پرۆژەی ( ئیسلامی ئەمریکایی ) بەردەوامە

وتار/ 22/10/2017 584 جار بینراوە

محسن صالح

 پرۆژەی ( ئیسلامی ئەمریکایی ) بەردەوامە
محسن صالح
لەوەتەی سیستەمی نوێ ی جیهانی هاتوەتە ئاراوە لە ڕۆژئاوا ، باس و خواست دەربارەی گۆڕینی پرۆسەی خوێندن لە وڵاتانی ئیسلامی یەکێک لەو بوارانە بوو کە زۆر تیشکی ئەخرایە سەر . 
ئەمەش پەیوەندی بە سیاسەتی ڕۆژئاواوە هەیە کە دەیانەوێت هەرشتێک لە ئیسلامدا بە دڵی ئەوان نییە و بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان بەناوی چاکسازی لە پرۆسەی پەروەردە وخوێندن لای بەرن ، وە هەرشتێک بیانەوێت بۆی زیاد بکەن .
ئەمە بەرنامەیەکی گشتگیرە لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەمێکە دەستیان پێ کردوە تازە دەگاتە سعودیە وەک (شۆفێری ژنان ) .
 لەمەڕ خۆشمان لەوەتەی ئەمەریکا هاتە ناوچەکە باسی ئەم بابەتانە زۆر کرا و شتی زۆریشیان گۆڕا و ئێستاش هەر بەردەوامن بەڵام بەهۆی سەرقاڵ بوون بە ( تاڵان فرۆشی نەوت) ـەوە ماوەیەکە زۆر نایان پەرژێت.
 گۆڕینی پرۆگرامی وانەی زمانی عەرەبی بە پرۆگرامێکی هاوەردە کراو لە وڵاتی لوبنان کە بە گشتی لە هەموو بەهایەکی ئیسلام دابڕاوە و بە بەرگ و باگراوندێکی عەلمانی و مەسیحی و شیعەگەرایی ڕەنگڕێژ و( شحن) کراوە .
یان وانەی پەروەردەی ئیسلامی وئاینناسی لەگەڵ ئەوەی هەندێ گۆڕانکاری چاک و بابەتی بەسودی بۆ دانراوە بەڵام چەندین بابەتیشی بۆ زیاد کراوە کە جێگای هەڵوێستە لەسەر کردن و پێداچوونەوەیە. 
لە پاش ڕووداوەکانی ( ۱۱ ) ی سێبتەمبەر و دەرکەوتنی ئەوانەی کە بەو کارە هەستاون زۆربەیان خەڵکی سعودیە و کەنداوی عەرەبی بوون، زیاتر جەخت کرایەوە لەم بوارەو هەموو ڕێککەوتن و هاوکاریەکی ڕۆژئاوا بۆ ئەو وڵاتانە بەندە بە چەندین مەرجەوە ، یەکێک لەو مەرجانە گۆڕین و دەستکاری کردنی پرۆگرامەکانی خوێندنە بەو شێوەی ئەوان پێ ی ڕازی بن.
ئەم هەوڵەی وڵاتی سعودیە بۆ پێداچوونەوەی فەرمودەکانی پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیە وسلم ـ  درێژە پێدەری ئەو  نەخشەو ڕێکەوتنە ژێر بەژێریانەیە کە پێشتر واژویان کردوە لەگەڵ ئەمەریکادا ، بۆ ئەوەی ئیسلامەتیەکەیان بە یەکجاری بکەن بە ئیسلامێکی ئەمریکایی .

نوێترین نوسینەکانی محسن صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌