سەربەخۆبونى کوردستانم ناوێت

وتار/ 21/07/2017 1095 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

سەربەخۆبونى کوردستانم ناوێت

نەوزاد سەعید محمد
نۆدەییە کورد لەم پارچە ى کوردستانى گەورە شۆرش دەکات بۆ سەر بەخۆ بونى کوردستان  لە وپێناوەشدا سەدان هه زار کورد بونە تە قوربانى و دەیان هه زارکە سیش زیندانى کران و دەیان هه زارکەس یش لە ژێرزەوى نران بە زیندوى بە س  بۆ بەدەست هێنانى سەر بە خۆ بونى کوردستانى باشورو هەڵکێشانى ئازادى دواى ئەو زەمەنە تولانیە  خواى گەورە دەرگاى خێرى لەم بە شەى کوردستان کردوە هەر بە و دووژمنانەى کە کوردیان پارچە پارچە کرد بۆ مەرامى خۆیان لە بە هارى ساڵى ١٩٩١ هەر ئەوان هاتنەوە خراپترین ڕژێمى ناوچە کەیان لەناوبرد لەگەل هاونیشتیمانان پێکەوە .....
بەلام ئەوەى جێگەى زۆرداخ و ئەسەفە ئەوانەى هەتا دوێنى بن بەرد و ئەشکەوت ودارستان نەما لە پێناو ئازادى کوردستان نەى گرنە بەر بۆ ئەوەى مافى زەوتکراو بۆکوردستان بگەڕێننەوە
 بەلام ئەوە سێ دە ییە هەر ئەوانە ى دوێنى  بونەتە سەرمە شقى ستەم وزوڵم لە میلە تەکەى خۆیان بەدەیان جۆرو ڕێگە ستەم لە ڕووڵە کانى خۆیان دەکەن لە پێناو حیزب و بنەمالەو شخصدا  ئێستا ئەوان سجنەکانیان  پرکردوە لە نە یارە  (تورک وعەرەب و فارس) ببورن کوردى هەوڵیرو سلیمانى و دهۆک و کرکوک و گەرمیان وراپەرین وهەڵە بجە یەکان لە سەردەستى ئەوانەى  هە تا دوێنى  بوبونە قەلا بۆ کوردان لە دواى ڕاپەرێن دەیان هه زار ڕولەى ئەم بەشە ى کوردستانیان کە بە چاوى خۆمان بینیمان بونە قوربانى لە سەرگردە چۆڵەکان .
دواى ئەو هه مومەرگەساتانەى لە سەردەستى تورک وفارس و عەرب بەرکورد کەوتون لاى کورد زۆر قورس نە بوون چونکە بێگانە بوون
بەلام دواى نۆدەیە لە ستەم و زوڵمى  ووڵاتانى عەرب و تورک وفارس سەرانى کورد و حیزبەکانى دە سەڵات ئێستا ئەوان خۆیان رووڵەکانى کورد تیرۆر دەکەن لە ڕۆژنامە نوسان ومەلا و چالاکى مەدەنى و سوتاندنى بارەگاى سیاسى و کەناڵەکانى ڕاگەیاندن  وبڕێنى قوتى خەڵک ودەرکردنى هاونیشتیمان لە زۆنى زەرد بۆ زۆنى سەوزو بە پێچەوانەوە لێرەوە دەمەوێت بڵێم  سەر بە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت
کارەباى نە بێت   ئاوى نە بێت   ڕۆژنامە نوس و مەلاو چالاکەوانى مەدەنى  تێدا تیرۆر بکرێت  ریشى مەلاى تێدا بسوتنرێت .لە سەر ووشە وقسە تیرۆربکرێت

سەر بە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت دواى فروشتنى نەوتە کەى موچە نەمێت
دواى فروشتنى نەوتەکەى  کارەباکەى کەمتر ببێتەوە  دواى فرۆشتنى نەوتەکەى دەیان کۆمپانیا ماییە پوچ و سەدان مقاول ماڵ کەوڵ ببن و هه زارکەس بێکاربن
سەربە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت دواى فرۆشتنى نەوتەکەى و ٢٦ساڵ دووهێزى یەکێتى وپارتى چەکدار بەدەست بن بۆکۆکردنەوەى سەروەت وسامان وحوکومى قەرە قوشى خۆیانى تێدا بکەن
سەربەخۆبونى کوردستانێکم ناوێت دواى فرۆشتنى نەوتەکەى  هەزاران کەس مل لە دەریائیجە بنین وبخنکێن
سەربە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت دواى ٢٦ساڵ لەحوکومى خۆبە ریوبردن هێشتا هه ردوو ئیدارەیی بێت
سەر بە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت هە تا ئێستا ڕووڵەى ئە م کوردە لە سجنە تاریکەکانى پارتى ویەکێتیدابن لە سەربیڕوراى سیاسی جیاواز
سەر بە خۆ بونى کوردستانێکم ناوێت لە سەر  کورسى دەسەڵات ئامادە یە خوێنى ڕووڵەکانى بکاتە قوربانى
سەربە خۆ بونى کوردستانێکم دەوێت   کە تاکى کورد تێدا ئازاد بێت
سەر بە خۆبونى  کوردستانێکم دەوێت روناک بێت بۆ هاونیشتیمانان  سازگاربێت  بۆهاوڵاتیان
سەر بە خۆبونى کوردستانێکم دەوێت  بە ئاسودەیی و ئارامى وخۆشگوزارنى تێدابژیم
سەر بە خۆ بونى کوردستانێکى دوور لە زوڵم وخۆسپاندن  و دادگەرانە و ئازاد  ئاواتى هه میشە

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌