جیابوونەوە لە عیراقی عەرەبی

وتار/ 24/09/2017 709 جار بینراوە

سالار مەحمود

جیابوونەوە لە عیراقی عەرەبی
سالار مەحمود
وەک خەڵکی کوردستان چیتر پێویستە تەنیا چاوەڕوانی یەک شت لە عێراقی عەرەبی بکەین کە بمانداتەوە ئەویش ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکانمان و هەزاران شەهیدە گۆڕ ون و غەریبەکانمانە. بێگومان ئەو مافەش وەرناگرینەوە. لەو وێستگەی بەزۆر پێکەوە لکاندنەدا سەد ساڵە لە دڵەراوکێی  پەلاماری لەشکری ئەو جنوبەدا ژیان دەگوزەرێنین، ئەنفال و جینۆسایدی کورد بەرهەمی پێکەوە لکاندنی ئەم نیشتمانە شاخاویە بووە بەو سەحرای جنوبە.  
کۆمەڵی نێو دەوڵەتیش شاهیدحاڵێکی کەڕو ڵال بوون. دەوڵەتی عیراق جگە لەوەهمێکی گەورەی بێ ناوەڕۆک و کوشندە بۆ کورد هیچی تر نییە.
عیراق بەم نەخشەو سنورو حوکمڕانییە نا دیموکراسیەوەلە ئاشوب خێری بۆ خودی عەرەبیش جگە لەکوشتن و بڕین .ئاوارەبوون  نەبووە
ساتەوەختێکی گرنگی بڕیاردانی بێ پاشگەزبونەوەیە هەموو کوردستان پێکەوە بەکەرکوکیشەوە بەیەک دەنگ مافی دیموکراسی خۆی پیادە بکات،  ستەم و حوکمڕانی شکستخواردوی هەرێم لە جێیەک و مەسەلەی بەدیهێنانی مافی چارەنووس لە جێیەکی تر. هەردوو ئەرکەکە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و حوکمی نادیموکراتو.  ناوچەگەریی و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی حکومەتێکی باش و دادپەروەر لەلایەک ئەرکەو، بەیەک بیرو بڕوا دەستلەناو دەست  بۆ سەرخستنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بەهەموو سەرنج و تێبینیەکەوە بوو بەئەرکێکی هەنوکەیی ئێستاو نابێ شکست بهێنێ.
بەسەرخستنی ریفراندۆم کوردستان دەبێتە ئەکتەرێکی کاراو  بلۆکێکی سەنگین لە نەخشەی ناوچەکەو جیهاندا.
ئەنجامدانی ریفراندم ریسکی هەیەو شکستەکەشی ریسک و مەترسی گەورەتر،
دەبا پێکەوە هەمووان ئەو بناغەیە دابنێین.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌