سەرکردایەتی سیاسی کوردستان _عێراق ودرێـژەدان بەپاشاگەردانی!؟
وتار/
05/10/2017
765 جار بینراوە
ئەبوبەکرهەڵەدنی
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان _عێراق و درێـژەدان بەپاشاگەردانی!؟
لەماوەی بیست وشەش ساڵەی دەسەڵاتی کوردی لە باشوور وەک تەمەن وماوەیەک لە زەمەن هێندەی حکومەتە یانزە مانگی وبیست وسێ ڕۆژەکەی کۆماری کوردستانی قازی محەمەدی نەمر دەسکەوتی سیاسی ومەعنەوی وڕۆشنبیری وفەرهەنگی بەدەست نەهێنراوە.
بیست وشەش ساڵە تۆ لەپەنای حکومەت وپارلەماندا,گوێ بیستی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان وئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم وئەم دواییەش سەرکردایەتی سیاسی کوردستان _عێراق دەبین.
ئەم داهێنانە عەنتیکانەی دەسەڵاتی کوردی لەیەک مانا زیاتر هەڵناگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێ خاوەنی دەمەزراوەی دەستوری ویاسایی وحکومەتی دامەرزاوەودام ودەزگای نیشتیمانی بین,دەبێت تەواوی ئەو جومگانەی دەسەڵات بەپارلەمانیشەوە پینەچی وشەرعیەت پێدەرو پاساو هێنەرەوەوی فیعلی نایاسایی حزبە کان بن.
گەر ڕۆژێک لەڕۆژان ئەم دەسەڵاتداروحزبانەی لەمەڕ خۆمان بڕوایان بەپەرلەمان ودامەزراوە نیشتیمانیەکان بوایە ,خۆیان دەچونە ناوی وشكۆیان دەپاراست ودەیانکردە مەرجەعی ڕاستەقینەی بڕیارە چارەنوسسازوشوێنی یەکلاکەرەوەی پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان.
مرۆڤ لەم کردانەوە ئەو ڕاستیەی بۆ نمایان دەبێت نابێت ئومێدی گەورە لەسەرئەم برادەرانە هەڵچنین وبەتەمایان بین لەسەر دەستی ئەمان حوکمی ڕەشیدو دەسەڵاتی دادپەروەر ودەزگای نیشتیمانی بەرقەرار بێت.
حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن گەورەترین ڕێز گرتن وپشتیوانی بۆ جەنابی کاک مەسعود وەک تاکە سەرکردەی دیاری ئێستای گۆڕەپانی سیاسی ئەوەیە جار جارە (نا)و(نەخێڕ)ێك بکەن,کەبە موجامەلەو خاترانە هەمووشت بەڕێدەکەن یان ئەو زاتە عەیبدار دەکەن ,یان زراووزەندەقیان لێی چوە یاخود لەماهیەتی حزبی سیاسی ڕاستەقینە خاڵی بونەتەوە.
ئەم ئەنجومەنە نوێ یەش جگە لە درێژەدان بەپاشاگەردانی وگورچکی کەمەرشكێن وەشاندن لەپارلەمان وحکومەت چی دی نی یە.
نوێترین نوسینەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
29/12/2023
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
16/06/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
19/05/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
21/03/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
07/02/2020
-
ئەبوبەکرهەڵەدنی
14/01/2020