كوده‌تاى پێنجه‌م له توركیا
وتار/
19/07/2016
716 جار بینراوە
د.زمکان عەلى
له نیو سه‌ده‌ى ڕابردوودا ئه‌مه جارى پێنجه‌مه كوده‌تاى سه‌ربازى ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه به‌وپێیه‌ى سوپاى توركیا خۆى به پارێزه‌رى سیستمی سكۆلاریزم له توركیا داده‌نێت .
چونكه مسته‌فا كه‌مال پاشا (ئه‌تاتورك) دامه‌زرێنه‌رى ڕ‌ژێمى كۆمارى و توركیاى نوێ هه‌ر به پشتیوانى سوپا توانى كۆتایى به ڕژێم و خه‌لافه‌تى ئیسلامى عوسمانى شه‌ش سه‌د ساڵه بهێنێت وبێجگه له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه شكست خواردووه‌ى ١٦/١٧ ی ته‌موزى ٢٠١٦ كه (به داخه‌وه له‌م ناوچه‌دا مانگى ته‌موز به مانگى كوده‌تاكان ناسراوه له و سۆنگه‌یه‌وه كه له هه‌مان مانگدا كوده‌تاى ١٤ ته‌موزى ١٩٥٨ دا له عێراق و ٢٣ ته‌موزى ١٩٥٢ له میسریش هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام دران) كه چوار كوده‌تاى تر ئه‌نجامدروان هه‌مووى به بیانوو پاساوى ئه‌وه‌ى كه سیسته‌مى سیكۆلار‌و ئاسایشى وڵات كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسیه‌وه .
ئه‌گه‌ر كوده‌تاكانى پێشوو تر سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێنابیت ئه‌وا ئه‌م كوده‌تایه شكستیهێنا كه هه‌رچه‌ند ڕوودانى ئه‌م كوده‌تا له توركیادا به بڕواى من كارێكى چاوه‌ڕوانكراوبوو چونكه له سه‌رده‌مى حوكمڕانى پارتى داد‌و گه‌شه دا سیستمى سیكۆلار له زۆر بڕگه و جومگه‌دا ده‌ستى بۆ برابوو دواترینیان هاوكارى و كۆمه‌كه‌كانیان بۆ داعش وگروپه تیرۆریستیه‌كانى تر له دواى به‌هارى عه‌ره‌بى و هه‌وڵى گۆڕینى سیسته‌مى حوكمڕانى وڵات له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى .
هۆكاره‌كانى شكستى كوده‌تاكه
هه‌رچه‌نده كوده‌تاى سه‌ربازى له هه‌ركوێ بێت و هه‌ركه‌س بیكات كارێكى قێزه‌ونه و دژ به بنه‌ماكانى دیموكراسى و پێكه‌وه ژیان و ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سته‌ڵاته .
١- كوده‌تاى سه‌ربازى شكستى هێنا له توركیا چونكه ده‌ركه‌وت كه هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌گه‌ر له ناو سوپادا ئه‌گه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پله‌دارێك هه‌بن بڕوایان به كوده‌تاى سه‌ربازى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ركه‌وت قابیلى قایل‌بوون و په‌سه‌ندكردن نیه و ئه‌زموونى دیموكراسى له‌و وڵاته‌دا هه‌نگاوى گه‌وره‌ى بڕیووه بۆ پێشه‌وه وه‌كو وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى له هه‌وڵى گۆڕینى بنه‌ماكانى سیستمى سیكۆلارین له‌و وڵاته‌دا .
٢- هاوپه‌یمانى ئۆپۆز‌سیۆن له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانى سوپا له‌گە‌ڵ گه‌ل و هاوپه‌یمانى نه‌یارانى ئه‌ردۆگان له گه‌ڵ یارانى له‌به‌رامبه‌ر كوده‌تاچیه‌كاندا ئه‌مه هاوسه‌نگه‌ر یه له پێناوى دیموكراسیدا نه‌ك پشتیوانى حكومه‌ته‌كه‌ى ئاك پارتى ئه‌مه په‌ندێكى گه‌وره‌یه كه پێویسته ئاك پارتى كه‌ڵكى لێوه‌ربگرێت بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه و هه‌رچۆن ئه‌مڕۆ بینالى یلدرمى سه‌رۆك وه‌زیران له گۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى دا به ڕوونى و ئاشكرا سوپاس و پێزانینى خۆیانى بۆ هه‌موو حزبه‌كانى ئۆپۆز‌سیۆن و گه‌ل و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌رته‌نها سوپاس و پێ‌زانین به‌س نین له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌دا به‌ڵكو هه‌نگاوى ئازایانه‌و ژیرانه‌ى تر‌ى گه‌ره‌گه ئه‌گینا وڵات ڕوبه‌ڕوى زۆر كێشه و قه‌یرانى قووڵتر ده‌بێته‌وه.
٣- فاكته‌رێكى تر كه زۆر گرنگ و چاره‌نووسساز بوو بۆ شكستى كوده‌تاكه تۆڕه‌كانى ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى وه‌كو فه‌یسبووك و توێتر و سكایب بوو كه له كاتێكدا كوده‌تاچیه‌كان كه‌ناڵى فه‌رمى TRT داگیركرد سه‌رۆك ئه‌ردۆگان په‌ناى بۆ كه‌ناڵى CNN تورك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان برد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى بۆ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى كه بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و به‌رگرى له حكومه‌ته‌كه‌ى بكه‌ن له كاتێكدا ئه‌ردۆگان زۆر جار له ڕابردوودا په‌لامارى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى ده‌داو سزاى ده‌دان و دایده‌خستن كه‌چى ئه‌مجاره ئه‌مان فریادڕه‌سى بوون .
له كۆتاییدا ڕه‌نگه خاڵى تر زۆربێت بۆ شكستى كوده‌تاكه به‌ڵام من ئه‌مانه به خاڵى سه‌ره‌كى ده‌بینم ولێدوانێكى گرنگى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپا جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامانه كه وتى سه‌رده‌مى كوده‌تا به‌سه‌رچوو بۆ هه‌تا هه‌تایه له توركیا و ووتى سوپا بڕبڕه‌ى پشتى ئاسایش و سه‌قانگیرى وڵاته و پارێزه‌رى پرۆسه‌ى سیاسى و دیموكراسیه ئه‌م هه‌ڵوێسته وا له سه‌رۆك ئه‌ردۆگان ده‌كات كه له داهاتوودا هه‌ماهه‌نگى و ڕاوێژى زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى سوپادا بكات له پرسه چاره‌نووسازه‌كاندا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ چاودێرى دۆخى توركیا له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌ردۆگان له دواى ئه‌م كوده‌تا شكست خواردووه جارێكى تر به‌هێزتر دێته‌وه گۆڕپان و پاكتاوى سوپا داموده‌زگاكانى وڵات ده‌كات به‌و بیانووه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌ردۆگان له ئێستادا له هه‌موو كات لاوزترو شكست خواردووتره له دواى هه‌ستكردنى به شكستى سیاسه‌ته‌كانى له ڕووى نێوده‌وڵه‌تى ناوخۆییشه‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى له هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانى ڕابردووى له گه‌ڵ وڵاتانى ڕوسیا و ئیسرائیل و سوریا میسر بۆ دامركانه‌وه‌ى ڕق و بێزارى گه‌ل و سوپاش .
نوێترین نوسینەکانی د.زمکان عەلى
-
د.زمکان عەلى
19/07/2016
-
د.زمکان عەلى
10/03/2016