بۆچی کۆمەڵ ساردە لە گەڵ یەكگرتوو

وتار/ 21/06/2017 1264 جار بینراوە

عوسمان عبدالله‌ گوڵپی

بۆچی کۆمەڵ ساردە لە گەڵ یەكگرتوو
 


عوسمان عبداللە گولپی
ڕاستیەکەی دوور لە عاتیفە چەند خاڵێک ھەیە وای کردوە کۆمەڵ ئامادە نەبێت لەگەڵ یەکگرتوو یەک لیست نەبێت
یەکەم ـ کۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە باڵانسی جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامی لە دابەزیندایە بەھۆی ھەڵوێستەکانیەوە و نایەوێ باجی ھەڵوێستەکانی یەکگرتوو بدات
دووەم ـ زۆرترین کادیرو بەرپرسانی کۆمەڵ لەگەڵ یەک لیستیدا نین و پێیان وایە کە یەکگرتوو تەنھا لەو کاتانەی لە لاوازیدایە پەنا بۆ باسکردن لە برایەتی دەبات
سێھەم ـ بەشێک لە کۆمەڵیش پێیان ناوەیە نابێت بەدەم یەکگرتوەوە بچن چونکە لە ھەڵبژاردنەکانی ۲٠٠٥ دا یەکگرتوو بەدەم یەک لیستیەوە نەھاتوە لە گەڵ کۆمەڵ و لەو کاتانەدا کۆمەڵ لە ژێر فشارێکی توندا بوو و سەرکردەکانی لە زیندان بوون کەچی یەکگرتوو لە بری بەدەمەوە چونی براکانی دوورە پەرێزی و سیاسەتی ئیھمال کردن و بەکەم زانینی پیادە کرد
چوارەم ـ نزیکی یەکگرتووی ئیسلامی لە پارتی و پیادەکردنی جۆرێک لە سیاسەت پێچەوانەی کۆمەڵ لە ئێستادا وای کردوە کۆمەڵ بیر بڵێ بۆچی ئەم نزیکیەی یەکگرتوو لە پارتی بەھۆی یەک لیستیەوە ببێتە ھۆی لاوازکردنی ھەڵوێستەکانی دووساڵی کۆمەڵ
پێنجەم ـ ئەو گرژیانەی لە نێوان ئەندامانیاندا دروست بوە و بەشێک لە سەرکردەکانیان لە پشت ھێرشەکانی فەیس بووکەوە وای کردوە دووریەک بکەوێتە نێوانیان و ھەر نزیک بونەوەیەک ببێتە ھۆی سزادانیان لەلایەن ئەندامانیانەوە
شەشەم ـ ئەوە جگە لەو جیاوازیە فراوانەی لە بیرکردنەوە و مەدرەسەی دروست بوون و بیرکردنەوە و سیاسەت و لایەنگیریە نێو دەوڵەتیە جیاوازەی ھەیانە
من باسی ئەوە ناکەم ئەم بۆچونانە تاچەند مەنتقین
 بەڵام من ساڵێک بەرلە ئێستا لە بابەتێکدا لە لڤین ئەم نزیک بوونەوەیەم بەکات کەشتن ناو ھێناو ھەندێک برا وتیان لە پشت چاویلکەی ڕەشەوە تەماشادەکەیت بەڵام ئێستا ڕوونەسوو










نوێترین نوسینەکانی عوسمان عبدالله‌ گوڵپی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌