڕێکارو ڕەزامەندی دەوێ,تەنانەت ئێمەی پەرلەمانتار
کەمیوانمان دێت دەبێ ڕەزامەندی وەربگرین وناوو ژمارەی ئۆتۆمبیل وەردەگیرێت وباجی پەرلەمان
دەدرێ بەوکەسە,دەی دەیان کەس چۆن هاتنە ناو پەرلەمان وهیچیان باجیان پێ نەبوو!؟؟
پاشان دەبێت برادەرانی پارتی ئەوە باش بزانن کەهەر ئاشوب
وڕوداوێکی نەخوازراولە سنوری قەڵەمڕەوی ئەوان لەسەر ئەوان دەکەوێ وئەوان لێی بەپرسیارن,هەموان
دەزانین لەهەولێر خۆپیشاندان ئاسان نیە وجاری وابوە یەک کەس خۆپیشاندانی کردوە
سوکایەتی پێکراوەو ئەوەش ڕاستە کە هەموو پارتی لەپشت ئەو کارەوە نەبوبن وکاری تاقم
وگروپێک بێت.
لەلایەکی تر دەستدرێژی بۆسەر میدیا کاران وکاک ڕابون مەعروف
تابڵێی کارێکی قێزەون بوو,لەگەڵ ئەوەی کاک ڕابون قسەکانی کاتی نەبوو چونکە ئەومانگیکە
دەیان جار ئەوقسانەی کردوە,بەڵام نەدەبوایە دەستدرێژی بکرێتە سەری لەکاتێکدا ئەو بەتەنها
وبێ پاسەوان وبە تێڕادیوی دێتە پەرلەمان ودەبوایە کۆنگرەی ڕوژنامەوانی ولێدوان
هاوشێوەی خۆی وەڵام بدرێتەوە.
بەڕای من هەڵکوتانە سەرپەرلەمان وبێحورمەتی پێکردنی پەیامێك
بوو بۆ پەرلەمانتاران بەسەرۆکی پەرلەمانیشەوە کە ڕێگای بەردەمتان تەخت نیە وپێشبینی
هەموو حاڵەتێکی نەخوزراو بکەن.
لەهەموو حاڵەتەکاندا پاراستنی ئارامی وگەورەنەکردنی کێشەکان
وڕێگەگرتن لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەرک وبەرپرسیاریەتی هەموانە,جێی خۆیەتی سوپاسی ئەوبەرپرسە
حکومی وحزبیانە بکرێت کە هاتن بەدەمەوەو ڕۆڵیان لەکۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکەدا هەبوو.
دوێنێ ڕۆژێکی ڕەش بوو بەسەر پەرلەماندا,خوازیارین دووبارە
نەبێتەوە.
نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
29/12/2023
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
16/06/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
19/05/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
21/03/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
07/02/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
14/01/2020