پرۆژە یەک بۆ یەک خستنى ئیسلامیەکانى کوردستان

وتار/ 03/09/2016 1377 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

بە ناوى  خالقى ئەرزو ئاسمان
پرۆژە یەک بۆ یەک خستنى ئیسلامیەکانى کوردستان
سەرەتاخواپشتیوان بێت هەوڵ دە دەم لەماوەیەک مانگدا پرۆژە یەک بە قوناغ بەندى و لەسەر چەند بنەمایە بخە بەرچاو وبەردەستى برایانى ئیسلامیم بە ئۆمێدى یەکخستنى هەموتواناکان بە ئامانجى بە هێزکردنى کاروپرۆژەى ئیسلامیمان لەکوردستان
قوناغى یەکەم
دەست پێکردن بەناوى خواى گەورە و پاک کردنەوەى دەرونەکان لە ژنگ وژارى نفس وهەواو ئارەزووتعصوب حیزبى و شخص وناوچە گەریی ودابەش کردنى پشک وبەش بەرپرسیاریەتى لە سەر ئە سایی کەمینە و زۆرینە نەبێت بەڵکو راساڵە نە لە بەر خواولەسەرپێورى راستە قینەیی کەسى شیاو بۆ شوێنى شیاوى خۆى بێت

هەنگاوى یەکەم
بنەمایە یەکەم
کۆکردنەوەى زانایانى ئاینى هەر سێ حیزبى ئیسلامى ودەرەوەى ئیسلامیەکان لە ژێریەک چەترى ڕێکخراوەیدا بۆخزمەت کردنى کۆمەلگەى کوردەوارى بە بێ جیاوازى بەم شێوازەى لاى خوارەوە
أ-دەست نیشان کردنى ناویەک بۆچۆنێتى کارکردن تێدا ..
ب- دیارى کردنى ئەرک  و بەرپرسیاریەتى بە پێ  ئاستى زانستى شەرعى وکە سایەتى بێت بەم شێوازەى لاى خوارەوە
١-سەرۆکى رێکخراو لە کەسى زانستخوازو بە ئەزمون وکەسایەتى قسە رۆیشتو بێت
٢-هە یئەتى باڵاى ڕێکخراو لە کە سانى ئاست بەرزلە زانستى  شەرعى وشخصیاتە دیاروباوەرپێکراوەکانى ناوکاروانى ئیسلامى پێک بێت بەرمەرجێک لە ٢٠ئەندام کەمترنەبیت لە ٣٠ئەندام زیاترنەبێت....کاریان  دانانى مجموع فیقهى بێت بۆ کوردستان بە سود وەرگرتن لە گشت زانایانى پایە بەرزى کوردستان .....
٣-هە یئەتى ناوەندەى  ڕێکخراولەکەسانى ئەکادیمى خاوەن بروانامەى ماجیستەر پێک بێت ئەرکیان گەیاندنى پەیامى خواى گەورە بێت بە شێوازى هاو چەرخ و پێگە یاندنى زانای ئاینى خاوەن شخصایت وزانست بۆ مینبەرە و میحرابەکان
ئەندام لە ٢٠کەمتر نەبێت ولە ٣٠ زیاتر نەبێت
٤-هەیئەتى پارێزگاکانى رێکخراو لە مامۆستایانى ووتاربێژى خاوەن عیلم وشخصیات بنیات بنرێت ئەرکیان گەیاندنى ئیسلام بێت بە شێوازى سەردەم  وداڕشتنەوەى ووتارى ڕۆژانى هه ینى کە هاوتەریب بێت  لە گەڵ واقیعى کوردستان وە  دووربێت لە هەر پەرچە کردارێک بە پێ پارێزگا ئەندامى هه بێت
٥-هە یئەتى قەزاو ناحیەکان وگەرەکە گەورەکانى ناوشارەکان ڕێکخراولە ئیمام و پێش نوێژە خاوەن شخصیاتەکان پێک بێت. ئەرکیان بە دەمە وە چونى گرفت وکێشە کانى ڕۆژانەى هاوڵاتیان وچارە سە رکردنى بێت  بە هه مو شێوازێت  ....
ج-ئەم ڕێکخراوە نابێت لە لایەن حیزبە وە ئاراستە بکرێت  بە ڵکو دە بێت سەر بە خۆبن لە ئەرک وکاریاندا

ئەم هەنگاوى یەکەم و بنەماى  یەکەمە هێڵ گشتیەکانى شێوزاى کارکردنن  دە توانریێت زیادوکەم بکرێت بە مە بە ستى دەوڵەمەندکردنى ....
تێبینى ئەگەرتوانرا لە ناو ئەم توێژە ئاوێتە بە قورئان وسوننەتەوە شتێک بکرێت  ئەوە هەنگاوى دووەم دەست پێ دەکات هەنگاوەکەمان بۆ یەکگرتن نزیکتردەکاتەوە

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌