مەطبەخ و مەتخەل و مەشتەل و موشتەمەلاتە سیاسیەکانییان بە کوێ گەشت ؟
وتار/
11/10/2017
1145 جار بینراوە
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
مەطبەخ و مەتخەل و مەشتەل و
موشتەمەلاتە سیاسیەکانییان بە کوێ گەشت ؟
ديارى حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی
لە ماوەی ڕابردوو لێرە و لەوێ،
لە کۆبونەوە و دیدار و دیبەیت و چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانیەکاندا، گوێ بیستی هەندێ
ناو بووین وەک مەطبەخ و مەتخەل و مەشتەل و
مووشتەریات و موشتەمەلاتی سیاسی لەسەر زمانی لایەنێکی نا ئیسلامی و بێ هەڵویستی گۆرەپانی سیاسی
کوردستان کە هیچ جموجوڵێکی سیاسی ئەوتۆیان
نیە جگە لە هەوڵ دان بۆ کۆکەرەوی حیزب و لایەنەکان کە ئەوەش بۆیان نایەتەدی و سووبحااللە فەشەڵ دوای فەشەل بەرۆکی هەوڵەکانیان دەگرێت گەر
کۆشیان کەنەوە هیچ نەتیجە و بەرهەمێکی نەبوە
و نابێ و ئێ ئیتر نازانم بۆ واز لەم کار و
هەوڵانە ناهێن و بیر لە هەوڵ و ڕێگای کە کەنەوە چونکە ئێوە خۆتانتان پێ کۆناکرێتەوە
و بریارێکتان بۆ نادرێت ئیلا ئەبێ ببن بە 5 بە 5 کەی پەرلەمان بۆ هەموو بریارە سیاسیەکانتان
.
داماو و قوربەسەرینە ئێوە نە
مەتبەخی سیاسی و نە تەباخیشتان هەیە بۆ دەبێ
ببن بە تەباخ و مەتبەخی سیاسی حیزب و لایەنەکانی دیکە ؟
پێم وایە
ئەم برادەرانە بۆیە لەم هەواڵانە وازناهێنن و دانابرێن چونکە ، هەموو کات لە لایەن هاوڵاتیان و ڕوناکبیرانەوە ڕوبەروی ئیحراجیی سیاسی ئەکرێنەوە
بەهۆی لاوازی هەڵویستە سیاسیاکانیانەوە بۆیە
ئەیانەوێ لە ژێر دروست کردنی ئەم ناوانە
پینە و پەڕۆی هەڵوێستە سیاسیە لەرزۆکەکانیان بکەن و ، پەردەپۆشی کێشە و قەیرانە شەخسی و ناوخۆییەکانیانیان
بکەن یان ڕەنگە بۆ زەمینە ساز کردنە بۆ بەشدارییان
لە تەواو کردنی ئەو کودەتایەی بەسەر شەریعەتدا هاتوە لە ڕابردودا .
هەوڵ دان و دروستکردنی ناوی نەزۆک
و لەرزۆک و بەدی نەهێنراو لە پێناو کۆبوونەوەی
لایەنەکان هەر رۆژە و بەناوێکەوە بۆ ئەوەیە بیکاتە چەپکە گوڵی دەستی خۆی و موزایەدەی سیاسی پێ بنەخشێنێت و کۆمەڵانی خەڵک و هاوڵاتیانی کوردی پێ چەواشە
بکات و بەجۆڕێکی تر سەیریان بکەن و گوایە
ئەمانن سەمانی ئەمان و ئاشتی و یەکریزی و تەبایی کوردستان .
بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو بە
ئێستەیشەوە بڕادەران چەندین موجازەفەو موغامەرەی سیاسییان ئەنجامدا، كە هیچیان مەنتیقیو عەمەلی نەبون،
دورو نزیك نەكەوتنە كایەیی هەوڵەكان بۆ گۆڕانكاری لەسیستمی سیاسی لەم هەرێمە و
چارەسەرکاری کێشە و گرفتە سیاسیەکانی پێ
بکەن .
ئەوانە هەمویان هێندەی ئیزدیواجیەت
و موزایدە و پەردەپۆشکردن بـوون لەكردارو
گوتار، هێندەی تۆزقاڵێك سودیان نەگەیاندە بەڕەوتی نزیكبونەوەی لایەنەکان و ئامانجە سەرەتاییەكانی کۆمەڵانی خەڵک كەخواستی خەڵك بون، بەپێچەوانەوە كاریگەری سلبییان
كردە سەر مصداقییەت لەلای دەنگدەرانی خۆیان
و خەڵکیش، بەجۆرێك بەردەوام گوێ بیستی
وازهێنانی کادیرە باڵاکانیان دەبین و بەهۆی ناڕازیان لە سیاسەتی حیزبەکەیان کە پێشووووتر لە نوسینێکمدا بەناوی" پایزییان وا دێت " ئاماژەم پێ داوە .
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم هەڵوێستە
سیاسییانەیان لەماوەی داهاتو باجەكەی چەندە قەبە ئەبێت؟ وە كێ ئەو باجە ئەدات؟ خۆیان ؟ یان هاووڵاتییانو دەنگدەرەكانی؟؟؟
نوێترین نوسینەکانی ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
18/08/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
11/04/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
21/03/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
01/01/2020
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
16/12/2019
-
ديارى حمەامین نەوڕۆڵی
24/11/2019