لە پەرلەمان سبەی چی روو دەدات؟

وتار/ 28/10/2017 987 جار بینراوە

سالار مەحمود

لە پەرلەمان سبەی چی روو دەدات؟
سالار مەحمود
پێویست بە چاوەڕوانیەکی زۆر ناکرێت لەپەرلەمانەوە کارێک بکرێت  گۆڕانکاری لە گوزەرانی خەڵک بەرەو باش بوون، یان گۆڕانکاری لەبەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان بکرێت. ئەوی هەیە وا پێدەچێ كاک مەسعود پەرلەمان دەستکراوە دەکات مادە(۱٠) لەیاسای سەرۆکایەتی هەرێم لابدرێ بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێ یاساو بڕیار دەر بکات. چونکە بەپێی مادە دەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە(۱)ی ساڵی ۲٠٠۹ بۆ بەرکاربوونی هەریاسایەک کەلەپەرلەمانەوە دەردەچێ پێویستی بەمەرسومی هەرێمییە.
هەروەها دەسەڵاتەکانی تری سەرۆکی هەرێم دەدرێ بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمەش بە بەگەڕخستنی مادە(۱٤) لەیاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەبێ کە هاتووە(لە حاڵەتی دیارنەبوونی سەرۆکی هەرێم بەهەر هۆیەک بێ، ئەوا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەرک و فەرمانەکانی رادەپەڕێنێ)
تەنیا فەرماندەیی هێزی چەکدار لەلای خۆی و کاک کۆسرەت بمێنێتەوە.
هەروەها راستیەکی شاراوە هەیەو هێشتا هیچ  لایەن و کەناڵێکی راگەیاندن تیشکیان نەخستۆتە سەر یا درکیان پێنەکردوە ئەویش ئەوەیە بە درێژکردنەوەی ساڵێکی ماوەی پەرلەمان واتە درێژکردنەوەی مانەوەی بارزانی بۆ ساڵێکی تر تا هەڵبژاردنی ئایندە. چونکە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی شورادا کە بارزانی لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی و لە مومارەسە کردنی پۆستەکەی دەڵێ سەرۆکی هەرێم بەردەوام دەبێ لە پۆستەکەی تا هەڵبژاردنی ئایندە، بەم مانایە دواخستنی هەڵبژاردن بەدرێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان بوو، بەو مانایەش مانەوەی بارزانی بۆ ساڵێکی تر!!!
بۆیە سبەینێ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ روونادات. گۆڕانکاری ئەوەیە نامەی دەستلەکارکێشانەوە بنێرێتە پەرلەمان وەک کۆتایی هاتن یان دەستبەرداربوونی لەو شوێنە و پەرلەمان کەسێکی تر دیاری بکات بۆ ئەو پۆستەو رای بسپێرێ بۆ گفتوگۆ  لەگەڵ بەغدا بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان.
یان داوای هەڵوەشانەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات. ئەمەش لەدەسەڵاتی بارزانی نییە، بۆیە دەکرێ تەنیا وەک پێشنیار بیخاتە بەردەم پەرلەمان. ئەم کارەش ئاسان نییە چونکە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم دامەزراوەیەکی دەستوریە.
لەوانەیە لە نامەکەدا داوای پەسەندکردنی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان بکات بۆ پرسە نیشتمانیەکان.
لەمەشدا خۆی وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە بناسێنێ.
لەهەموو بارێکدا ئاڵوگۆڕێکی شکڵی دەبێ و ناکرێ چاوەڕوانی گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ بکرێت لەبەڕێوەبردن لەهەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌