بارزانی لە ئاماژەکان تێناگات

وتار/ 25/07/2017 540 جار بینراوە

ئامانج محمد

بارزانی لە ئاماژەکان تێناگات
ئامانج محمد
لەماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، کە ژمارەیەکی زۆر لە هەردولا کوژرا، مەلیک حوسێنی پاشای ئوردن، ئەوکات هەوڵی دا ئەو جەنگە بوەستێنێت. زۆر داوای لە خومەینی کرد، کە ئەو جەنگە ڕابگرێت، بەڵام گوێی لێنەگرت.
دواتر بەماوەیەکی کەم، مەلیک حوسێن و سەدام حوسێن بە جل و بەرگی سەربازییەوە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەرەکەون، کە سەدام سەری پەتی تۆپێکی بەدەستەوەیەو دەیتەقێنێت روەو ئێران.
کاتێک خومەینی ئەمە دەبینێت بانگی مەلیک حوسێن دەکات و پێی دەڵێت، چۆن تۆ دەبێت کارێکی وابکەیت، ئەویش پێی دەڵێت: من پێت دەڵێم ئەو جەنگە راگرە لەبەرژەوەندی ئێوە نیە، تۆ بەگوێم ناکەیت. زۆربەی وڵاتەکان هاوکاری عێراق و سەدام حوسێن دەکەن، ئەوچەک و ئەسڵاحەیەی بەکاری دەهێنێت، هەمووی ئەو وڵاتانە پێی دەدەن(وەک روسیاو فەڕەنسا، ئەمریکاش، بەشێوەی دیبلۆماسی)، ئەو تەنها سەری پەتەکەی بەدەستەوەیە، کە تۆپەکە دەتەقێنێت.
خومەینی عاقڵ بوو، بەتەنها ئاماژەیەک، کە سەدام سەری پەتی تۆپێک دەتەقێنێت، تێگەیشت، کە شەڕکردن لە بەرژەوەندی ئەو نیە، بۆیە شەڕی وەستان.
دواتر وتی: بڕیاڕی وەستانی شەڕ، وەک ئەوە وایە، پیاڵەیەک ژەهر بخۆمەوە. شەڕی ڕاگرت هەرچەنە بەناچاریش بوو، بەڵام دواتر قازانجی کرد، ئەوەتا ئێستا عێراقیشی کەوتە دەست، بەڵام سەدام تیاچوو.
ئێستاش کاتێک بارزانی بڕیاڕی ئەنجامدانی ریفراندۆمی داوە، سەدان وتەو هەڕەشەو ئاماژەی بۆ دەکەن، بەڵام تێناگات، ئێران ئاوت لێ دەگرێتەوە، تورکیا پارەی نەوتەکەت ناداتێ، ئەمریکاو بەریتانیاو زۆر وڵاتی تر لەگەڵی دا نیە، عێراقیش ئەوە خۆی دیارە، یەک سەرکردە نیە کە ڕازی بێت، بەو ریفراندۆمە، نەک جیابونەوەو دەوڵەت دروۆستکردن، بەو هەموو ئاماژانە تێناگات
لەهەمووشی گرنگتر باری ناوخۆیی کورستانە، کە خەڵک هەمووی برسیە،موچە نیە. ئاو و کارەبا نیە، باری ئەمنی باشنیە، ئێستا بەلای زۆربەی خەڵکی کوردستانەوە، موچەو بژێوی ژیان و ئەمن و ئاسایش لە دەوڵەت و ریفراندۆم زۆر گرنگترە. وەزعی سیاسی و پەیوەندی نێوان حیزبەکان و لەکار کەوتنی دام و دەزگا شەرعییەکانی وەک پەڕلەمانیش لەولاوە بوەستێ. ئەمانە هەمووی ئاماژەن، نازانم کاک مەسعود چۆن تێناگات، یان نایەوێ تێبگات



نوێترین نوسینەکانی ئامانج محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌