ڕیفراندۆم.. قوربانیەكی تری ململانێی سیاسی و حزبی

وتار/ 26/06/2017 704 جار بینراوە

مالک محمد

ڕیفراندۆم.. قوربانیەكی تری ململانێی سیاسی و حزبی

مالک محمد..

چۆن سیاسەتکردن لەم وڵاتە بوەتە دێوەزمەو شەبەحێکی ترسناک لەهزری خەڵک کە هەموو کون و سوچو کەلەنێکی ئەم وڵاتەی قۆرغکردووەو تەواوی ڕەهەندەکانی تری ژیانی قوتداوە... ئەوهاش دیسانەوە لێشاو و ڕەشەبای بە حزبی کردنی هەموو چەمک و جولەو نەفەسێک ئەم ووڵاتەی گرتۆتەوە....
لەبەرئەوەی ئەجینداو ئامانجی حزبی لەو وڵات لەپێشی هەموو هەنگاوەکانەو سەقف و کەرستەوهەوێنی دروست بوونی هەموو پڕۆژەکانە....هەربۆیە گرنگی و گەورەیی پیرۆزی هیچ چەمک و هەنگاو پڕۆپۆزەلیک لەم وڵاتە نامێنێ ونەماوە.. چونکە دەکەوێتە بەر ڕەحمەتی تەرازوی ئەجینداو بەرژەوەندی عولیای وڵات کە بریتیە لە بەرژەوەندی حزبی..
هەر لەم سۆنگەیەوە ڕیفراندۆمیش خەریکە توشی پڕۆسەی داتاشراو و بێ هەیبەتکردن دەبێ و تەنها دوای کەمتر لە هەفتە لەڕاگەیاندنی خەریکە دەکرێتە قوربانی ئەجینداو بەرژەوەندیە حزبیەکان....
ئایا ئەم ڕیفراندۆمە تاکتیەکە یان ستراتیژ ؟ ئەمە باوکی هەموو گومان و پرسیارەکانە کەلەسەر ریفراندۆم دەوروژێنریت... لەوێوە گومان دەکرێت ئەمە بۆ ئیستهلاکی محللی بێت و شتێکی شکڵی بێت...یان ئیستسمارێکی ئیعلامی بێت و و دەنگەکانی هەڵبژاردنی پێ زیادبکرێت... یان  بۆ دەستکەوتی حیزبی و ڕەقەمێکی سیاسی بێت .. بگرە بۆچونە ناو مێژوو بێت...
دروستبوونی ئەم گومانانە لەلایەن خەڵکەوە خۆڕسک و هەڕەمەکی نیە ئاخر لەنێو گێژاوی پەرتەوازەی و ململانێی نزم و بێ ئاستی حزبی و هەریەک لەسەر ئاوازێک خوێندن و تەنها خۆ بینین وحساب بۆ یەکترنەکردن چۆن ئەم وەهمانە نابێتە حەقیقەت لای؟!! ڕیفراندۆمێکی یەتیم و بێ پشت و پەنا لەدونیا و بێ ئامانجی دەوڵەت دروستکردن.. پەیوەست بە چارەنوسی میللەتێکی بەشخوراو و بەشکراو بۆ دەبێ وا هەرزان فرۆش بکرێ و بکرێتە قوربانی ئەجیندا حیزبیەکان و بخزێنرێتە نێو ململانێ سیاسیەکان !!!
هەر ئەم ڕیفراندۆمەی کە بوتە ویردو زیکری ڕەمەزان.. وابڕوات چاوەڕێ دەکرێ ئیحراجیەکی گەورە بۆ ئەو میللەتە داماوە دروستبکات هەم وەک ژمارەی بەڵێیەکان هەم وەک دورکەوتنەی زیاتر بەمافی سەربەخۆیی خۆی..

نوێترین نوسینەکانی مالک محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌