هەڵۆکانی گۆڕان کوان؟ باڵ کراون یان بون بە کۆتر؟

وتار/ 27/10/2017 967 جار بینراوە

پەیمان عیزەدین

هەڵۆکانی گۆڕان کوان؟ باڵ کراون یان بون بە کۆتر؟
په‌یمان عیزه‌دین
لە خولی سێیەمی پەرلەمان و لە یەکەم فراکسیۆنی گۆڕانەوە هەردو زاراوەی (هەڵۆ و کۆتر) وەک تەنزێکی سیاسی هاتە ئارا، هەڵۆکان تا رادەیەک توندڕەوەکان بون و کۆترەکانیش میانڕەوەکان، ئەم دوو ئاڕاستەیە وەک زۆربەی جوڵانەوە سیاسیەکان تا ئێستاش لەناو گۆڕاندا هەن .
بۆ یەکەم کاری پەرلەمانی گۆڕان و بۆ ئەو بارودۆخەی ئەو کاتە ، بونی ئاراستەی توندڕەو بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی گرنگیەکی زۆری نەبو چونکە بە هەڵۆ و کۆترەکانیشەوە ئەچون بەگژ ستەمکاراندا و کۆی بزوتنەوەکە سەرگەرمی چالاکی و کردار و دروستکردنی روداو بو، بەڵام لە ئێستای دۆخی سیاسیدا ولەم هەمو ڕوداوە کتوپڕ ولەناکاوانەی پارتی دروستی دەکات وباقی حیزبەکانی ترچەپڵە لێدەرن یا تەماشاکەر ، ڕۆڵی هەڵۆکان نەک تەنیا لە گۆڕان بەڵکو لە پارتەکانی تر و لە کۆی کۆمەڵگاشدا زەرورەتە.
لە ئێستادا گەورەیی قەیرانەکان وگەرمی ڕوداوەکان و خێرایی گۆڕانکاری بەسەریاندا، کۆبونەوەی بەردەوام و بەیاننامەی لەبننەهاتوی گۆڕان دەرەقەتی نایەت و چارەسەری پێناکرێت.
ئێستا کاتی سەرکێشی و موجازەفەی سیاسی هەڵۆکانە ، کاتی دەرچونە لە پیاهەڵدان بە ڕۆڵ و خەبات و سەروەری گۆڕان و سەرکردەکانی، ئەگەر ئەندامانی گۆڕان دەربەستی بە زیندو مانەوەی گۆڕانن دەبێت ڕاشکاوانە دان بەو ڕاستیەدا بنێن کە سەرکردایەتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان توانای بەڕێوەبردنی هێزێکی سیاسی ڕادیکاڵیان نیە، ناتوانن لە بازنەی حیزبایەتی تەقلیدی دەربجن و توانای پێشڕەویی کردنی فیعلیان نیە.
بۆ دەربازبون لەم خاو و خلیچکیەی گۆڕان دەبێت ڕادیکاڵەکانی ناو گۆڕان پەلە بکەن لە ژیاندنەوەی گۆڕان و ئەگەریش پێیان ناکرێت کات لە گلەیی و ناڕەزایەتیدا بەفیڕۆ نەدەن و لەدەرەوەی گۆڕان هێزێکی سیاسی گوشاردروستکەر پێک بێنن، ئەگەر نا شتێک نامێنێت بە ناوی هەڵۆ یان بە باڵکراوی و بۆڵەبۆڵی ناخۆ دەمێننەوە یان هەموی پێکەوە کۆتر ئەبن.

نوێترین نوسینەکانی پەیمان عیزەدین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌