پرسى ریفراندۆم و سەربەخۆیی مەکەنە قوربانى مەرامە سیاسەکانى خۆتان

وتار/ 30/06/2017 726 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

پرسى ریفراندۆم و سەربەخۆى کوردستان مەکەنە قوربانى مەرامە سیاسەکانى خۆتان

نەوزاد سەعید محمد
لەم ماوە یەدا پرسى ڕیفراندۆم وسەربەخۆ بونى کوردستان  ناوەندە سیاسى وڕاگەیاندنە ناوخۆى ونیودەوڵەتیەکانى هێنایە قسە  
 بەتایبەت بەناودۆستەکانى کورد لە سەر ئاستى دونیا دژایەتى خۆیان ڕاگەیاند  بە تایبەت تورکیاو رووسیا کە هه ردوو ووڵات ڕێکەوتنى ٥٠ساڵە و٢٠ساڵەیان لەگەل  حوکومەتى هه ریمى ئیمزاکردوە  
لەناوخۆى کوردستانیش بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم وهەنگاونان بۆ سەربە خۆبونى کوردستان بەم پەلە پە لە و بەم میکانزمە زۆر لاوازە ناڕەزایی جەماوەرى و سیاسى وکەسایەتیە سەربەخۆوچالاکەوانى مەدەنى بە دواى خۆیدا هێنا لە سەرپرسێکى وا گەورە وگرنگ ناکرێت و نابێت ئاوا بە سانایی تە جاوزوتێبپەڕنرێت .
بۆیە ئەگەر بەراست  دەتانەویت  ڕیفراندۆمو هەنگاو هەڵبگرن بۆ سەربەخۆبون دەپێت لە مپەرەکان هە ڵبگیریت وئامادەکاری واقیعى وگونجاو بگیرێتە بەر بۆ ئەوەى هە م ڕیفراندۆم وهەم  سەربە خۆبونى کوردستان کەمترین باج و قوربانى لێ بکەویتەوە
ناکرێت تۆ باسى ڕیفراندۆموهەنگاونان بۆ سەربەخۆ بون بکەیت بەلام خەڵک وجەماوەر بێتاقەت و بێزارو نەبوون بن وسێکتەرەکانى حوکومەتدارى وپەرمان چوارمێخەکێشرابێت  ناکرێت تۆباسى رێفراندۆم و هەنگاونان بۆ سەربەخۆبون بکەیت لەدواى ٢٦ساڵ نەتوانیت کارەبا و ئاوى خواردنەوەى خەڵک چاک بکەیت
ناکرێت تۆباسى ڕیفراندۆمو سەر بەخۆى بون بکەیت کە رۆژانە بە چاوى خۆمان دەبینین ئازیزانمان لە بەر خراپى ڕێگاوبان وئاودیوکردنى تەنکە رە نەوتەکانى خۆتان وبنەماڵەکانتان بە پۆل دەبنە قوربانى
ناکرێت تۆباسى ڕیفراندۆمو سەربەخۆى بکەیت لەکاتێکدا گرفتى سیاسى قولى ناخۆی و بێمتمانەیی خەڵک هه یە بەرامبەر بەرپرسیارى ئێوە بۆ حوکومەتدارى
چۆن دەکرێت باسى ڕیفراندۆم و سەربەخۆى بکەیت و٣ساڵە سزایی دارایی فەرمانبەرانت بدەیت بەناوى بڕینى بەشە بودجەى کوردستان لە عیراق لەکاتێدا هه مومان دەزانین  لە ئێستادا نەوت  زۆر لەوە زیاتردەفرۆشرێت  وبە شى بودجەو موچەى فەرمانبەران دەکات بێجگە لەکۆمپانیاکانى بن دەستان چۆن دەئاخنرێت وپردەکرێت ولە ووڵاتانى دوور دورگەوشوقە وڤیلاى پێ دەکڕن بۆ پشتاوپشتى خۆتان  
چۆن دەکرێت باسى ڕیفراندۆموسەربەخۆى بکەیت وگەنمى جووتیاران  هەرزان فرۆش بکرێت بە براعەرەبەکانتان  ئەى نابێت بەلایەنى کەمەوە  خەزنى گەنمى چەندساڵێک گەنم بکەیت  بۆدەرئەنجامە سیاسى و ئابوریەکان کە ڕوو لە خەڵکى ئەم هه ریمە دەکات دەزانین تۆ لە برسا نامریت خەڵکى خێر لە خۆنەدیوى کوردستان دەمرن وباجى دەدەن نەک ئێوە
چۆن دەکرێت باسى ڕێفراندۆموسەربەخۆى بکەیت و هاونیشتیمانان  لە سەر بەحرى نەوت بژین بەلام وەک ووڵاتانى دوورە دەستیش نەوتیان دەست نەکەویت.
چۆن دەکرێت باسى ڕیفراندۆموسەربەخۆى بکەیت خۆتان وبنەماڵە کانتان ئیقامەى ووڵاتنى دوورە دەستان هه بێت  لەکاتى کاردانەوەکاندا ئەگەر شکستى هێنا خوانە خواستە  ئامادەنین باى بایشمان لی بکەن .
راگەیاندى ڕێفراندۆمو هەنگاو نان بۆ سەربەخۆبونى کوردستان لە ناو ئەم هه موقەیران ونە هامەتێتدا چۆن وبە چى لۆژێک  دەکرێت وگونجاوە ئەگەر لە بەرمانەوەتان نە بێت لە سەرکورسى پیسى دە سەڵات
.ئێوەیەک ئامادەنەبن دەستە بەردارى دەسەڵاتێکى کاتى ببن و هه موشت بکەنە قوربانى خۆتان .
چۆن ڕووتان دێت باسى ڕیفراندۆمو سەربەخۆبونى کوردستان بکەن چۆن ئامادەن لە پیانویندا بمرن ......

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌