خوێندنی باڵا و سیستەمی ڕاستەوخۆ

وتار/ 29/08/2017 2084 جار بینراوە

محمد عبدالکریم

خوێندنی باڵا و سیستەمی ڕاستەوخۆ

سەرەڕای بوونی چەندین کەسی شارەزاو لێهاتوو لەناو وزارەت و دەرەوەی وەزارەت بۆ ڕاوێژ پێکردن و لێکۆڵینەوە لەهەر بڕیارێک بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕیاری نادروست .

نوێترین داهێنانی ئەو وەزارەتە دانانی سیستەمی ڕاستەوخۆیە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان کە وا بڕیارە بۆخوێندنی 2017_2018جێبەجێبکرێت و جێبەجێش کراوە .
سەرەڕای ئەوەی پار ساڵی خوێندن ئەم سیستەمە هەبوو بەڵام پار ساڵ زۆر جیاوازتر بوو لەم ساڵ ,
لەبەرئەوەی کەمترین بەشی تێدابوو کە  102 بەش بوو
وەکەمترین خوێندکار ئاگاداری ئەم سیستەمە بوون
هەر بۆیەش وای کرد زۆربەی ئەوخوێندکارانەی کە ئاگاداربوون سودمەند بن لەم سیستەمە
بەجۆرێک خوێندکار بە کۆنمرەی 60وە وەرگیراوە  بەڵام بەچێەوانەوە لە  سیستەمی زانکۆ لاین 68 وەرگیراوە .

بۆ خوێندنی 2017_2018 جگە لەبەشە {پزیشکییەکان و ئەندازیارییەکان و یاساو زانستەکان و زمانی ئینگلیزی }سەرجەم بەشەکانی تر  بە سیستەمی ڕاستەوخۆن کە نزیک بە377 بەش ئەبێت
ئەمەش وادەکات کارەسات دروست ببێت و بەهەزاران خوێندکار وەر نەگیرێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان .
لەلایەکی ترەوە گەورەترین کێشە دروست کەر ئەوەیە خوێندکار بەسیستەمە ئەتوانێت زیاتر لە فۆڕمی بەشێک بۆ زانکۆ و پەیمانگای جیاواز وەر بگرێت کە ئەمە وادەکات وەرگرتنی تێکڕایی بەشەکان بەرز ببێتەوە

چۆن؟
خوێندکارێک  بە کۆنمرەی 80 وە فۆڕمی 3بەش وەرئەگرێت پەروەردەی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی ناوی لە هەرسێکیان ئەگەڕێتەوە ئەویش ئینگلیزی هەڵئەبژێرێت
بەم شێوەیە ۲ خوێندکار بێبەش ئەکات لەوەرگرتن لەبەرئەوەی ناوی لەو ۲ بەشەی تر گەڕاوەتەوە و لەهەریەکێک لەو بەشانە کورسیەکی گرتووە
ئەم شێوازە وادەکات زۆرترین خوێندکار ناوی نەگەرێتەوەو دەرەجەی زۆربەی بەشەکانیش ئێجگار بەرز ببێتەوە .
سەرەڕایی چەندین کێشە دروست کردن بۆ خوێندکار
کە خۆیی خوێندکار سەرەڕایی بەڕێکردنی ساڵێک پڕ لەکێشەو قەیران و بایکۆت و گرانی پرسیار و زۆرێک لەزانکۆ پەیمانگاکان ڕایان گەیاندووە هەر خوێندکارێک بەم سیستەمە وەر بگیرێت بەشە ناوخۆیی پێنادرێت سەرەڕای ئەوەی پارەی بەشە ناوخۆیشیان لێ وەرئەگیرێت ئەگەر پێشیان بدرێت ...چەندان کێشەی تر کە ڕوبەڕوی خوێندکار بووەتەوە .

هەروەها خوێندکاران هیچ زانیارییەکی ئەوتۆیان لەسەر ئەم سیستەمە نییە ئەمە وادەکات زۆربەی خوێندکاران
بەنمرەی نزم بەشی بەرز پڕبەکەنەوە ,
واتە بەم سیستەمە لات سەیر نەبێت ئەگەر  کونمرەی 65  ناوی بگەڕێتەوە و کۆنمرەی 75 ناوی نەگەرێتەوە!!!
لات سەیر نەبێت ئەگەر خوێندکارێک کۆنمرەی 85  ی هەبێت لەبەشێک وەربگیرێت کە خوێندکارێکی تر بەکۆنمرەی 70 لەو بەشە وەر بگیرێت..!!!

 
لەلایەکی ترەوە جیاوازیی نێوان زانکۆ بۆ زانکۆییە ـ
بەش بۆ بەش
وەزارەتی خوێندنی باڵا تا ئێستا نەیتوانیوە سەرجەم زانکۆ و بەشەکان یەک بخات تا بەیەک شێواز بێت ئەم سیستەمە لەهەندێک زانکۆ و بەش تەنها ناو ئەنوسن فۆڕم نادەن لەهەندێکی تر فۆڕم ئەدەن
لە هەندێکی تر ئەبێت لەڕێگەی جیمەیڵ و ئینتەر نێتەوە بەشەکانیان پڕبکەیتەوە واتە هەر زانکۆ و سەرۆک بەشێک بەپێی ئارەزوی خۆیی هەڵسوکەوت ئەکات و مەرجی قورس بۆ وەر گرتنی فۆڕم لەبەشەکانیان دا ئەنێن .
کێشەیەکی تر ئەوەیە سەرجەم تاقیکردنەوەی ڕاستەوخۆکان ئەکەونە ناو یەک هەفتەوە ئەمەش وادەکات کێشە بۆ ئەو خوێندکارانە دروست ببێت کە زیاتر لە  بەشێک پڕ ئەکەنەوە .
یان خوێندکاران نازانن لە سەر چ پڕۆگرامێک کۆشش بکەن بۆ تاقیکردنەوەکانی ڕاستەوخۆ  زۆربەی بەشەکان ناڕونیان پێوە دیارە لەو ڕوەوە ,پرسیاری تاقیکردنەوەکانیش لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکی بەشەکانەوە دەر ئەکرێت ئەمەش وا دەکات دزە کردنی پرسیار و مامەڵە پێوەکردنی زۆر ئاسان بێت, ئەمەش یەکێیکە لەخاڵە سلبیەکانی ئەم سیستەمە واستەکردن بۆ وەر گرتن تێیدا زۆر ئاسانە .
ـ
سەرەڕای چەندین پرسیار کێشەو گرفتی تر کەهێشتا بێ وەڵام ماونەتەوە ....
بەکورتی: ئەم سیستەمە کێشەو دەرئەنجامی سلبی زۆرە
هۆکارێکە بۆ واز هێنانی خوێندکار لە خوێندنی حوکمی و ڕوکردنە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان کەئەمەش ئامانجی سەرەکی بەرپرسانە لە پێناوگیرفانی خۆیان !!!
ئەگەر بەزووترین کات کێشە و گرفتەکانی ئەم سیستەمە چارەسەر نەکرێت  
کارەساتی گەورەی لێ ئەکەوێتەوە .
 
محمد عبدالکریم

نوێترین نوسینەکانی محمد عبدالکریم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌