ئاسانترین ڕێگاى ئاسووده‌یی له ژیاندا
وتار/
17/07/2017
1379 جار بینراوە
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زيز
ئاسانترین ڕێگاى ئاسووده‌یی له ژیاندا
• هیچ هاوڕێیه‌ك ئازارت له‌گه‌ڵدا دابه‌ش ناكات. هیچ خۆشه‌ویستێكت ناڕه‌حه‌تیت له‌برى تۆ هه‌ڵناگرێت. هیچ نزیكێكت شه‌ونخونیی به دیارته‌وه ناكێشێت.. بۆیه خۆت گرنگیی به خۆت بده، خۆت له خه‌مى خۆتا به‌و نازى خۆت بكێشه.
• زیاد له پێویستیش بایه‌خ به ڕووداوه‌كان مه‌ده. دڵنیابه ئه‌گه‌ر شكاى، كه‌س وه‌ك خۆت چاكت ناكاته‌وه. كه شكستت هێنا، جگه له ویستى خۆت، كه‌س پشتیوانیت لێ ناكات، جگه له خۆت كه‌س ههڵتناستێنێتهوه.
• چاو مه‌گێڕه بۆ نرخ‌و به‌هاى خۆت له چاوى كه‌سانى تردا، له ناخ‌و ویژدانى خۆتدا بۆ خۆت بگه‌ڕێ. هه‌ركات ویژدان‌و ناخت ئاسووده بوو، پله‌و پێگه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه، جا، كه خۆتت ناسى، هه‌رچیت پێ بڵێن، هیچ زیانێكت پێ ناگه‌یه‌نێت.
• خه‌فه‌تى دونیاش هه‌ڵمه‌گره، چونكه هه‌مووى هى خوایه، خه‌فه‌تى ڕزق‌و ڕۆزیش مه‌خۆ، چونكه لاى خواوه‌یه. داڵغه‌ى داهاتوویش لێ مه‌ده، چونكه به ده‌ستى خوایه. ته‌نها یه‌ك خه‌م هه‌ڵگره: كه خوا له خۆت ڕ‌ازى بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر خوات ڕ‌ازى كرد، ئه‌و لێت ڕ‌ازى دهبێتو په‌سه‌ندى ناو خه‌ڵكیشت دهكاتو به ده‌مته‌وه دێت‌و بێنیازت ده‌كات.
• هه‌رگیز نائومێدیش مه‌به له ژیانێك كه دڵَتى گریاندووه، بڵێ: ئه‌ى خواى گه‌وره! له دونیا‌و پاشه‌ڕۆژ، به‌خێر قه‌ره‌بووم بكه‌ره‌وه. چونكه به كوڕنووشێك ناڕه‌حه‌تیی ده‌ڕوات، به دۆعایهكیش دڵشادیی دێت! خوا هه‌رگیز چاكه‌یه‌كى تۆى له‌بیر ناچێت كه ئه‌نجامت داوه، هه‌رگیز خه‌مى كه‌سانێكى له‌بیر ناچێت كه ڕاتماڵیوه! هه‌رگیز چاوێكى گریاوى فرمێسكاویى له‌بیرناچێت، كه دڵى خاوهنهكهیت خۆشكردووه!
• با ژیانت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌بده‌ئه بێت: چاكه‌كار به، ئه‌گه‌ر چاكه‌شت به‌رامبه‌ر نه‌كرێت، نه‌ك له‌به‌ر خه‌ڵكیى، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خوا چاكه‌كارانى خۆشده‌وێت.. (وأحسنوا إن الله یحب المحسنین).
پێش چه‌ند ڕۆژێك، به عه‌ره‌بى ئه‌م ده‌قه‌م بڵاو كرده‌وه، نيسبه‌ت دراوه‌ته لاى عه‌للامه (ابن القيم)، به‌ڵام له سهرچاوهكانيدا بۆم نه‌دۆزرايه‌وه. وهرمگێڕايه سه‌ر كورديي و خستمه خزمه‌تتان. عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: لا تنظر إلى من قال، وانظر إلى ما قيل.
له‌گه‌ڵ ڕێزى براتان: عومه‌ر عه‌بدولعه‌زيز
نوێترین نوسینەکانی عومه‌ر عه‌بدولعه‌زيز