چەند سەرنجێك لەسەر ئەم كلیپەی بەڕێز كاروانی

وتار/ 27/08/2017 669 جار بینراوە

دارا عبدالله

چەند سەرنجێك لەسەر ئەم كلیپەی بەڕێز كاروانی

دارا عبدالله

ئەم پارچە ڤیدیۆیەی بەڕێز كاروانیم بینی نەمتوانی قسەی لەبارەوە نەكەم.
ئاخر بۆ حیزبێك ھاوبیرەكانی، لە وڵاتان ھەموو ئەزمونێكیان تاقی كردەوە لەگەڵ حكومڕانەكانیان لەچوارچێوەی دەوڵەت، كەچی ئەم پیاوە دەرسی لێوەرنەگرتووە و دەیەوێت دوای خۆخەڵەتاندن ئێمەش بخەڵەتێنێ، قورسە بێدەنگی.

سەرەتا باسی كەم ئەزمونی و نەبونی خیبرەی سیاسی بەرەی نەخێر دەكات، باشە وا گوتمان ئەوان بێ خیبرەن، ئەی باشە كوا بەرھەمی خیبرەی سیاسی بەڕێزتان؟ ساڵانێكی دورودرێژە مەشغوڵی پێوەی(بۆ خودی خۆت بەرھەمی ھەبووە) كوا، خەڵك چۆن سودمەند بووە بەو خیبرەیەی ئێوە كە ھەتانە؟ چیتان پێشكەش كردوە؟ ئەوبارودۆخەی ئێستا خەڵك تێیدا دەژی بەرھەمی خیبرەی سیاسی ئێوەیە؟

دەوڵەت وەحشەتگەرانابێت، چۆن دڵنیای فریادڕەس دەبێت؟ چۆن دەتوانی بۆمان بسەلمێنیت؟
باشە ئەو خۆبچوكردنەوە یانی چی! دەوڵەت لەقۆناغی یەكەمدا بەتۆ و گۆڕان و كۆمەڵ دروست نابێت! ئەی چەند ساڵە بەشدارن لەپرۆسەی سیاسی لەم ھەرێمەدا چیتان كردووە؟ خەریكی ھەڵماقوو بوون!
باشە ئەی كێ یەكێتی والێكردووە بە ٢٠ باڵەوە لە ئێوەی یەكگرتوی ئیسلاح خواز باشتربێت و خاوەن بڕیار و كاریگەری بێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش؟! قسەمان لەسەر بارتی نیە كە ھەرئەم جۆرە ھەڵوێستانەی ئێوە و مانان بوو، بەزەلیلی تەسلیم بونی بوو ئەم حیزبەی بەم ڕۆژەگەیاند كە خاوەنی ھێز و پارە و بڕیاربێت، ھەرئەم خۆ بەبچوك زانینە بوو، تەنھا لەتوانای ئەواندابێت ئیعلانی دەوڵەت، كەواتە خۆت ئیعتراف بەفەشەلی خۆتان دەكەن، ئەی باشە چۆن دەزانیت لە قۆناغی دووەمی دەوڵەتدا سەركەوتودەبیت؟!

باشە ئێمە ٢٥ ساڵە ئەزمونی حكومڕانی ناكەین؟ئەمە فەترەیەكی زەمەنی زۆر نیە بۆ خەباتی مەدەنی و سیاسی، بگرە شۆڕشیش؟ ئەی بۆ نەتانكرد، كێ دەستی گرتبون؟! بەڕاس ھەربەجدی پێتوایە دوای دروست بونی دەوڵەت لە قۆناغی دووەمی دەوڵەتدا بارزانی بەحازری دەوڵەتت تەسلیم بكات و بڵێت فەرموو ئیخوانەكانی كوردستان خەباتی مەدەنی و دیموكراسی بكەن، باقی ئەوەی ماوە لەسەر ئێوەیە! ئەی ئەگەر ئال سعودێكی تر دروست بوو، ئەوكات چی دەڵێیت؟
نازانم ئەم دڵنیاییانەت لە كوێوە ھێناوە؟! وابزانم تۆش وەك مەلا علی خەوت بە خواوە بینیوە، دەنا چۆن وازوو لەبیرت چوەوە ئێرە ڕۆژھەڵاتی ناوینە! برام ھێشتا ھاوفكرەكەت(مورسی) لەزیندانە كەمێك لەوان پەند وەربگرن.

نوێترین نوسینەکانی دارا عبدالله

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌