پەروەردەی منداڵ و دایک

وتار/ 26/07/2021 1036 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

پەروەردەی منداڵ و دایک

نەوزاد سە عید کوردی
چــــــــــــــاکی وباشی پـــــەروەردەی  منداڵ  پەیوەستە بە دایـــکیەوە  ئەگەر منداڵ  باش وچاک بوو  ئەوە بزانە بە تەئکید دایکێکی  بــــــــــــــــاش وچاکی هه یە ئەگەر  پێچەوانەکەی دەر چوو  ئەوە بە تەئکید  دایکی خراپە
بە ئـــــــــــەزمونی خۆم  دوای 25ساڵ وتنەوەی  وانەی پــــــــــــەروەردەیی بەمنداڵ ولاو وگەنج  بەدوادچونی مـــــــــــــــەیدانیم  بــــــــۆ م  دەرکەوتوە ئەو منداڵانەی    لاسارن لە 98% هۆکارەکەی  دایکیان  بووە .
دایک وباوکی  بەڕێز دەبێت  منداڵ  لەچوار ساڵیەوە  دەست بکرێت بەپەروەردەکردنی  چونکە منداڵ چاو لێکەری دەزانێت چاک  بکە چاک دەکات خراپ بکە  خراپ  دەکات باش   بڵی  باش دەڵێت خراپ بڵی خراپ  دەڵێت  منداڵ کۆپێ پەیستی  دایکێتی   لە حەوت ساڵی  دەست بکرێت  بە فێر کردن.
لە دە ساڵی کاتیێک منداڵ   سەرپێچی  یان لاساری دەکات دەبێت تەمبێ بکرێت بەجۆرێک لەجۆرەکان ئەگەر نا دەبێتە منداڵێکی  بێزراو لەناوکۆمەڵگە دواجار منداڵێکی  پەراوێزخراو خۆش نەویستراو دەبێت ...
دایکانی ئەمڕۆژگارە زۆر  گرنگی  بەچاولێکەری دەدات بەتایبەت بۆ دەستە بەرکردنی کەل وپەل و خواردن  بۆمنـــــــــــداڵەکەی کە ئەمانە گرنگ نین  منداڵ کە پەروەردەیەکی  جوان کرا ئەویش  دەزانیت  جوان بخوات و جوانیش بپۆشیت  ....
ئـــــــەگه رنا  منداڵێکی  پۆخڵەوات ولاسار دەردەچێت ودەبێته سەریەشــــە سەرەتا  بۆ دایک وباوکی و  پاشان کۆمەڵگە .. 
بۆ یە لە هه رکوێ  منداڵێکی چاک هه بوو ئه وە بزانە دایکێکی   چاک  هه یە  ،،،بە پێچەوانەشەوە ...

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌