حەقیقەتی وجوودی جەھەنەم

وتار/ 05/07/2017 1627 جار بینراوە

عبدالصمد احمد

حەقیقەتی وجوودی جەھەنەم

ڕەنگە بەلای زۆرێك لە ئێوە سەیربێت کە باس لە ھەبوون یا خود نەبوونی جەھەنەمەکەم  ڕەنگە بپرسن بۆچی خامەی پێنووسم لە شتێك بەکار دێنم کە پێویست ناکات کاتی خۆمی پێوە بکوژم ، چونکە ئەمە شتێکە ڕوون و ئاشکرایە و پێویست بەمە ناکات کە ئێمە بێین حەقیقەتەکەی بەیان بکەین وە ھەموو موسلمانێك دەبێت باوری وابێت کەوا جەھەنەم حەقیقەتێکە وجوودی ھەیە ھەروەك چۆن بەھەشت وجوودی ھەیە ، ئەمانە دووشتن یاخود دووچەمکن خودای گەورە لەبەرامبەر ھەریەك لە سەرپێچی کاران و پەیرەوانی فەرمانەکانی وەك سزا و پاداشت بۆ بەندەکانی ئامادەی کردوون .
ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم وه‌لامێکە بۆ توێژەرێکی ئاراستەکرا و دەست لەپشت دراو کە ھاتووە ھەر ڕۆژە و ژەھرێك دەرژێنێتە ناو بیر و ھەستی گەنج و لاوەکانمان ھەر ڕۆژە  و گومانێك دەخاتە ناو دڵی لاوەکانمان ، لە چەند رۆژی ڕابردوودا ھاتووە لە یەکێك لە کەنالەکان باس لە ھەبوون و نەبوونی جەھەنەم دەکات ، دەیەوێت پێمان ڕابگەینێت گوایە ئەو وەکو خۆی دڵێت ناچێتە عەقلم شتێك وجوودی ھەبێت بەناوی جەھەنەم بەم شێوەیەی کە ئەھلی شەریعەت بانگەشەی بۆدەکەن ، بێئاگا لەوەی ئەگەر بەڵگەی نەقلی وجوودی ھەبێت ھیچ بەھایەك بۆ عەقلە بچوکەکەی ئەو نامێنێتەوە ، بۆیە من لێرە لەبەر ئەوەی ئەم بەرێزە باوەری بەزۆرێك لە فەرمایشتەکانی پێغەمبەر دروودی خودای لەسەربێت نیە وەك خۆی لە بەرنامەکە چەند جارێك ئەم دەستەواژەییەی بەکارھێنا و چەند جارێك تۆمەتی ناڕەوایی خستە پاڵ ئیمامی بوخاری تەنھا بە بەڵگەی قورئانی پیرۆز وەڵامی دەدەمەوە ، چونکە پێم وابێت ئەم بەرێزە دەیەوێت پێمان بڵێت من کەسێکی قورئانیم تەنھا ئیش بە قورئانی پیرۆز دەکەم ، لەکاتێکدا ئەوەی ئەم باسی دەکات پێچەوانەی دەقەکانی قورئانی پیرۆزە .

قورئانی پیرۆز لە زۆرێك لە ئایەتەکانیدا باسی ئاگری جەھەنەمان بۆ دەکات و تایبەت مەندیەکانی ئەم ئاگرەمان بۆ باس دەکات و حالی ئەو کەسانەمان بۆ بەیان دەکات کە تیایدا سزای تاوانەکانیان وەردەگرن ، لەبەرامبەردا کۆمەلێك ئایەتی تر باسی بەھەشت و خۆشیەکانی بەھەشتمان بۆ باس دەکەن وەرێگای گەیشتن بە بەھەشتمان بۆ بەیان دەکەن ، ھەر وەك چۆن کۆمەلێك ئایەتی تر بە درێژی باسی رۆژی دوایی دەکەن .
ووشەی ( النار ) پێچەوانەی ووشەی ( الجنة ) النار بەمانایی ئاگردێت و ووشەی الجنة بە مانای بەھەشت دێت النار چیە ؟ بریتیە لە ماڵی عەزاب کە خودای گەورە تایبەتی کردووە بۆ سزا دانی کافر و دوورووەکان و ئەوانەی کە ھاوەڵی بۆ دادەنێن ، بەردەوام سزای خودای گەورە وەردەگرن لە ڕۆژی دوایدا .

ناوەکانی ( النار  ) واتە ئاگر ئەوانەی لە قورئانی پیرۆز ئاماژەیان پێکراوە بریتین لە : ( جهنم ، السعير ، الجحيم ، الهاوية ، الحطمة ، سقر ، لظى ) لە جەھەنەمدا جۆری سزاکان چەند جۆرێکە ھەموو ئەو ناوانە ئاماژە بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە جۆری سزاکەی بۆ دیاری کراوە کە دواتر یەك بە یەك بە ئایەتی قورئانی ئاماژەیان بۆ دەکەم .
خودای گەورە حەوت دەرگای بۆ جەھەنەم داناوە ھەریەك لەو دەرگایانە بەش بەش کراون ھەندێکیان لە ژێر ھەندێکیانەوەن ، ھەروەك پێشتر ئاماژەم پێدا ناوەکانی جەھەنەم و وەسفەکانیان بە گوێرەیی کە لە قورئانی پیرۆز ئاماژەیان پێکراوە باسیان دەکەم بە بەلگەی قورئانی پیرۆز و بە شێوەیەی سیلسیلە بە گوێرەیی پلەو پایەی ئەھلی جەھەنەم لە بەرزترین چین بۆ نزمترین چین .

چینی یەکەم : الھاویة

قال الله العزيز الجبار : { وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ نَارٌ حَامِيَةٌ } سورة القارعة ٨ - ١١.
ئەوەی تەرازووی ( خێر و چاکەی ) سووك بێت  ( گوناھی زۆر بێت ) ئەوە دایکی ئەو دۆزەخەو باوەشی بۆ کردۆتەوە ، چاتۆ چووزانی ( ھاویە ) چیە ؟ ئاگرێکی زۆر سوتێنەر و بلێسە دارە ھەرگیز خامۆش نابێت و تینی کەم نابێت و لە کۆلی نابێتەوە .

چینی دووەم : السعیر :

قال عز من قائل : { وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي  أَصْحَابِ السَّعِيرِ } سورة الملك ٦٧.
ئینجا دەڵێن ئەگەر ئێمە گوێمان بگرتایە و بیر و ھۆشمان بەکار بھێنابایە نە دەبوینە نیشتە جێی دۆزەخ .

چینی سێیەم : الجحیم :

قال جل جلاله   : { وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَآ أُوْلَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ } المائدة ١٠.
ئەوانەشی کە رێبازی کوفریان گرتۆتە بەر و بروایان بە ئایەتەکانی ئێمە نەھێناوە ، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن .

چینی چوارەم : سقر :

قال الله عزوجل : { يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِي النَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا مَسَّ سَقَرَ } سورة القمر ٥٤.
ڕۆژێك دێن کە لەسەر روویان ڕادەکێشرێن لە ناو ئاگری دۆزەخدا پێیان دەوترێت دەبچێژن تالاوی دۆزەخ .

چینی پێنجەم : الحطمة :

قال الله سبحانه وتعالى : { كَلَّا لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ (4)وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ } سورة الهمزة 104.
نەخێر سوێند بەخوا بەسووکی و ڕیسوایی فرێ دەدرێنە ناو ( الحطمة ) وە جا تۆ چووزانی ( الحطمة ) چیە ؟ بریتیە لە ئاگری داگرساوی بلێسەداری خودا .

چینی شەشەم : لظى :

قال الله تعالى : { كَلَّا إِنَّهَا لَظَى (15) نَزَّاعَةً لِلشَّوَى ( 16) تَدْعُوا مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّىٰ } سورة المعارج.
نەخێر ئەو ئاواتانە ھیچی نایەتە دی بەراستی دۆزەخ ئامادەیە و بلێسەدارە و دەیانگرێتە خۆ .

چینی حەوتەم : جھنم :

قال الله عزوجل : { إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا} سورة النساء (140).
بەراستی خودا دوورووەکان و بێ باوەڕان ھەمووان کۆدەکاتەوە لە دۆزەخ دا .

ئەو ئایەتانەی ئاماژەم پێدان بەسنین لەسەر مەسەلەی جەھەنەم بەلکو ئایەتی تریش ھەن کە باس لە دۆزەخ  و سزاکەی دەکەن بەلام لێرەدا بە گوێرەی چینەکان و ناوەکانی دۆزەخ بە کورتی ئاماژەم پێدان ، ئەمەی کە باس کرا حەقیقەتی وجوودی جەھەنەمە کە لە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێکراوە ئومێدەوارم ئەم بابەتە ببێتە ماییەی ڕەواندنەوەی گومانەکان لەسەر ھەبوون و نەبوونی دۆزەخ کە من پێم وایە بە دەست و بە بەرنامە ئەم بابەتانە دەورووژێندرێن بۆ ئەوەی ژەھری بێباوەری برژێنە دەروونی گەنج و لاوەکانمان .
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين ، والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين .

عبدالصمد احمد
بکالۆریۆس لە زانستە ئیسلامیەکان - مامۆستا لە دواناوەندی ئیبن ئادەمی ئیسلامی . سۆران

نوێترین نوسینەکانی عبدالصمد احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌