لە نێوان بەڵێ و نەخێری ڕیفراندۆمدا
وتار/
25/07/2017
499 جار بینراوە
ئالان پێنجوێنی
لە نێوان بەڵێ و نەخێری ڕیفراندۆمدا
سڵاو بۆ تۆ هەی تاكی كوردی باشوری بەسزمان و هەڵخەڵەتاوی دەستی حیزب ، تۆیەك كە وەك من ڕوتو ڕەجاڵی وەك من لات و پوت و گیرفان خاڵی و بێ كارو كەسابەتی وەك من ئەسپێ لە گیرفانتا سەوزەڵێ خانم ئەڵێ تۆیەك لەم وڵاتەدا كە سەراپای ئاڵتون و گەوهەرە خاوەنی هیچ نیت نەماڵت ماڵە نە ژیانت ژیانە نە نانت نانەو نە كەیف و خۆشیت هەیە نە سەیران و گەشت و گوزارت هەیە هەتا پارەی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێتت پێ نیە ئیتر ئەم هەراو هۆریایەت لە چیە یەكێ دەڵێ بەڵێ و یەكێ دەڵێ نەخێر ئەمتان بەدەسڕی ئەم حیزب و ئەوتان. بەدەسڕی ئەو حیزب سەرچۆپی ئە گرن ڕیفراندۆم بكرێ و نەكرێ تۆ هەرلەهەمان دۆخی خۆتای بڕوابكە پۆشتە تر نابی ڕەش وڕوت ترئەبی بەتەمای چی لە ڕیفراندۆم سەوزكەیت ئاخر كاكی من تۆ قەت بیرت لە سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە كردۆتەوە چی لێ دێت و بۆ كوێ ئەبرێت كێ تێرە لەسەری و كێ برسی و ڕوتو ڕەجاڵە لەسایەیدا
ئێ گیانەكەم تۆ بزانە كە داهات و پارەی ئەم وڵاتە چەن هی تۆیە هەر ئەونەش هی سەرۆك و حیزب و گەورەكانە
تۆ سەیری ژیانی خۆت و ژیانی بەرپرسەكانت بكە
بە چكەكانی ئەوان شاهانە ئەژین و بەچكەكانی تۆش پاڵ بەعەرەبانەوە ئە نێن و لەبەر نەبونی دەس لەخوێندن هەڵ ئەگرن
ئەوان هەر خەریكی كەیف و ژیان كردنن وەلێ تۆ هەر خەریكی حەمباڵی و كرێكاری و فلاحی دەردەسەریت و هیچیشت بەهیچ نەبوەو نابێ
ئێستا حاڵت چۆنە بڕوا مەكە دوای ڕیفراندۆمیش گۆڕانكاری بەسەردا بێ
ئالان پێنجوێنی
نوێترین نوسینەکانی ئالان پێنجوێنی